
خه‌ڵکی : سەردەشت
له دایکبووی : 1951
کاتی شه‌هیدبوون : 2018.09.08
شۆێنی شه‌هیدبوون : قەڵا
شۆێنی گڵکۆ : کۆیە
چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : موشەک باران
جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
شه‌هید محه‌ممه‌دی حه‌سه‌ن پوور کوڕی کاک حاجی حه‌مه‌ده‌مین دووهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه. ساڵی 1330ی هه‌تاوی، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌باتگێڕ و ناوبه‌ده‌ره‌وه و پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شت چاوی بۆ ژیان کرده‌وه. پاش تێپه‌ڕکردنی قۆناغی ساوایی له باوه‌شی دایکی دڵسۆزیدا، وێڕای منداڵانی گه‌ڕه‌ک ڕووی کرده خوێندنگه و له‌گه‌ڵ دنیای عیلم و زانست ئاشنا بوو. وه‌ک قوتابییه‌کی زیره‌ک و پیتۆڵ ده‌رسی خوێند و قۆناغه‌کانی خوێندنی یه‌ک له دوای یه‌ک به‌سه‌رکه‌وتنه‌وه بڕین و بڕوانامه‌ی دیپڵۆمی وه‌ده‌ست هێنا. دواتر له ئیداره‌ی پۆست و ته‌له‌گراف و ته‌له‌فووندا وه‌ک کارمه‌ند دامه‌زرا و، له‌و ڕێگایه‌وه جیا له‌وه‌ی که به ژیانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یشت، له‌و سه‌رده‌مه‌دا که پێوه‌ندی گرتن به شوێنه دووره‌کانه‌وه دژوار بوو خزمه‌تێکی به‌رچاو به خه‌ڵکی شاره‌که و ده‌ور و به‌ری بوو.
ساڵی 1338ی هه‌تاوی محه‌ممه‌د که هێشتا له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا بوو، حاجی حه‌مه‌ده‌مینی باوکی که پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان و ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌رانی دێموکڕات له لایه‌ن ڕێژیمی پاشایه‌تییه‌وه چۆڵهپێچهن دران و ڕاپێچی ئه‌شکه‌نجه‌گاکان دران و، به ماوه‌ی 31 مانگ له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌للاده‌کانی ئه‌و ڕێژیمه‌دا بوون. ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌دا شوێنه‌وارێکی قووڵی له‌سه‌ر هه‌ستی بێ خه‌وشی دانا و، قینێکی پیرۆزی له ناخیدا به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێژیمه دژ به کورده جێگر کرد و، دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شوومه‌ی به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانی.
محه‌ممه‌د به‌ره‌به‌ره به خۆدا هات و باوخۆش بوو. دۆست و دوژمنی خۆی به ته‌واوی ناسین و به‌دوای ڕێگای ڕزگاربوون له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌دا گه‌ڕا. بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ساڵه‌کانی چل و شه‌ش و چل و حه‌وتی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراونامانه که له لایه‌ن تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕاته‌وه به باوکی دڵسۆزی ده‌گه‌یشتن، هه‌ستی ئازادیخوازی و نیشتمان خۆشه‌ویستیی کاک محه‌ممه‌دیان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش ورووژاند و، به‌ره‌و ڕێبازی پڕ له سه‌روه‌ریی ئه‌و حیزبه خاوه‌ن مێژووه ڕێگای بۆ ده‌ست نیشان کرد. ساڵی 1354ی هه‌تاوی له ڕێگای کاک حه‌مه‌ڕه‌سووڵی حه‌سه‌نپووره‌وه که ئه‌و کات ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه بوو، پێوه‌ندیی ته‌شکیلاتیی دامه‌زراند و، وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک و هه‌ڵسووڕ ئه‌رکی ڕوونکردنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی به تایبه‌ت لاوه‌کانی وه ئه‌ستۆ گرت.
وه‌ک ئاڵقه‌ی پێوه‌ندیی نێوان تێکۆشه‌رانی حیزب که له گه‌رمێن بوون و ئه‌ندامانی نێوخۆ به‌رده‌وام له هه‌ڵسووڕان و تێکۆشان‌دا بوو، هه‌ر بۆیه سیخوڕه‌کانی ساواکی شا، لێی وه‌گومان که‌وتن و به بیانووی جۆراوجۆر بانگ ده‌کرا و لێ پرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا.
کاتێک خۆپیشاندان و ڕێپێوان به دژی ڕێژیم ده‌ستی پێ کرد، هه‌لی تێکۆشان بۆ کاک محه‌ممه‌د باشتر ڕه‌خسا و توند و تۆڵتر له پێشوو درێژه‌ی به تێکۆشان دا. به دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین و ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکڕات، بێ ڕاوه‌ستان پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی نوێ کرده‌وه و، چه‌کی دیفاع له ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشی کرده شان و، ئاماده‌یی خۆی بۆ وه ئه‌ستۆ گرتنی هه‌ر ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌ک ده‌ربڕی.
کاک محه‌ممه‌د به هۆی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی له ڕابردوو پاشه‌که‌وتی کردبوون و ئه‌و باوه‌ڕه پته‌وه‌ی به ڕێبازه‌که‌ی بووی، له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانییه‌وه گه‌یشته پله‌ی کادری سیاسی و، ساڵی 1358 به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت هه‌ڵبژێرا و، به‌رپرسایه‌تیی به‌شی ماڵیی کۆمیته‌ی شارستان و هێزی شه‌هید موعینیی وه ئه‌ستۆ گرت. ساڵی 1359 به‌رپرسایه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رسنووریی له سووتێ پێ سپێرا و هاوکاریی به‌شی ماڵیی کۆمیته‌ی شارستانیشی له ئه‌ستۆ بوو. ساڵی 1360ی هه‌تاوی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له شاری قه‌ڵادزێ، سلێمانی،هه‌ولێر و تا که‌رکووک بوو.
کاک محه‌ممه‌د یه‌کێک له‌و کادره هه‌ڵسووڕ و ماندوویی نه‌ناسانه بوو که به ته‌واوی جێی بڕوا و متمانه‌ی به‌رپرسانی حیزبه‌که‌ی بوو. هه‌ر بۆیه له ساڵی 1364 به‌ولاوه بۆ ماوه‌ی ساڵێک له لایه‌ن حیزبه‌وه نێردرایه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له فه‌ڕانسه مایه‌وه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، ساڵی 1366 به‌رپرسایه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی له شاری به‌غدایه پێ سپێرا و، هه‌ر به‌و ئیراده و ئیمانه به‌هێزه‌وه درێژه‌ی به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی پێ سپێراوی حیزبه‌که‌ی دا.
کاک محه‌ممه‌د یه‌کێک له‌و کادره ئه‌مین و ده‌ست پاک و نه‌هێنی پارێزانه بوو که ساڵی 1367ی هه‌تاوی له سکرتاریای حیزب ئه‌رکی بۆ دیاری کرا و هاوکاری سکرتێر بوو. ساڵی 1377 له لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه به ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێرا و ئه‌رکی پێوه‌ندییه‌کانی به‌ڕێوه برد.
ساڵی 1379 وه‌ک جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رپرسایه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی له شاری به‌غدا پێ سپێرا و به‌و په‌ڕی لێهاتووییه‌وه له خزمه‌ت ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و بڕیاره‌کانی حیزب‌دا بوو. ساڵی 1383 به‌رپرسایه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی له شاری سلێمانی پێ سپێراو دواتر وه‌ک کادری سکرتاریا له خزمه‌ت ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی پیرۆزیدا بوو، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی کۆنگره‌کانی حیزب‌دا به‌شداریی چالاکانه‌ی هه‌بوو. کاک محه‌ممه‌د ساڵی 1364 له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین حه‌دداد که به بنه‌ماڵه‌وه حیزبی و پێشمه‌رگه بوون ژیانی هاوسه‌ریی پێک هێنا، جێی سه‌رنجه خاتوو نه‌سرینیش یه‌کێک له‌و کادره تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن بیر و باوه‌ڕانه بوو که گه‌یشته پله‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و، به داخه‌وه ئه‌ویش هه‌ر له مووشه‌ک بارانه‌که‌ی قه‌ڵای دێموکڕات‌دا شه‌هید کرا وگیانی به نیشتمان به‌خشی. کاک محه‌ممه‌د یه‌کێک له‌و کادره پێگه‌یشتووانه بوو که به هه‌موو وجوودیه‌وه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی حیزب و گه‌له‌که‌یدا بوو. ته‌نانه‌ت به شه‌هید کرانی کاک حه‌مه‌ساڵحی براشی که کادرێکی کارامه‌ی حیزب و ساڵی 1368 له مه‌ئمووریه‌تی حیزبی‌دا له ناوچه‌ی شنۆیه له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا شه‌هید کرا، وره و ئیراده‌ی دانه‌به‌زی و له تێکۆشان هه‌نگاوی پێ شل نه‌بوو. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌ویش به ئاوات نه‌گه‌یشت و، له مووشه‌ک بارانه‌که‌ی قه‌ڵای دێموکڕات‌دا گیانی به نیشتمان به‌خشی.