حوسێن گوڵی
کۆچی دوایی تێکۆشه‌رێکی که‌م ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان
بۆ تێکۆشه‌رێکی که‌م ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان
شه‌وی دووشه‌ممه له سه‌ر سێشه‌ممه 7 له سه‌ر 8ی خه‌رمانانی1390(29 له سه‌ر 30ی ئاگۆستی 2011)، پێشمه‌رگه‌ی که‌مئه‌ندام حوسێن گوڵی کوڕی مام عه‌لیی گوڵی، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ حوسێن گوڵی ناسراو به حوسێنی مام عه‌لی،ساڵێ 1334له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێشی گوندی مه‌ڵلاله‌ری ناوچه‌ی بۆکان له دایک بوو. ساڵی 1359 ریزی پێشمه‌رگایه‌تی له پێناوی گه‌ل و نیشتمان دا هه‌ڵبژارد. حوسێن له سه‌ره‌تادا له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه دا تێده‌کۆشا و له شه‌ڕێکیش دا به توندی بریندار بوو و زیان به گورچیله‌ی گه‌یشت. ئه‌و که هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیه‌وه تووشی نه‌خۆشیی گورچیله ببوو ، دوای بریندار بوون و زیان گه‌یشتن به گورچیله‌ی دووهه‌می له گه‌ڵ ئازار و نه‌خۆشییه‌کی به‌رده‌وام به‌ره‌وروو بوو.له کۆتاییه‌کانی ساڵی 1363وه، حوسێنی مام عه‌لی گه‌ڕایه‌وه ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات. سه‌ره‌ڕای ده‌سته‌وئێخه‌بوون له گه‌ڵ نه‌خۆشی، ساڵانێک له هێزی به‌یان ، وه‌ک پێشمه‌رگه دلسۆزانه خزمه‌تی کرد و له کاتی جێبه‌جێکردنی ئه‌رک و تێکۆشانی حیزبی‌دا بۆ جاری دووهه‌م بریندار بوو. به‌ڵام له ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاویدا که نه‌خۆشیی گورچیله ده‌ره‌تانی هه‌ڵسوورانی زیاتر و تێکۆشان له هه‌لومه‌رجی دژواری خه‌باتی پارتیزانیی دا لێ ئه‌ستانده‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ی 25ی گه‌لاوێژ و دواتر له نه‌خۆشخانی ئازادی، سه‌ر به کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دیموکرات، گیرسایه‌وه تا له ژێر چاوه‌دێریی به‌رده‌وامی پزیشکی دابێ. به‌و حاڵه‌ش حوسێن گوڵی،له کار و تێکۆشان و خزمه‌ت غافڵ نه‌بوو. وه‌ک پێشمه‌رگه و وه‌ک هاوکارێکی ئه‌رکناس و دلسۆزی کادره ده‌رمانییه‌کانی نه‌خۆشخانه، هه‌ر کارێکی پێیان ئه‌سپاردبا، ئه‌نجامی ده‌دا. له هاوکاری له گه‌ڵ به‌شی ته‌داروکاتی نه‌خۆشخانه، له پارێزگاری و نیگابانیدان، له پاکوخاوێنیی نه‌خۆشخانه و خزمه‌تی نه‌خۆشه‌کان، درێغی نه‌ده‌کرد. مرۆڤێکی قسه‌خۆش، ده‌ستپاک و ئه‌مین و دلسۆز بوو.هه‌ر له‌و ساڵانه دابوو که ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و له که‌مپی جێژنیکانی حیزبی دیموکرات، جێگیر بوو. ساڵی 1378(1999) به پشتگیریی حیزبی دیموکرات و له رێگای کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه، وه‌ک که‌م ئه‌ندامێک ره‌وانه‌ی وڵاتی نۆروێژ کرا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجێکی ده‌رمانیی باشتر دا له گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌کانی به‌ره‌وڕوو بێته‌وه.
سه‌ره‌تای گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و بارودۆخێکی ناله‌باری جه‌سته‌یی، بۆ دیداری باوکی پێشمه‌رگه و هاوڕێیان و خۆشه‌ویستانی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام به داخه‌وه، باری ته‌ندروستیی به‌ره‌وخراپتر چوو و هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کانی گه‌یشتنه‌وه به کوردستان، له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا وسه‌رئه‌نجام شه‌وی دووشه‌ممه له سه‌ر سێشه‌ممه 7 له سه‌ر 8ی خه‌رمانانی1390(29 له سه‌ر 30ی ئاگۆستی 2011)، کۆچی دوایی کرد. ته‌رمی هاوڕێی نه‌مر حوسێن گوڵی، هه‌ر ئه‌و شه‌وه له گۆڕستانی شه‌هیدانی حیزبی دیموکرات، به خاک سپێردرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ناوه‌ختی هاوڕێ حوسێن گوڵی ، سه‌ره‌خۆشی له تێکۆشه‌ری دێرین مام عه‌لیی گوڵی و بنه‌ماڵه و که‌سوکاری ئه‌و نه‌مره ، خه‌ڵکی ئاوایی مه‌ڵلاله‌ر و تێکڕای هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانی ئه‌و تێکۆشه‌ره ده‌کا.
یادی به‌رز و به‌ڕیز، رێگاکه‌ی به‌رده‌وام و ئامانجه‌کانی به‌رقه‌رار بن.