قادر قادری
راگه‌یه‌ندراوی ژماره 2ی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
به بۆنه‌ی له که‌مین که‌وتنی چه‌ند تێکۆشه‌ری حیزب له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
هه‌روه‌ک له راگه‌یه‌ندراوی ژماره 1دا به ئاگاداریی بیروڕای گشتییمان گه‌یاند، کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 23ی گه‌لاوێژ، چه‌ند تێکۆشه‌ری حیزب له نزیک ئاوایی گردێنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له که‌مینی هێزێکی زۆری رێژیم که‌وتن.
وه‌ک پێشتر رامان گه‌یاندبوو له‌و ده‌سڕێژه‌ی جاش‌و پاسداره‌کانی رێژیم دا، رۆڵه‌ی قاره‌مانی دێموکرات، هه‌مزه عه‌بدوڵڵاهی (ناسراو به هه‌مزه سارتکه‌یی) شه‌هید بوو. ئێستاش به داخه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که له‌م که‌مینه‌دا 2 تێکۆشه‌ری دیکه‌ی دێموکرات به ناوه‌کانی قادر نه‌زمی و قادر قادری شه‌هید بوون‌و ته‌رمه‌کانیان که‌وتوونه ده‌ستی هێزکانی رێژیم. ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێمه روون بۆته‌وه، جاشێکی رێژیمیش به ناوی قادر ئیبراهیم پوور خه‌ڵکی باساوێ له به‌ره‌نگاریی رۆڵه به بیروباوه‌ڕه‌کانی دێموکرات دا کوژراوه. دیاره ژماره‌ی جاش‌و پاسداری کوژراو له‌وه زیاتره‌و، رێژیم ته‌نیا ناوی یه‌کێک له کوژراوه‌کانی درکاندوه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی هاوڕێیان قادر نه‌زمی، قادر قادری و تێکۆشه‌ری ناسراو هه‌مزه عه‌بدوڵڵایی تازه‌ترین شه‌هیدانی رێگای ئازادی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و هاوسهنگهرانو هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا.
گومانی تێدا نیه که شه‌هید بوونی سێ رۆڵه‌ی خه‌باتگێڕی دێموکرات، به‌ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، بۆ حیزبی ئێمه‌و بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، خه‌سارێکی گه‌وره‌و خه‌مێکی قورسه. به‌ڵام حیزبی دێموکراتی کوردستان که ژانی له‌ده‌ستدانی رێبه‌رانی شه‌هید قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌زاران رۆڵه‌ی به‌وه‌جی دیکه‌ی ته‌حه‌ممول کردوه، ته‌حه‌ممولی ئه‌م خه‌ساره نوێیه‌ش ده‌کا. مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی هه‌مزه سارتکه‌یی، قادر نه‌زمی و قادر قادری، حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌موو ئازادیخوازانی کوردستان له‌سه‌ر خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌وان شێلگیرتر ده‌کا.
سڵاو له گیانی پاکی پۆله شه‌هیدی ئه‌مجاره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
به‌گوڕتر بێ خه‌بات بۆ رووخانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیک و فیداڵ دا
کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ئێواره‌ی 24ی گه‌لاوێژی 1387
14ی ئاگووستی