خالید مسته‌فانه‌ژاد
هاورێ خالید مسته‌فانژاد ساڵی 1965 له گوندی قوڵقوڵه‌ی ناوچه‌ی گه‌ورکان له بنه‌ماله‌یه‌کی هه‌ژار دا چاوی به دنیا هه‌ڵێنا.
حه‌مه گه‌له‌ی هه‌ژارو خاتوو جه‌واهێری خێزانی بۆ سیهه‌م جار له پاش دوو مندالی تر به ناوه‌کانی فاتم وعبدالله ده‌بوونه خاوه‌نی منداڵ. به دوای خالیدیش دائه‌و بنه‌ماڵه هه‌ژاره بوون به خاوه‌نی کورێکی تر به ناوی برایم . برایم دواتر له رێزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا بۆ رزگاری گه‌ل ونیشتمان گیانی بهخشیو چۆ ریزی شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی حیزب و گه‌ل
هه‌ژای وده‌ست نهرۆیشتوویی ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان له حه‌مه گه‌له‌ی هه‌ژار بریبوو منداڵه کانی به‌ر له خالید بنێرێته به‌ر خوێندن . خالیدوبرایم ده‌رفه‌تی چوون بۆ قوتابخانه‌یان بۆ ره‌خسا و وێرای یارمه‌تی دانی باب‌و دایکیان له راپه‌راندنی کاری مووچه و مه‌زرا، پۆله‌کانی خوێندنیشایان یه‌ک له دوای یه‌ک بڕی . رۆژه‌کانی هه‌وڵدان و خۆ پێ گه‌یاندنی خالیدی به ره‌نج وژان ئاشنا، هاوکات بوون له گه‌ڵ جموجۆڵی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی ئێران له دژی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و تێکه‌وه‌پێچانی ته‌خت وبه‌ختی سه‌ڵته‌نه‌ت. فه‌زای سیاسی پاش تێکچوونی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و سه‌ر هه‌ڵدانی رێكخراوگهلێکی تازه له گۆره‌پانی سیاسی کوردستان به شیعاری کۆتایی هێنان به زوڵم وچه‌وسانه‌وه خالیدی هان دا وه‌ک لایه‌نگر، ئیده‌ئاڵه‌کانی خۆی له کۆمه‌ڵه داببینێتهوه . پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌کانی کوردستان له لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ساڵی 1982 خالید به هێندێك بڵاوکراوه‌ی کۆمه‌ڵه وه ده‌گیرێ و بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له به‌ندیخانه‌ی شاره‌کانی بۆکان، سه‌قز، سنه، زیندانی ئه‌وین له تاران قزڵ‌قه‌لعه له شاری که‌ره‌ج له به‌ندیخانه دا بووه، هاورێ خالید بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له به‌ندیخانه . پاش ئازاد بوون کارتی دابڕانی دایم له کۆمه‌ڵگا(محرومیتاجتماعی) پێ ده‌دڕێ و به‌و شێوه‌یه له رێگای زه‌خت و زۆره‌وه ده‌یان هه‌وێ وره‌ی پۆلایینی خالیدی قاڵبوهوهی کوورانی خه‌بات وبه‌ربه‌ره‌کانی تێک بشکێنن و ناچاری به هاوکاری بکه‌ن. هاورێ خالید له نێوان ژیانی کورت و به‌سه‌ر به‌رزی و ته‌سلیم و هاوکاری دا ، ژیانی کورت و به عیزه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێ و پاش جیابوونه‌وه له ده‌زگیرانی رێگای پێشمه‌رگایه‌تی ده‌گرێته‌به‌ر . ساڵی 1992 ، سه‌ره‌تا خۆی له نێو رێكخراوی کۆمه‌ڵه دا ده‌بینێته‌وه، پاش تێپه‌ربوونی ته‌نیا 6-7 مانگ ده‌چێته ریزی چریکه فیدایه‌کانی خه‌ڵکی ئێران (پیره‌وی به‌رنامه‌ی هۆویت) . له جه‌ریانی (اعلام موضع)ی کورده‌کانی ئه‌ندامی رێکخراوی چریکهفیدایهکانی هۆویت و خۆ پێناسه‌کردنیان به ناوی یه‌کیه‌تی شۆرشگێرانی کوردستان هاورێخالید ده‌بێته ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی شۆرشگێرانی کوردستان وله ساڵی 1994 دا به هۆی جیاوازی بیر‌ورا یه‌کیه‌تی شؤرشگێران به جێ دێڵێ و دێته نیو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌و چه‌شنه ئامۆژگاریه‌کانی شه‌هید برایمی برای به جێ دێنێ. هاورێخالید له ریزه‌کانی حیزب دا سه‌ره‌تا وه‌ک جێگری به‌رپرسی فێرگهوبهرپرسی به‌شی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه ده‌ست به خهباتو تێکۆشان ده‌کات و وانه‌ی مێژووی جوڵانه‌وه‌کان ده‌ڵێته‌وه، .پاشان وه‌ک هاوکاری به‌شی قه‌زایی حیزب درێژه به خه‌بات ده‌دات ، پاش وه سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هاورێیان له فێرگه ده‌مێنێته‌وه و بژاری ئه‌و ناحه‌زانه ده‌کات که رژێم به مه به ستی تێکدانی ریزه‌کانی حیزب ناردوونیهته نێو ریزی پێشمه‌رگه.
ساڵی 1995 له جه‌ره‌یانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی شارستانه‌کان، کۆمیته‌ی بۆکان به فه‌رمی داوای هاورێ خالید دهکاوپاش حه‌وتوویه‌ک ده‌چێته‌وه کومیته‌ی بۆکان و به‌رپرسایه‌تی به‌شی ئه‌منیه‌ت وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ و کاری وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ش له په‌زیرش هه‌ر له ئه‌ستۆی هاورێ خالید ده‌بێت. ساڵی 1997 له پێشمه‌رگایه‌تی داده‌نیشێ و وه‌ک خوازیاری په‌نابه‌ری خۆی به UN ده‌ناسێنێ و له ساڵی 1998 دا دێته وڵاتی سوئێد و له شاری لیدشۆپینگ نیشته‌جێ ده‌بێ، .پاش 4مانگ ده‌چێته شاریکارلستاد وپاشان له شاری ورگۆردا کاڵه‌ی غه‌ریبی لێ ده‌کاته‌وه . هاورێ خالید به هۆی په‌یداکردنی کار شاری ورگۆرداش به جێ دێڵێ و له یۆتۆبۆری ده‌گیرسێته‌وه. هاورێ خالید له ژیانی خێزانداری دا خاوه‌نی کچ وکورێکه به ناوه‌کانی رامیار ورێناس ئێستاش خێزانی خاتوو له‌یلای حه‌بیبی رۆژه‌کانی ئاخری پێش به دنیا هێنانی منداڵی سێهه‌م یان تێپه‌ر ده‌کات.
هاورێ خالید 4مانگ پێش ئێستا تووشی نه‌خۆشی شێرپهنجهیلوولهی خواردن ( سرطان مری) هات به داخه‌وه هه‌وڵی پزیشکان چاره‌ساز نه‌بوو پاش نیزیک به 4 مانگ ده‌ست وپه‌نجه نه‌رم کردن له گه‌ڵ دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ پاشنیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه 9 -6-2007 له نه خۆشخانه‌ی زانستگای ساڵگرێنسکای شاری یۆتۆبۆری کات ژمێر 4 و 20 خوله‌ک چاوه‌کانی له سه‌ر یه‌ک دانان بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له کۆری هاورێیانی کرد و درێژه‌ی رێگای خه‌باتی به ئێمه سپارد. یاد وبیری هاورێ خالید هه‌رده‌م له یادمان دا ده‌مێنێ. رووحی شاد ،
هیندێک تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی هاورێ خالید
خوێن شیرن ، روحسووک ، مه‌شره‌ف خۆش ،ئه‌هلی گاڵتهوجهفهنگ .له سه‌ر مه‌سایلی سیاسی پێ‌داگر، موسهمم، سوور وشێلگیر خاوه‌نی ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندی یه به‌رزه‌کانی ئینسانی بوو.
.به شێک له ئامۆژگاریه‌کانی بۆ هاورێیانی و بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یان ناسێ:
له خزمه‌ت خه‌ڵک و میلله‌ت دابن ، به ده‌یان میلله‌ت ده‌ژمێرم له ئێمه که‌مترن وسه‌ر به‌خۆن و ئێمه هه‌ر ده‌رجا لێ ده‌ده‌ین رێز له جیا بیری بگرن . هاوکێشه‌و هاوخه‌باتی گهلانیترم ،کوردایه‌تیم لا موقه‌ده‌سه هه‌تا له چوارچێوه‌ی خۆی دا بمێنێ. ئه‌گه‌ر مووتهههم بکرێم به ناسیۆنالیست فه‌خری پێوه‌ده‌که‌م ، بۆ هه‌موو که‌س بێ جیاوازی ،بۆ ئه‌و باڵه‌ی ئێستا حیزبیان له پاوان دایه ، خه‌بات کارن ، ده‌بێ فه‌رقی نهتهوهخۆشهویستی و به‌رپرس خۆشه‌ویستی دابنێن
ئێوه‌ش بژین بۆ کورد وبۆ حیزب .
ڕێگای پڕ رێبواربێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
كۆمیته‌ی یۆتۆبۆری
11/6/2007