ئەبوو كانیەڕەشی
20 ساڵەی شەهید بوونی دوو بەهرە و دوو قەڵەمی شۆڕشگێڕ : شه‌هیدان ئەبوو كانیەڕەشی و جه‌لیل ره‌حیمیان
چ زوو تێپەڕ بوو! دەڵێی دوێنێ بوو كە خەبەریان هات و ئەو ناوەی خستە ماتەم. خەبەر هات كە لە “حوسێن مامە”، لە سەر رێگای بۆكان ـ میاندواو، دوو شۆڕەسواری دێموكرات، دوو پێشمەرگەی بە بیر‌و باوەڕ، دوو كادری لێزان و تێگەیشتوو، دوو بەهرەی بواری ئەدەب و نووسین، بە هۆی هێزێكی زۆری كۆماری ئیسلامییەوە گەمارۆ دراون.
ئێستا هەژارانی گوند، كچان و كوڕانی تاسەبار و تامەزرۆی ساتێك دیدار و پەیڤین لەگەڵ ئەبوو و جەلیل، دەستە و دوعا راوەستاون. بڵێی ئەمجارەیان خۆشەویستتانی ئەوان و سەرجەم خەڵكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری ناوچەكانی مەحاڵ و پیرمحەممەد و ئەحمەدی كۆر و شاری بۆكان، لەم هێرش و گەمارۆ ئەهریمەنییە، رزگاریان بێ؟
*
ئێوارە بوو دی نوقمی دووكەڵ و بۆنی سووتمان. زیاتر لە سەعاتێك بوو ئەو ماڵەی دوو لاوە دێموكراتەكە سەنگەریان لێ گرتبوو، ببووە نیشانەی گوللەی ئارپیجی و توپی 106. ئەوان وەك لێیان چاوەڕوان دەكرا، گاڵتەیان بە داوای خۆ بەدەستەوە دان هاتبوو و هەتا دوا فیشەك، هەتا دوا هەناسە دەستیان كردبۆوە. بەڵام هێزی پەلاماردەر نەیوێرابوو بچێتە سەر تەرمەكانیان. هەر بۆیە بە بۆردزێل، خاتووەكەیان بەسەر دا رووخاندبوون و كاتێك دڵنیا ببوون كە شەهیدیان كردوون، تەرمەكانیان لەگەڵ خۆیان دا بردبوو.
* * *
20 ساڵ لەمەوبەر، دوانیوەڕۆی 11ی پووشپەڕی 1370، حیزبی دێموكرات دوو رۆڵەی بە نرخی خۆی لە شەڕێكی نابەرابەر لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئاوایی حوسێن مامەی ناوچەی بۆكاندا، لە دەست دا. یەك لەو دوو كەسە، “ئەبووبەكر خزری” ناسراو بە ئەبوو كانیەڕەشی بوو.
ئەبوو كانیەڕەشی، خەڵكی ئاوایی كانیەڕەشی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆكان بوو. ساڵی 1342ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەكی زەحمەتكێشی كانیەڕەش دا گەورە بوو، تا قۆناغی ئامادەیی درێژەی بە خوێندن دا. تێكۆشانی حیزبی و خەباتگێڕانەی لەیەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانەوە دەست پێ كرد. خولیای شانۆ و شانۆگەری ئەوی بۆلای یەكیەتیی لاوان راكێشا. ئەبوو لەیەكیەتیی لاوان دا، خۆی پێگەیاند. ژیان لە ئامێزی خەڵكی زەحمەتكێش و تامەزرۆی ئازادی‌دا و تێكۆشان لە نێو كۆڕی لاوانی بێبەش، بەڵام پڕ هەست و دڵ‌پڕ لە ئەوینی نیشتمان، بۆ ئەبوو كانیەڕەشی سەرچاوەی فێربوون بوون. ئەبوو، كە لە باری نیزامی و پێشمەرگایەتییەوە، لاوێكی ئازا، بەورە و لە خۆ بردوو بوو، گرینگیی زۆریشی بە كاری سیاسی، تەبلیغاتی، فێربوون و فێركردن دەدا و كەسێكی دیاری نێو كاروباری هونەری و فەرهەنگیی یەكیەتیی لاوان بوو. بەهۆی لێهاتوویی جۆراوجۆر، پلەكانی بەرپرسایەتیی هەر لە بەرپرسی یەكیەتیی لاوانی بۆكانەوە، تا سەرپەرستی گشتیی یەكیەتیی لاوانی دێموكرات، بڕی. لە روانگەی ئەو لاو و نه‌وجەوانانەی هاوڕێ و هاوكار و هاو ئۆڕگانی بوون، ئه‌بوو، مامۆستا و ئۆلگوو بوو و بەردەوام هەڵسوكەوت و كار‌و كردەوەی جوانی لێ فێر دەبوون.
سەرەتای ساڵی 1366ی هەتاوی، ئەبوو كانیەڕەشی، وەك كادری تەشكیلاتیی حیزب لە ناوچەی بۆكان دەست بەكار بوو. خەبات دژی نابەرابەریی كۆمه‌ڵایەتی و باوەڕی قووڵ بە خەبات بۆ نەهێشتنی چەوسانەوەی چینایەتی، شانبەشانی خەبات دژی ستەمی نەتەوەیی و رۆشنگەری لە دژی دواكەوتوویی كۆمەڵایەتی، ئەو تایبەتمەندی و باوەڕانە بوون كە ئەبوو كانیەڕەشییان پێ دەناسرایەوە.
ئەبوو، ئەوەندە ئۆگری خوێندنەوەو نووسین بوو كە لە ریزی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری “لاوان” دا جێگای خۆی كردەوە. هەوێنی نووسینەكانی ئەبوو كانیەڕەشی، ئەو رووداو و راستیانە بوون كە لەژیان و تێكۆشانی خۆی لە نێو خەڵكی رەش و رووت دا، تووشیان دەبوو. ئەو، لە بێبەشی و مەینەتییەكانی خەڵكێك كە خۆشیان دەویست و خۆشی دەویستن، ئیلهامی وەردەگرت و به هۆی ئه‌وانه‌وه لەسەر رێبازی خۆی كە خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەیی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بوو، شێلگیرتر دەبوو.
ئەبوو كانیەڕەشی، لەگەڵ ئەوەی دەیزانی كار‌و تێكۆشانی خەباتگێڕانە لە ناوچەی میلیتاریزە كراو‌و لە نێورایه‌ڵکه‌ی سیخوڕان و بە كرێگیراوانی رێژیم دا چەندە پڕ مەترسییە و، سەرەڕای ئەوەی خۆشەویستی و ئۆگرییەكی زۆر بۆ هاوسەر و بەرهەمی ژیانی هاوبەشیان، “تروسكە”ی كچی هەبوو، بێپەروا لە مردن و دابڕانی هەمیشەیی لەژیان و لە خۆشەویستان، رووی دەكردە قووڵایی ناوچەی پڕ مەترسیی شوێنی تێكۆشانی حیزبیی خۆی. لە نووسینێک دا كە ساڵێك و دوو مانگ بەر لە شەهید بوونی بۆ كۆرپە چەند مانگەكەی لە ژێر ناوی “بۆ تروسكەی كچم” دا، نووسیویەتی، دەڵێ: “كچە شیرینەكەم! قەت حەز ناكەم نازت بشێوێ، بەڵام رێگای تێكۆشان پڕ لە لێژو هەڵەمووتە و لەم رێگایەدا مرۆڤ گەلێك كەند و لەند و كڵۆ و پێكۆڵی دێنە رێ. هەر بۆیە پێ دەچێ مەرگ مەودام نەدا ئەو كاتە ببینم كە تۆ فام دەكەیەوە و دنیای دەوروبەر و جیهانی بێعەداڵەتی دەناسی…”
بە داخەوەپێش بینی ئەبوو كانیەڕەشی وەڕاست گەڕا و، تروسكە هێشتا منداڵێكی دوو ساڵە بوو، كە باوكی لەپێناوی ئازادیی نیشتمان و رزگاریی گەلەكەی دا، گیانی خۆی به‌خشی و تروسکه بۆ هەمیشە لێی بێبەش بوو.
دووهه‌م شه‌هید که له ئێواره‌یه‌کی خوێناوی و خه‌ماویی 11ی پووشپه‌ری 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری “حوسێن مامه”دا، چووه ریزی نه‌مران، لاوی شاعیر، جه‌لیل ره‌حیمیان بوو.
جه‌لیل ساڵی 1344ی هه‌تاوی له “قالوێ”له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش دا، له دایک ببوو. هه‌ر منداڵ بوو که ماڵیان باری کرد و چوون بۆ بۆکان. له نێو هه‌ژاری و نه‌داری و ژیانی کۆڵه‌مه‌رگی دا، گه‌وره بوو و به ده‌م کار‌و کوێره‌وه‌رییه‌وه، قۆناغه‌کانی خوێندنی بڕی.
جه‌لیل مێرمنداڵێک بوو که رێژیمی کۆماری ئیسلامی شه‌ڕی له دژی گه‌لی کورد راگه‌یاند. ئه‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوژمن دا،تاوان و کرده‌وه و ره‌فتاری دڕندانه‌ی هێزه سه‌رکوتکه‌رکان و ره‌فتاری پڕ سووکایه‌تیی کاربه‌ده‌ستانی دژ به کوردی به‌رامبه‌ر به هاوشارییه‌کان و هاوزمانانی ده‌دی.هه‌ژاری و بێبه‌شییه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌که‌ی له لایه‌ک و سته‌م و زۆرداریی ده‌سه‌ڵاتداران له له‌یه‌کی دیکه، هانده‌ری جه‌لیل بوون بۆئه‌وه‌ی رێگای خه‌بات بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌ڵ بژێرێ.
جه‌لیل ره‌حیمیان له نێوه‌راسته‌کانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی دا، بڕیاری خۆی دا و بوو به پێشمه‌رگه و له هێزی به‌یان، خۆی له ریزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات دا، دیته‌وه.
جه‌لیل له‌و تێکۆشه‌رانه بوو که پێی وابوو شۆڕشگێر هه‌ر نابێ به چه‌کی ده‌ستی پشت ئه‌ستوور بێ. ده‌بێ به‌ر له ده‌ستی،مێشکی به چه‌کی باوه‌ڕ و تێگه‌یشتن، چه‌کدار بکا. ئه‌و شێعرانه‌ی له پاشی به جێماون، به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه که ئه‌م لاوه، مرۆڤێکی خاوه‌ن بیر‌و لێکدانه‌وه بوو، روانینێکی پێشکه‌وتنخوازانه، دادپه‌رورانه و مرۆڤدۆستانه‌ی هه‌بوو.له شێعری “فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه”دا ده‌ڵێ:
فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه
دژ به نه‌مانه
دژ به گریانه
مه‌کۆی ویژدانه
کاکلی ژیانه
فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه
هه‌وڵی بیری‌یه
زانایی بوونه
رێی سه‌رکه‌وتنه
فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه
تیشکی ژیری‌یه
ئازایی چوونه
دژ به خه‌وتنه
فلسه‌فه‌ی ئێمه دیموکراتی‌یه
رووگه‌ی ئه‌هوه‌نی و بێشکه‌ی ئاشتی‌یه
* * *
جه‌لیل نموونه‌ی مرۆڤێکی هێدی و له‌سه‌رخۆ بوو. به‌شێکی زۆر له کاتی خۆی به خوێندنه‌وه تێپه‌ر ده‌کرد. هێندێ جاریش ده‌ستی بۆ قه‌ڵه‌م ده‌برد و هه‌ستی خۆی و به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌کانی خۆی به شێعر و نووسین، ده‌رده‌بڕی. پێگه‌یشتوویی فیکری و ئاماده‌یی بۆ تێکۆشان له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت دا، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوویی له هه‌ڵسوکه‌وت و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ردا، بوون به هۆی ئه‌وه جه‌لیل ره‌حیمیان ببێ به کادرێکی سه‌رکه‌تووی کومیته‌ی شارستانی بۆکان. سه‌رئه‌نجام له‌گه‌ڵ ئه‌بوو کانیه‌ره‌شی، بوون به هاوکار و هاوتیم و دوو هاوکاری گونجاو و یه‌کتر خۆشه‌ویست. دوو هاوکار که شانبه‌شانی کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی له قووڵایی ناوچه‌کانی بۆکان‌دا، بیرێکیان هه‌ر لای کتێب و خوێندنه‌وه و نووسین بوو. هه‌ر بۆیه‌ش چیرۆک و بیره‌وه‌ری و وتار و شێعر و نووسینی ئه‌وان، بۆن و تامی کات و ساته پڕ مه‌ترسییه‌کان، ئێش و ئازاری خه‌ڵکی چه‌وساوه و ژێرده‌ست، خولیا‌و و ئاواتی منداڵه بێبه‌شه‌کان و کچان و کوڕانی ساده و ساکاری گونده‌کانیان ده‌دا. ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ی بیر‌و قه‌ڵه‌م بوون.له پێده‌شتی حه‌ز و خولیا ئینسانییه‌کان و له هه‌وراز و لێژه‌کانی ژیانی شۆڕشگێرانه‌یان دا چاویان به‌رده‌وام له ئاسۆی روونه‌وه ده‌بڕی و له پێناوی ژیان دا، ئاگایانه و له‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیی ژیان دا، به‌ره‌و مه‌رگ، به‌ره‌و هه‌رمان ده‌چوون.
ئه‌وان به جه‌سته له بستووی ژیان ئاوا بوون، به‌ڵام بیریان، شێعریان، چیرۆک و بیره‌وه‌رییه‌کا‌نیان و یاد و ناویان، له نێو رێبوارانی رێگاکه‌یان و له نێو رۆڵه ئه‌مه‌گناسه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا، هه‌ر زیندووه.
یادیان به‌ڕێز و رێگاکه‌یان پڕ رێبوار بێ.
قادر وریا 2011.07.02