محه‌ممه‌د حوسێن سیفی قازی
محه‌ممه‌د حوسێنی سیفی قازی خه‌ڵکی سه‌راوه و له سه‌راو شه‌هید بوو شـــههـید محه‌ممه‌د حوسێن سیفی قازیساڵی 1344ی هه‌تاوی له گوندی “ســــهراو” سه‌ر به ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بـۆکـان، له داوێنی بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه خۆشه‌ویست و وه‌رزێر و زه‌حمه‌تکێشدا چاوی به دنیایه‌ك هه‌ڵێنا که پڕ له نایه‌کسانی و ناعه‌داڵه‌تی و چه‌وسانه‌وه و بێ به‌شی نه‌سیبی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی کردبوو. شــه‌هید محه‌ممه‌د حوسێن هه‌ر وه‌ك منداڵانی دیکه‌ی و نه‌ته‌وه‌که‌ی له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه شان به شانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی خه‌ریك به کار‌و تێکۆشان بوو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان، به هۆی ئه‌و نایه‌کسانی و نادادوهرییهی که به درێژایی مێژوو به سه‌ر کورد داسه‌پاوه تاکی کورد هه‌ر له بیری کرده‌وه به خوێن وئێسکهوه هه‌ست به‌و بێ مافییه ده‌کا و هه‌وڵ ده‌دا تا مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکا. هه‌ر بۆیه‌ش به درێژایی چه‌ندین سه‌ده له هیچ بستێکی ئه‌و کوردستانه مه‌زنه نه‌بووه ئاوری شۆڕش و مافخوازی ئه‌و گه‌له زۆڵم لێ کراوه بکوژێته‌وه. شـــههـید محه‌ممه‌د حوسێن پاش تێپه‌ڕ کردنی ته‌مه‌نی لاوێتی وه‌به‌ر خوێندن نراو به سه‌رکه‌وتوویی و زیره‌کییه‌کی له راده به‌ده‌ر توانی تا پۆلی 2ی ناوه‌ندی قۆناغه‌کانی پێگه‌یشتنی ئاکادیمی له قوتابخانه بێ. به‌ڵام سه‌ت داخ ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاوته‌مه‌ن و لاوانی گه‌له‌که‌ی له به‌ر ئاسته‌نگ و هوڵنهسوورانی ژیان خوێندنی به‌جێ هێشت و رووی له کار وکاسبی کرد. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی دژی شای دکتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆی په‌هله‌وی و ده‌رکه‌وتنی روخساری راسته‌قینه‌ی رێژیمی کۆنه په‌رستی کۆماری ئسلامی، به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی پۆشی و هاته ریزی خه‌باتگێڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ناوبراو مرۆڤێکی روح سووك ، ئازا و بوێر و به‌جه‌رگ بوو، به جورێک توانی به زوویی جێگه‌ی خۆی له نێو دڵی هاوڕێیانی خه‌باتگێڕی دا بکاته‌وه و ببێ به خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ك . شـــههـید محه‌ممه‌د حوسێن هه‌ر مه‌ئموورییه‌تێکی حیزبی پێیان ئه‌سپارد، به‌وپه‌ڕی له خۆبردوویی و ئه‌مه‌گناسی یه‌وه به‌رێوه‌ی ده‌برد و له کاری حیزبی دا له هیچ که‌ند و کۆسپێک سڵی نه‌ده‌کرده‌وه و له زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و چالاکییانه‌ی که تێیاندا به‌شدار بوو ئه‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تیی نواند. شه‌ڕه‌کانی تاغیاباد و ماین بڵاغ ، ناوی شــههـید محه‌ممه‌د حوسێنیان زۆرتر به‌رزتر و خۆشه‌ویستر کرد، چونکه له‌و شه‌ڕانه‌دا له به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنمژان و هێزه مرۆڤ نه‌ناسه‌کانی کۆماری ئسلامی دلێرییه‌کی بێ وێنه‌ی نواند و به‌گژ داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌ی داده‌چۆوه. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له ئاکام دا شـــههـید محه‌ممه‌د حوسێنی سەیفی قازی له به‌ره‌نگارییه‌کی بێ وێنه دا، دژی کۆنه‌په‌رستانی کۆماری ئسلامی له زێده‌که‌ی خۆی واتا گوندی “ســـــهراو” به خوێنی سوور و گه‌شی خۆی داری ئازادی پاراو کرد و له رێکه‌وتی 9/7/1360 گیانی پاکی به‌ختی ماف و خاك و نیشتمانه‌که‌ی کرد و روحی هه‌رمانی به‌ره و تیشکی ئاسمان فڕی.هه‌زاران سڵاو له گڵکۆی شـــههـید محه‌ممه‌د حوسێنیس سەیفی قازی و تێگڕای شــه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد، مردن و ڕوورهشیش بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان |