ڕه‌سووڵ مینه کانی سیرانی
شـــههـید ڕه‌سووڵ مینه کانی سیرانی
ناسراو به (سووره)
ڕه‌سووڵ مینه‌کانی سیرانی له ساڵی 1341ی هه‌تاوی له ئاوایی “ســـــهراو” سه‌ر به ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بـۆکـان له دایك بوو. نه‌داری و ده‌ست کورتی به‌رده‌رگای ماڵی ڕه‌سووڵی گرت و نه‌یتوانی بچێته قوتابخانه و وه‌ك زۆربه‌ی منداڵانی ڕه‌ش و رووتی کوردستان له نه‌خوێنده‌واری دا مایه‌وه. هه‌ر به منداڵی له‌گه‌ڵ باوکی ده‌ست له‌ملانی کێو و ده‌شت بوو تا ماوه‌یه‌کی زۆر شوانی مه‌ڕ و بهرخۆلانی خه‌ڵکی له ئاواییه که‌یان بوو. پاشان رووی له کوره‌خانه‌کانی ته‌ورێز و ئه‌رده‌بیل کرد تا بتوانێ باری ژیانیان باشتر بکا. کاتێك زستانان بۆ ئاوایی ده‌گه‌رایه‌وه بێکار دانه‌ده‌نیشت و له‌گه‌ڵ براکانی رووی له شیرکه‌ته‌کانی تاران و ته‌ورێز و ئسفه‌هان ده‌کرد. ڕه‌سووڵ به هاتووچۆ کردنی شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران چاو و گویێ کرابۆوه زیاتر له جاران هه‌ستی به ناته‌بایی ده‌کرد. له راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1357ی هه‌تاوی رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو تا به گۆڕکردنی رێژیمی په‌هله‌وی، بێ وچان به‌شداری کرد.
ئه‌م قۆناغه له کاتێک دابوو که لاوانی خوێن گه‌رم پۆل پۆل ده‌هاتنه نێو ریزی یه‌کگرتووی حیزبه‌که‌یان، حیزبی دێموکرات، ڕه‌سووڵ مینه کانی سیرانیش یه‌کێك له‌و لاوانه بوو که به بیروباوه‌رێکی شۆڕشگێری له ساڵی 1358ی هه‌تاوی به ڕه‌سمی چوه نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات و له هێزی به‌یان دا سازمان درا. ئه‌و زۆر زوو توانی جێگای خۆی بکاته‌وه و سه‌رنجی هاورێیانی بۆ لای خۆی راکێشێ و له نێویان دا به ” سووره” نێوبانگی ده‌رکرد.
سووره کورێکی ئازا و قاره‌مان بوو، له ئاست دوژمن رق ئه‌ستوور و له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هاورێیانی دا له سه‌ره‌خۆ بوو. سووره مینه کانی سیرانی بۆ بڕیاردانی حیزبی هه‌رده‌م سه‌ر له‌پێناو بوو. له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ناوچه به‌شداری ده‌کرد. له شه‌ڕی داشکستان ، شه‌ڕی ســهراو و بێژینگ به‌سه‌ر، جاده‌ی بـۆکـان دا فیداکاری نواند.
رۆژی 1/5/1360 هێزی رێژیمی کۆنه‌په‌رستی بۆ گوندی سـه‌را هێرشی هێنابوو. پێشمه‌رگه‌کان زۆر ئازایانه به‌ره‌و سه‌قز راویان نان رێژیم بۆ جاری دوووه‌م هێرشی کرده‌وه و شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوان کوره‌کانی دێموکرات و دوژمنی دڵڕه‌ش و داخ له‌دڵ ده‌ستی پێ کرده‌وه. گوندی ســهرا بۆ دوژمن کوشتارگا بوو، سه‌رئه‌نجام پاشه‌کشه به رێژیم کرا. به‌داخه‌وه له دوا ساته‌کانی ئه‌و شه‌ڕه دا گولله‌ی دوژمن سینگی ڕه‌سووڵی پێکا و خوێنه سوور و ئاڵه‌که‌ی رژایه سه‌ر خاکی پاکی نیشتمان و بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی له هاوسه‌نگه‌رانی کرد و درێژه‌پێدانی ڕێگا و رێبازکهی به هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
هه‌زاران سڵاوی رێز‌و ئه‌مه‌گناسی بۆ خوێنه سوور و پاك و ئاڵه‌که‌ی شـــههـیدی قاره‌مان ڕه‌سووڵ مینه کانی سیرانی ناسراو به ” سووره ” و هه‌موو شــه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان مردن و نه‌مان و رووره‌شی بۆ دوژمنای قین له‌دڵی گه‌لی کورد و کوردستان