ئیبراهیم جه‌هاندیده
له کۆتاییه‌کانی ساڵی 1987کاتێک که بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی کارێزه و گه‌وره‌دێی کوردستانی عێراق به‌ره‌و بناری قه‌ندیل ده‌گوێسترانه‌وه، کاک دوکتور قاسملوو هاتبووه بنکه‌ی فێرگه‌ی سیاسی- نیزامی و له یه‌کێک له ژووره‌کانی فێرگه (دیوی کار) کار و باری ڕۆژانه‌ی حیزبی راده‌په‌ڕاند و چاوه‌ڕێی ته‌واو بوونی خانووه‌کانی سکرتاریای ده‌کرد.
من ئه‌و کات لاوێکی 17 ساڵانه بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی دیکه‌م که یه‌کێک له‌وان شه‌هید محه‌ممه‌د شامحه‌ممه‌دی بوو، دیاری کرابووین شه‌وانه پارێزگاری له ژووری کار بکه‌ین که شه‌وانه دوکتۆر قاسملوو له‌وێدا ده‌ژیا. دیاره ئه‌وه بێجگه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که هه‌میشه وه‌ک ئیسکۆرت له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوودا بوون. یه‌که‌مجار که چاوم به دوکتور قاسملوو که‌وت، ئێواره‌یه‌ک بوو له‌گه‌ڵ شه‌هید غه‌فوور مێهدی زاده بانگی کردم و وتی:” هاوڕێ گیان پێویست ناکا بۆ نانخواردنی ئێوارانه بچنه سالونی گشتی، ئه‌وه له‌گه‌ڵ کاک غه‌فوورم باس کردووه که هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه لێره نان بخۆن. ئه‌مه‌ش بۆ من شانازییه‌کی گه‌وره بوو که پارێزگاری له که‌سێکی ئاکادمیک ده‌که‌م که دوای ته‌واو کردنی خوێندن گه‌ڕابۆوه بۆ چیاکانی کوردستان و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له ژێر به‌رد و چادردا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. له کاتێکدا که چاوی میلله‌تێک بڕابووه زانایی و بلیمه‌تی ئه‌و مرۆڤه دیموکرات و نیشتمانپه‌روه‌ره.
پاشان له به‌هاری ساڵی 1988 ئێمه( هێزه‌کانی ناوچه‌کانی، بۆکان،سه‌قز،سنه،هه‌ورامان) که تازه له گه‌مارۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕزگارمان ببوو، د. قاسملو بۆ پێشوازی کردنمان خۆی گه‌یاندبووه ئه‌وێ و له مزگه‌وتی ئوردوگای زه‌ڕه‌یان کاتێک له‌گه‌ڵ کاک جه‌عفه‌ر حامیدی که به‌رپرسایه‌تی ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ی له لایه‌ن د. قاسملووه پی ئه‌سپێرده‌رابوو قسه‌یان بۆ کردین، دیسان چاوم پێی که‌وته‌وه. جاری سێهه‌م که بۆ سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به‌یان هاتبووه ئاوایی “ئیندزێ” چاوم پێی که‌وته‌وه و به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش بوو به ئاخرین جار. به‌ڵام تاکوو ئێستا بیروباوه‌ڕ و کرده‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه هه‌موو کات هه‌ر له یادمه و هه‌رگیز له یادیشم ناچێته‌وه.
هاوینی ساڵی 1989 له کاتی گه‌ڕانی (جه‌وله‌ی) سیاسی ـ نیزامی له ناوچه‌کانی کوردستان، چووینه پشت ئاوایی “مووسێ” هه‌ڵکه‌وتوو له گه‌ورکی مه‌هاباد. بۆ نیوه‌ڕۆ ئاگادار کراین که ته‌قه‌یان له دوکتور قاسملوو کردووه. کاک محه‌ممه‌د تۆپچی پێشمه‌رگه‌کانی له ژێر تاشه‌به‌ردێکدا کۆ کرده‌وه و قسه‌ی بۆ کردین. پێشمه‌رگه‌کان چاویان پڕ ببوو له ئاو. تۆپچی وتی:” دوکتور ده یفه‌رموو ئێمه بۆ شه‌هیدانمان ناگرین، که وایه ئێمه بۆ له‌ده‌ست دانی دوکتور قاسملوو ناگرین. ئێمه داخ و که‌سه‌ری له‌ده‌ستدانی دوکتور قاسملوو ده‌که‌ینه ڕقێکی پیرۆز و به قوڕگی بکووژانی دوکتۆر قاسملوودا ده‌که‌ین.”
مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 1990 له یه‌که‌م ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوودا بووین. پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به‌یان و هێزی پێشه‌وا له پشت ئاوایی “گڵۆڵان”ی ناوچه‌ی گه‌ورکی مه‌هاباد خه‌ریکی پشوودان بووین. من و خاڵه سه‌عید له نزیک کۆنه پایه‌گای “ئه‌سکه‌نده‌ر” دیده‌بان بووین له کاتژمێر یه‌کی دوانیوه‌ڕۆ به بێ‌سیم کاک ئیبراهیمی چووکه‌لیمان له جمووجۆڵی هێزه‌کانی ڕێژیم ئاگادار کرده‌وه. چووکه‌ڵیش وه‌ک هه‌میشه خێرا پێشمه‌رگه‌کانی سازمانده‌هی کرد‌و ڕه‌وانه‌ی شێونه حا‌سته‌مه‌کانی کردن و کۆمه‌ڵێک له پێشـمه‌رگه‌کانی بۆ لای ئێمه‌ش نارد . له کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ هێزه‌کانی دوژمن له نێوان ئاواییه‌کانی “کانی درێژ” و “باخی شێخان” خه‌رێکی لێدانی شوانێک بوون که مێگه‌له‌کی له نیزیک ئێمه بوو تا شوێنی پێشمه‌رگه‌کانیان پێ بڵی، که‌وتنه که‌مینی پێشمه‌رگه‌کان. له پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم شه‌هیدان محه‌ممه‌د عه‌لیزاده ، عوسمان ساروقامیشی ، برایم جه‌هاندیده ، ساڵه شه‌ریفی و چه‌ند هاوڕێی دیکه به شێوه‌یه‌ک له دوژمن هاتنه ده‌ست که دوژمن به دانی چه‌ندین کوژراو و بریندار بێ ئه‌وه‌ی ئاور له پاش خۆی بداته‌وه، تاکوو نێو ئاوایی “گڵۆڵان” هه‌ڵات. پێشمه‌رگه‌کان هه‌ر به شوێن جاش و پاسداره‌کانه‌وه بوون هه‌تاکوو خۆیان له نێو ئاغه‌ڵ و ماڵی خه‌ڵک هاویشت.
ڕێژیم نه‌یوێرا خۆی له قه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌کان بداته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌ستی به تۆپبارانی مووچه و مه‌زرای خه‌ڵکی ناوچه‌که کرد. ئێواره پاش بڕینی ڕێگایه‌کی زۆر چووینه بناری چیای “پیرچۆپان” هه‌ڵکه‌وتوو له نێوان گونده‌کانی “مێرگه‌نه‌خشینه” و “گوێزێ” و “شێخ چۆپان” له ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز.
ڕێژیمی داخ له‌دڵی کۆنه‌په‌رست به هێزێکی زۆره‌وه که له شاره‌کانی تیکاب و سه‌قز کۆی کردبۆ‌وه به مه‌به‌ستی گه‌مارۆ دانمان به‌ره‌و به‌رزایه‌کانی “پیرچۆپان” که‌وتنه ڕێ. له کاتژمێر5 ی به‌یانی واته 1990/07/10که‌وتنه که‌مینی هاوڕێیانی ئه‌و په‌له‌ی که محیه‌دین خان ئه‌حمه‌دی فه‌رمانده‌یی ده‌کردن، له به‌رزایی “هه‌ڵاڵان” .
شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌ستی پێ‌کرد که هه‌وا ورده ورده ڕووناک بوو، سه‌یرمان کرد هێزێکی زۆری دوژمن له هه‌موو به‌رزاییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئێمه‌ش جێگیر بوون. ئه‌وه له کاتێک دا بوو که به‌ره‌و ساڵیادی شه‌هید دوکتۆر قاسملوو ده‌چووین هه‌ر بۆیه پێشمه‌رگه‌کان بڕیایان دا به یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید دوکتۆر قاسملوو ده‌ستێکی باشیان لێبوه‌شێنن.
گوردانی جوندوڵای شاری سه‌قز که فه‌رمانده به‌کرێگیراوه‌کانی ڕێژیم وه‌کوو هێزێکی هه‌ره شه‌ڕکه‌ر و کارامه سه‌یریان ده‌کرد و به قه‌ولی خۆیان هینابوویانن هه‌تاکوو قوتابییه‌کانی دوکتور قاسملووی به یه‌کجاره‌کی له ناوچه‌کانی بۆکان و مه‌هاباد پێ له ناوبه‌رن، له ژێر هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه و دروشمی “قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه” ورد و خاش کران. ئه‌وه‌ی کوژرا کوژرا، ئه‌وی توانی خۆی درباز کرد و ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌موو به ده‌ستی شێره پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به دیل گریان. چه‌کوچۆلێکی زۆریش که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کان. ئه‌وجار که ڕێژیم زانی وره‌ی پێشمه‌رگه وه‌ک چیای “پیرچۆپان” به‌رزه، ته‌نیا له دووره‌وه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کانی تۆپ و خومپاره‌بارن ده‌کرد. هاوکات پێشمه‌رگه‌کان هێرشێکی دیکه‌ی دوژمنیان له به‌رزایی “خازه” تێکشکاند. قوتابیانی کارزانی مه‌کته‌بی شه‌هیدان وه‌ستا ئه‌حمه‌د و خدره سووری نه‌مر بۆ پاک کردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌رزاییه‌کان، بست به بست له ژێر ئاوری چه‌که‌کانیان و باوه‌ڕی به‌رزیان هه‌موو به‌رزاییه‌کانیان له وجوودی دوژمن پاک کرده‌وه و حه‌ماسه‌یه‌کی دیکه‌یان وه‌کوو بیره‌وه‌ری و یادگار له نێو دڵی چیای به‌رزی “پیرچۆپان”دا تۆمار کرد. که ئه‌گه‌ر پیرچۆپان زمانی هه‌بوایه، رووی ده‌کرده “هیمالایا” و پێی ده‌گوت، سه‌یری ڕوڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه که چۆن بست به بست پارێزگاری له لوتکه و به‌رد و دار و قه‌دپاڵه‌م ده‌که‌ن، تۆ که‌ی هه‌ڵۆی چاو تیژ و پلنگ و شێری وه‌ک منت له داوێنی خۆت دا په‌روه‌رده کردووه؟
دوژمنی دژی گه‌لی که سه‌ره‌ڕای کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێزه شکستی خواردبوو، کاتژمێری8 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه واته 1990/07/10 سه‌رله‌نوێ دیسان به‌ختی خۆی تاقی کرده‌وه و هێرشێکی به‌ربڵاوی هێنایه سه‌ر به‌رزاییه‌کانی دۆڵ و ده‌ڕه‌ی “چه‌وره‌بیان” زاڵ به سه‌ر پایگای “مله‌ی که‌ڵه‌ک” که پۆلێک له قاره‌مانه‌کانی دێمۆکرات به فه‌رمانده‌یی عه‌لی باڵه‌کی له‌وێ سه‌نگه‌ریان گرتبوو. له شه‌ڕێکی سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر و ده‌سته‌ویه‌خه‌دا پێشمه‌رگه‌کان جارێکی دیکه تامی تاڵی شکستیان به قوڕگی جاش و پاسداره‌کاندا کرد، به شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت که ئه‌گه‌ر کامێراکه‌ی سه‌ر شانی ڕزگارێش زمانی هه‌بوایه دیگوت ده‌ستتان خۆش ڕێبوارانی د.قاسملو، کامێراکانی هاوشێوه‌ی من له “هولیود” به‌هیوان حه‌ماسه‌یه‌کی ئاوا (مستند) تۆمار بکه‌ن، که تا ئێستا ئه‌و شانسه‌یان به‌نسیب نه‌بووه. دوژمنی دژی گه‌لی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه، له شاره‌کانی بۆکان و به‌تایبه‌تی به‌کرێگیراوانی مۆڵدراو له گوندی “زێڕاندۆڵ”ه‌وه زیاتر له100 ماشینی پڕ له به‌کرێگیراوی له‌گه‌ڵ چه‌ندین قه‌بزه تۆپ و خۆمپاره و کاتیۆشا هێنایه مه‌یدان و له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کانی زۆر به خه‌ستی ئاگرباران کرد. ئه‌و ئاگربارانه به ڕاده‌یه‌ک تووند بوو که چیای “پیرچۆپان” له نێوان بڵێسه‌ی ئاگر و دووکه‌ڵ و ته‌پ و تۆزدا نوقم ببوو.(ڕادیو ده‌نگی کوردستان، به ده‌نگی خوشه‌ویستی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه کاک ئه‌حمد شێربه‌گی) ئه‌و جار پێشمه‌رگه‌کان به فه‌رمانده‌ری کاک که‌ریم سه‌قزی ئیپتکاری عه‌مه‌لیاتیان به ده‌سته‌وه گرت و شوێنی خۆیان به شیوه‌یه‌کی زۆر پارتیزانی بۆ بناری چیایی “سه‌رتوون” گواسته‌وه.
من له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌بوبه‌کر جامه‌ردی و عه‌لی لاله‌ی هاوڕێم له لایه‌ن کاک محه‌ممه‌د تۆپچی و کاک مسته‌فای مه‌ولودیی و مامۆستا سه‌لاحه‌وه ، که له ژێر به‌ردێک قسه‌یان بۆ دیله‌کان ده‌کرد، ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ڕێگای “مێرگه‌نه‌خشینه” کراین. پاشان له‌گه‌ڵ براهیمی جه‌هاندیده و عه‌لی شه‌هابی (که هه‌ردووکیان بریندار بوون) و شه‌هیدان خالید باڵکی و ئه‌بوبه‌کر کانی درێژی و به‌ره‌وه بناری چیای “سه‌رتوون” وه‌ڕی که‌وتین. له‌گه‌ڵ شه‌هید خالید باڵه‌کی هه‌وڵێکی زۆرمان دا که پێش به خوێنڕێژییه‌که‌ی ئیبراهیم بگرین که زۆر به سه‌ختی بریندار ببوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌که‌مان بێ ئاگام مایه‌وه. من که خۆم بۆ ئیبراهیم کردبوو به پاڵه‌پشت تاکوو به پشته‌وه‌دا نه‌که‌وێ، واته له کۆشی خۆم گرتبوو، شه‌هید خالیدیش ده‌رمانی ده‌کرد. ئیبراهیمیش به ئه‌سپایی سه‌ری هه‌ڵبڕی و گوتی:” ڕۆژژمێره‌که‌م که هێندێک بیره‌وه‌رییم تێدا نووسیوه به کامه‌تانه؟” وتم: ئه‌وه‌تا له لای منه. وتی: “زۆر باشه، وامزانی کاتێک بریندار بووم لێم که‌وتووه.” ئه‌مه دوایین قسه‌ی بوو و چاوه‌کانی له‌سه‌ریه‌ک دانا و شه‌هید بوو. شه‌هید ئیبراهیمی جه‌هاندیده ماوه‌ی 4مانگ بوو له هێزی کێله‌شینه‌وه هاتبوو بۆ هێزی به‌یان هه‌ردووکمان له په‌لی 11 بووین، زۆر له من نیزیک بوو مه‌تاره‌ێکی ڕه‌شمان پێ بوو ڕۆژانه چامان تێدا ساز ده‌کرد، که چایه‌که ئاماده ده‌بوو بانگی ده‌کردم هاوڕێ وه‌ره .ڕۆژێکی گوتی ناوی تو عه‌ڕه‌بیه دیکه‌م به هه‌ڤاڵ (ئه‌و هه‌ڤاڵی ئیستا یاده‌گاری شه‌هید براهیمی جه‌هاندیده، که ئه‌گه‌ر ده‌ردیش بێ به 1000 ده‌رمانی ناگۆڕمه‌وه) .شه‌هید خالید باڵه‌کی پێی گوتم شه‌هید ئیبراهیم له ژێر ئه‌و سێبه‌ره درێژی بکه و ئاگات له خۆت بێ بریندار نه‌بی. چوونکه به‌ڕاستی زۆر به خه‌ستی سه‌نگه‌ره‌کانمان ئاورباران ده‌کران. ئێوارێ شه‌هید ئیبراهیم له لایان عوسمان مه‌میل و شه‌هید ئه‌بوبه‌کر جامه‌ردی به جل و به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه ته‌سلیم به خاکی پیرۆزی کوردستان کردا.
1- هه‌واڵ. 2- گۆری شه‌هید برایم جه‌هاندیده. 3- ؟
له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا که به یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هید دوکتور قاسملووه‌وه به‌ڕێوه چوو،به دیان که‌س له هێزه‌کانی ڕژیم کووژران و بریندار بوون، 90 که‌سیش له لایه‌ن پارتیزانه‌کانی هێزی به‌یان و هێزی پێشه‌واوه به‌دیل گیران. ( جنگ در کردستان ژماره 20) به‌شێک له‌و شه‌ڕه قاره‌مانانه‌یه له لایه‌ن رزگاره‌وه فیلمی لێ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه. له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا که به یادی شه‌هید دوکتور قاسملوو به‌ڕێوه چوو،
8 ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان، 8 لاوی جوامێر کفنی سووری شه‌هیدانیان پۆشی و تێکه‌ڵ به کاروانی پڕ له سه‌روه‌ری و سه‌رفه‌رازی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی بوون. ناوی ئه‌و هه‌شت شه‌هیده بریتیین له:
1ـ عه‌لی شه‌هابی ناسراو به( عه‌لی چاوره‌ش) خه‌ڵکی سه‌یداوای جه‌میانی بۆکان له هێزی به‌یان
2ـ ئیبراهیمی جه‌هاندیده ناسراو به( فه‌قێ برایم) خه‌ڵکی دێ گورجێ سه‌ر به‌شارستانی شنۆ له هێزی به‌یان
3ـ محه‌ممه‌دی خانه‌خا خه‌ڵکی میراوای بۆکان له هێزی پێشه‌وا
4ـ ساڵح شه‌ریفی ناسراو به(ساڵه کانی ره‌شی) خه‌ڵکی ئاوای کانی ڕه‌ش سه‌ر به شارستانی بۆکان له هێزی به‌یان
5ـ ئیبراهیم پوورسه‌عید ناسراوبه (مه‌لا ئیبراهیم) خه‌ڵکی گه‌پڵه‌سه‌ن سه‌ر به شارستانی پیرانشار لێ هێزی پێشه‌وا
6ـ عه‌بدووڵا چراغواره خه‌ڵکی میراوای بۆکان له هێزی پێشه‌وا
7ـ سه‌عید شکنجه ناسراوبه (مه‌لا سه‌عید) خه‌ڵکی مه‌هاباد له هێزی پێشه‌وا
8ـ خدر عه‌ره‌بی خه‌ڵکی میراوای بۆکان له هێزی پێشه‌وا
ڕۆژی دواتر له پشت ئاوایی “شێنان”ی بانه مه‌ئمورییه‌ت درا به من و حوسێنی ساڵه‌حی و عه‌لی لاله و خاڵه سه‌عید و هاوڕێیه‌کی هێزی ئاربابا که هاتبوو بۆ هاوکاریمان تاکوو برینداره‌کان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌رین. ئێواره ماڵئاواییمان له هاڕێیان خواست و وه‌ڕێ که‌وتین. یه‌کێک له برینداره‌کان عه‌لی شه‌هابی ناسراو به (عه‌لی چاوڕه‌ش) بوو. که گولله له سه‌ری درابوو و ته‌نیا ده‌یتوانی چاوه‌ڕه‌شه‌کانی به‌سه‌رماندا بگێڕێ و هیچی دیکه. ئێوارێ خۆر له ئاوابووندا بوو و دیمه‌نێکی زۆر جوانی به ناوچه‌ی بانه به‌خشیبوو، به بێده‌نگی ڕێگامان ده‌بڕی وه‌بیر ئه‌و هه‌ڵبه‌سته به‌رزه‌ی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س که‌وتبوومه‌وه:
هه‌ورازی کووڕ پشتی شاخێکی به عومره بۆ پێشمه‌رگه دانه‌ویوه
ئێواره‌یه ڕیچکه و ریزی یه‌ک به دوای یه‌ک به‌ره‌و بناری ئه‌و دیوه
ده‌نگ هه‌ر خرمه‌ی وه‌ڵاغێکه و ورده به‌رد و خیزی ژێر پێ
به‌سه‌ر پشتی گاشه به‌رددا ئه‌م کاروانه کڕ و ماته سه‌رده‌که‌وێ
ئێواره‌یه و خۆر وێنه‌کێشێکه لاواز ده‌ستی دواتیشک درێژ ده‌کا و
به ئاسته‌مێ زه‌رده ڕه‌نگێ ده‌دا له لووله‌ی تفه‌نگ و یاڵی خوێناوی وهڵاغ وئه‌مجار ئیتر چاو لێک ده‌نێ.
(هیوادارم هه‌ڵبه‌سته‌که‌م خرا نه‌کردبێ، چوونکه به‌ڕاستی ئێستا هه‌ڵبه‌سته‌که‌م له به‌رده‌ستدا نیه)
به‌ڵێ خۆر ئاوا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ناوچه‌ی بانه‌ی ناوچه‌یه‌کی دارستانییه، ئه‌مشه‌و له چاو شه‌وه‌کانی دیکه زۆرتر له به‌ر چاوم تاریک بوو. من و عه‌لی لاله‌ی هاوڕێم ئه‌وه‌ی لێمان نه‌ده‌زانی باربه‌ستن و وهڵاغ بوو. عه‌لی شه‌هابی وه‌ک داره‌مه‌یت به سه‌ر پشتی یه‌کێک له وه‌ڵاغه‌کانه‌وه قایم کرابوو، هه‌ر به 20 ده‌قیقه جارێک ده‌بوایه و‌ڵاغه‌که ڕابگرین و داره‌مه‌یته‌که‌ی عه‌لی راست بکه‌ینه‌وه. له کاتژمێر 5ی ئێواره‌وه تاکوو 5ی به‌یانی ڕێگامان پێوا تاکوو گه‌یشتیبنه ده‌وروبه‌ری “گۆمه‌شین”ی ئه‌حمه‌د بازگر که ناسری ڕه‌زاری کردوویه‌ته سروودێکی شۆڕشگێڕی. مام توفیق که بریندار ببوو، پرسی:” هه‌ڤاڵ ئێره کوێیه؟” وتم ئێره گۆمه‌شینه. مام تۆفیق دوو ڕۆژ بوو هێنده خوێنی له‌به‌ر ڕۆیشتبوو، زۆر لاواز ببوو، بۆ یه‌که‌مجار پاش ئه‌و دوو ڕۆژه دیتم بزه‌یه‌کی هاتێ و وتی:” پێت ناخنکێندرێم گۆمه‌شین.” زۆر ماندوو بووم به‌ڵام هه‌ر وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌ییم (که کوڕه‌کان ده‌زانن) به پێکه‌نینه‌وه وتم: “نانا هه‌رگیز پێی ناخنکێندرێ، ئه‌وه چیه مام تۆفیق به‌و به‌یانیه شیعرت بۆ هاتووه؟” وتی:” بڕۆ ده‌ڵێی ساحیبی کانیت، ئه‌مشه‌و نه‌تهێشت قوومێکمان ئاو بده‌نێ. بۆ چما شێعریش بۆ خوێنڕێزی خراپه؟” هه‌موومان بزیه‌کمان بۆ یه‌کتر کرد. عه‌لی لاله‌ی هاوڕێم وتی” “وه‌ستا” (ئێستاش هه‌ر وام پێ ده‌ڵێ) له کوێ بیخه‌ین؟” منیش چونکه ناوچه‌که شاره‌زا بووم، وتم هه‌ر لێره باشه.
برینداره‌کانمان داگرت و وه‌ڵاغه‌کانمان به بنچێکه‌وه به‌سه‌ته‌وه. پێشمه‌رگه‌کان و برینداره‌کان هێنده ماندوو بوون هه‌موویان خه‌وتن. سیگارێکم هه‌ڵکرد، ئاوری سیگاره‌که‌م سه‌رنجی عه‌لی شه‌هابی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. پێم وابێ وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌ی خۆی که سه‌رپه‌لی من بوو دێهه‌ویست بڵێ:” ئای له ده‌ستی تۆ دیسان به‌م شه‌وه سیگارت هه‌ڵکرد؟” به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له پێشدا وتم، نه‌یده‌توانی قسه بکا و ته‌نیا ده‌یتوانی چاوه‌کانی بگێڕێ. سه‌عاتی نۆی به‌یانی عه‌لی لاله‌م له خه‌و هه‌ڵساند و وتم زۆر ماندووم سه‌رخه‌وێک ده‌شکێنم، ئاگایه‌کت لێمان بێ. وتی باشه بخه‌وه. چوونکه به‌ڕاستی ئه‌و شوێنه، شونێکی مه‌ترسیدار بوو. به سێ چوار برینداره‌وه وه‌ک ده‌ڵێن له نێو زاری ئه‌ژدیهادا مابووینه‌وه. چاوم نه‌چووبووه خه‌و که عه‌لی لاله هه‌ڵیساندم وتی:” هه سته حاڵی عه‌لی شه‌هابی باش نیه!” منیش که دوو سێ ڕۆژ بوو نه‌خه‌وتبووم و ئێستاش گرموهۆڕی ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ر له مێشکمدا ده‌هاتن و ده‌چوون. ته‌نانه‌ت به لێدانی ده‌نگی دوو به‌رد له یه‌کتریش له جێگای خۆم راده‌چڵه‌کیم، هه‌ر بۆیه که عه‌لی بانگی کردم، خێرا هه‌ستام، که سه‌یرێکی عه‌لیم کرد، دیتم حاڵی زۆر خراپه، عه‌لی لاله ده‌ستی له ده‌ستی عه‌لیدا بوو و تووند گرتبووی، منیش ده‌سته‌که‌ی دیکه‌یم گرت و تۆزێک به لۆکه لێوه‌کانیم بۆ ته‌ڕ کرد. چاوێکی له هه‌ردووکمان کرد و پاش 52 کاتژمێر به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ مه‌رگ، چاوه ڕه‌شه‌کانی بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌کدانا و شه‌هید بوو. ده‌ستم به سه‌ر پیلوی چاوه‌کانیدا هێنا و سه‌یرێکی برینداره‌کانی دیکه‌م کرد که له خه‌وێکی قووڵدا بوون. سه‌رم هه‌ڵبڕی و چاوم بڕیه چاوه‌کانی عه‌لی لاله‌ی هاوڕێم که له ته‌نیشت جه‌نازه‌که‌ی عه‌لی و ڕووبه‌ڕووی منه‌وه هه‌ڵتروشکا بوو و ده‌ستی له نێو ده‌ستی علی و له سه‌ر سینگی عه‌لی دانابوو. هێنده ناڕه‌حه‌ت بووین و بوغز به‌ر گه‌رووی گرتبووین و چاوی هه‌ردووکمان پڕ بوو له ئاو، نه ئه‌و قسه‌ی ده‌رکرد و نه من، ته‌نیا به چاو یه‌کتریمان ده‌دواند، ئاخر خۆمان به قوتابی دوکتۆر قاسملووی شه‌هید ده‌زانی که فه‌رموو بووی ئێمه بۆ شه‌هیدانمان ناگرین. عه‌لی شه‌هابی که سه‌رپه‌لی من بوو و ساڵانێکی دوور و درێژ بوو پێکه‌وه بووین و ته‌نانه‌ت شه‌و و رۆژ گوێمان له هه‌ناسه‌کانی یه‌کتری ده‌بوو، که بۆ نه‌جات دانی هیچم له ده‌ست نه‌هات زۆر به په‌رۆش بووم. چاوێکی دیکه‌م له به‌ری پێه‌وه تاکوو سه‌ری که باندی لێپێچرابوو پێدا گێڕاوه، قسه‌یه‌کی خۆشی به بیرم هاته‌وه. له زه‌ماوه‌ندی کوڕێکی هاوڕێماندا به پێکه‌ونینه‌وه پێ وتم:” ئه‌و سه‌رچۆپییه بده به من، تۆ که‌ی سه‌رچۆپیت گرتووه؟!” له دڵی خۆم دا گوتم زۆر زوو بوو بۆ جێت هێشتین؟ به‌راستی سه‌رچوپیکێشی شه‌ڕه‌کانیش هه‌ر له خۆت جوان بوو. له‌گه‌ڵ عه‌لی لاله‌ی هاوڕێمداو حوسێنی ساڵه‌حی عه‌لی شه‌هابیمان به جل و به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه هه‌ر له شوێنه‌که‌ی خۆی ته‌سلیم به خاکی پیرۆزی کوردستان کرد. تا ئیوارێ له‌و شێونه ماینه‌وه. گۆڕی عه‌لی شه‌هابی له 1 میتری‌مان بوو (گۆری سه‌ربازی وه‌ن). به‌راستی مامۆستا په‌شێو جوانی گوتووه که بۆ یه‌که‌م جار له هونه‌رمه‌ند تاهیری خلیلی‌م بیست: که وه‌ڤدێ ده‌چێته شێونێ بۆ سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی و‌ن تاجه گوڵینه‌یه‌ک دێنی. ئه‌گه‌ر سبه‌ی وه‌ڤدێ بێته وه‌ڵاتی من لێم بپرسێ کوانێ گۆڕی سه‌ربازی و‌ن؟ ده‌ڵیم گه‌وره‌م… له ژێر گابه‌ردی هه‌ر شاخێ … له ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانێ له‌م وه‌ڵاته … که‌مێک سه‌رت داخه و تاجه گۆڵێنه‌که‌ت دانێ. (هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌شم تێک نه‌دابێ) ئێوارێ هه‌موومان ماڵ ئاواییمان لێ کرد و ڕۆیشتین تا برینداره‌کانی دیکه ده‌رباز بکه‌ین.
به‌ڵێ کاتی خۆی ڕۆڵه‌کانی حیزبی دیمۆکرات به خوێنی سووری خۆیان په‌یمانی وه‌فادارییان بۆ ڕێبازه پڕ له سه‌روه‌ریه‌که‌ی دوکتور قاسملوو سه‌لماند، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی سه‌ره‌وه‌ش نموونه‌یه‌کی زیندوویه‌تی. بۆ دوکتۆر قاسملوویه‌ک که ناوی پێغه‌مبه‌ری ئاشتیان له‌سه‌ر دانا. سه‌فیرێکی هه‌ڵسووڕ بۆ جووڵانه‌وه‌یه‌کی بێ یار و یاوه‌ر. ئێستا که ئه‌و بیره‌وه‌ریه ده‌نووسم، خۆمان ئاماده ده‌که‌ین که بڕۆین بۆ وڵاتی ئوتریش و جارێکی دیکه په‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێبه‌ره نه‌مره تازه بکه‌ینه‌وه که هه‌ر ڕێبواری وه‌فاداری ڕێگا پیرۆزه‌که‌ی دێموکڕاتین.
هه‌ڤاڵ 2006.07.10