عه‌بدوڵڵا شێنانی
- هاونیشتمانه به‌رێزه‌کان!
- خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستانئهندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرتی کوردستان!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که هاورێی ماندویی نه‌ناس و فه‌رمانده‌ر و تێکۆشه‌ری له مێژینه‌ی حیزبه‌که‌مان، هاوڕێ کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی له ته‌مه‌نی 56 سالی دا دوای زیاتر له 15 ساڵ به‌ر به‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه و دیسکی که‌مه‌ر، سه‌رئه‌نجام کاتژمێر حه‌وت و نیوی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 14خاکه‌لێوه‌ی 1389ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 3ی ئاوریلی2010ی زاینی له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری تروندهایم له وڵاتی نۆروێژ، بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی له سه‌ر یه‌ک دانان و مالئاوایی له نیشتمان، گه‌ل، حیزب، بنه‌ماله و هاورێیانی کرد.
هاورێ عه‌بدوڵڵا شێنانی کوڕی که‌ریم ناسراو به (که‌ریم شه‌م) له ساڵی 1333 له گوندی شێنان سه‌ر به شاری کوردپه‌روه‌ری بانه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌لدۆست دا له دایک بوو. به هۆی نه‌بوونی قوتابخانه له ئاواییه‌که‌یان و هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌که‌ی، له خوێندن بێبه‌ش کرا و وه‌ک زۆربه‌ی مناڵانی کوردستان نرایه به‌ر کار و کوێره‌وه‌ری. ئه‌گه‌رچی کاک عه‌بدوڵڵا دواتر له ریزه‌کانی حیزب دا زۆر به زویی توانی ئه‌و ئاواته‌ی خۆی وه‌دی بێنێ.
له ساڵی 1357ی هه‌تاوی، له کاتی شۆرشی گه‌لانی ئێران دژ به رێژیمی پاشایه‌تی و ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک عه‌بدوڵڵا پێوه‌ندی به ریزه‌کانی ئه‌م حیزبه‌وه گرت و سه‌ره‌رای ئه‌وه که زه‌حمه‌تی کار و کوێره‌وه‌ریی بۆ په‌یداکردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌ر شان بوو، به‌ڵام له هیچ هاوکاریه‌ک به خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی دژ به داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌ی ته‌نه‌خی نه‌ده‌کرد. هێرش و کوشت و بڕی رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئاخوندی، سه‌ره‌نجام کاک عه‌بدوڵڵای وه‌ک زۆربه‌ی لاوانی وڵات ناچار کرد تا بۆ به‌رگری له مان و مه‌وجودیه‌تی گه‌له‌که‌ی چه‌کی خه‌بات و به‌رخودان ده‌ست بداتێ و سه‌ره‌نجام له پاییزی ساڵی 1358 له یه‌کێک له بنکه‌کانی حیزب له بانه به ڕه‌سمی بوو به پێشمه‌رگه و خه‌باتی ئاشکرای ده‌ست پێ‌کرد.
کاک عه‌بدوڵڵا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌ک جێگری په‌ل له په‌لی شه‌هید “مسته‌فا زاده‌گان” سازمان درا. ساڵی 1360 بوو به سه‌رپه‌لی یه‌کێک له په‌له‌کانی هێزی ئاربه‌با. دواتر تێکۆشانی خۆی بۆ ناوچه‌ی بۆکان گواسته‌وه و ساڵی 1364 به بوو به سه‌رپه‌لی په‌لی شه‌هید ڕه‌حمان له هێزی به‌یان. ساڵی 1365 به فه‌رمانده‌ری لکی یه‌کی ئه‌و هێزه دیاری کرا. ساڵی 1367 وه‌ک جێگری هێزی ئاربه‌با دیاری کرا. ساڵی 1368 بوو به جێگری فه‌رمانده‌ری هێزی به‌یان. ساڵی 71 له سه‌ر داوای ده‌فته‌ری سیاسی بوو به فه‌رمانده‌ری هێزی به‌یان. ساڵی 1373 له سه‌ر داوای مه‌ڵبه‌ندی 2ی جنووبی کوردستان فه‌رمانده‌ری هێزی دووی رێبه‌ندانی به ئه‌ستۆ گرت.
خسڵه‌ته به‌رز و ئینسانییه‌کانی کاک عه‌بدوڵڵا و شاره‌زایی له خه‌بات و نهێنی پارێزی وای کرد که نه‌ک هه‌ر بوو به جێ بروا و متمانه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب له ناوچه‌ی بانه، به‌ڵکوو زۆر کاری گرینگی حیزبی پێ ده‌سپێردرا.
کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا راستگۆ، ئه‌مانه‌تدار، به ره‌وشت، خه‌ڵکدۆست و دڵسوز بوو. بۆیه هه‌مووکاتێک جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی بوو. له ماوه‌ی نزیک به دوو ده‌یه کار کردن له هێزه‌کانی ئاربابا، به‌یان و دووی رێبه‌ندان دا هه‌موو کاتێک سه‌ربه‌رز و روو سووری حیزب و گه‌له‌که‌ی بوو.
برایه‌کی کاک عه‌بدوڵڵا به ناوی سه‌عدون شێنانی که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، له ساڵی 1365 له ناوچه‌ی بانه گیانی خۆی کرده فیدای ئامانجه‌کانی حیزب و گه‌ڵه‌که‌ی.
هاوڕێی تێکۆشه‌رمان کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی هه‌رچه‌ند ماوه‌ی نزیک به15 ساڵ بوو توشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هاتبوو و له و ماوه‌یه دا به جه‌سته که‌م توانا و لاواز ببوو به‌ڵام بروای به ئازادی و گه‌ل دۆستی وای لێ کردبوو که ته‌نانه‌ت له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ش را ئاماده‌ی راپه‌راندنی ئه‌رکه حیزبی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی بوو.
کاک عه‌بدوڵڵا له ساڵی 2002 له سه‌ر داوای حیزبی دێموکراتی کوردستان و به هاوکاری ئیداره‌ی په‌نابه‌ران وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی نۆروێژ گیرسایه‌وه.
به له ده‌ست دانی کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی، گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دڵسۆز و فیداکارێک و حیزبی دێموکراتی کوردستان کادرێکی زانا و فه‌رمانده‌ی به ئه‌زموون و رێبوارێکی ماندویی نه‌ناسی رێگه‌ی رزگاری له ده‌ست دا.
کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی نۆروێژ، به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی، هاوڕێیان و دۆستانی ئه‌و نه‌مره و هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌کانی بانه، بۆکان و سه‌قز ده‌کا و خۆی له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه دا به شه‌ریک ده‌زانێ. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا به‌ڵێن تازه ده‌که‌ینه‌وه که ئاڵای ئه‌و خه‌باته‌ی که هاوڕێ عه‌بدوڵڵا و هه‌زاران شه‌هیدی ڕێگای ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد، پێشڕه‌و و پێشمه‌رگه‌ی بوون به شه‌کاوه‌یی رابگرێ.
سڵاو له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی فه‌رمانده کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی
سڵاو له حیزبی دێموکراتی کوردستان که تێکۆشه‌ری وه‌ک کاک عه‌بدوڵڵا شێنانی تێدا په‌روه‌رده بووه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی - حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی نۆروێژ
03.04.2010