یادێک لەشەھید : عەبدوڵا گۆلەیی

✍️ شۆڕش ئەسەدزادە
کاک عەوڵا لەبنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە شاری مەھاباد چاوی بەدنیا ھەڵێناوە، لەبەر ئەرکی قورسی ژیانی بنەماڵەکەی خوێندنی وەلاناوەو بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان شانی داوەتە بەر دوکانداری و کرێکاری٠
لەکاتی سەرھەڵدانی شۆڕشی سەرتاسەری گەلانی ئێران و ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی بەشداری چالاکانەی ھەبووە٠ پاشان حیزبی دێموکرات وەکوو حیزبێکی خاوەن مێژوو ھەڵدەبژێرێ و بەشانازیەوە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەپۆشێ و بۆ دیفاع لەخاک و خەڵکەکەی چەک ھەڵدەگرێ لەدژی ھێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر خەڵکی کوردستان٠
کاک عەوڵا زۆر زوو تواناکانی خۆی نیشان دەداو بەھۆی دڵسۆزی و ئازایەتی و شارەزایی دەیکەنە سەرپەل لە یەکێک لەپەلەکانی لکی١ لەھێزی پێشەوا٠
کاک عەوڵا لەزۆربەی شەڕەکانی دەشتی شاروێران و ناوچەکانی مەھابادو نەغەدەو ھەوشارو دەوروبەر ھەروەھا لەشەڕەکانی ناوشاری مەھاباد جێگا دەستی دیاربوو٠ بەتایبەتی لە شەڕی بەناوبانگی دارەلەک کە بۆخۆی سەرپەلی ئەو پەلە بوو کە بنکەکەیان لە گوندی دارەلەک بوو٠
سەرئەنجام لە ساڵی ١٣٦١ بەھۆی ڕوداوێکی تەقەکردن شەھید دەبێ و لە گۆڕستانی شەبەک لە قەرەداغ بەخاک دەسپێردرێ٠
ڕۆحی شادو یادو ناوی بەرزو بەڕێز٠

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت