ژییاننامەی مەنسوور لەزمانی خۆیەوە
نوسینی : شۆڕش ئەسەدزادە
بە درێژایی مێژوو میللەتی کورد لە لایەن دوژمنەکانیەوە ستەمی لێکراوەو زوڵمیان لێکردوون …بەڵام کوردیش هەروا دەستەو ئەژنۆ و دەتە وەستان ڕانەوەستاوە ،، لەهەر دەورو زەمانێک فرسەتێکی بۆ هاتبێتە پێش کەڵکی لێوەرگرتوەو ئەگەر مەیدانەکەش بەرتەنگ بووبێ ،، دیسان بە پێی هێزوو توانای خۆی ئەسپی خۆی لێ تاو داوە …کە زۆرن لەو سەرهەڵدانانە لە مێژووی کوردا …دوای ڕوخانی ڕژیمی شای ئێران ..کورد دەرفەت و فرسەتێکی گەورەترو پڕ دەستکەووتی بۆ هەڵکەووت ..ئەمجارە لەگەڵ هەموو جارەکانی تر فەرقی هەبوو…لاوەکان و کوڕو کچانی کورد بۆ ماوەیەکی کەمیش بوبێ لە کوردستان تامی ئازادیان چێشت و بڕیاری یا سەرکەووتن یا مردنیان دا ..ئێستا کوردو کوردستان خاوەنی حزبی سیاسی و هێزو چەکی قورس و سووک ،، هەروەها ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەو قارەمان و کادرو ناوچەی ئازاد بۆ خەبات کردن بوو ، شۆڕشێک لە هیچمان کەم نەبوو ،،،فەرماندەو ڕۆڵەی ئازاو بەجەرگ و شۆڕشگێڕ بە واتای تەواوی کەلیمە شۆڕشگێڕ بوون،، هاتنە مەیدانی خەبات هەرچی لە دەستیان هات گیانفیدایی کردیان و درێغیان نەکرد،،ئەم قسەیە بۆ مێژوو دەڵێم “” لە هیچ کارەساتێک نەکشانەوە لە هیچ هێزێکیش نەترسان “”
ئەوەی ئێستا مەبەستمە باسی بکەم ، یەکێکە لەو قارەمانانەی دەورانی شەڕو شاخ ، ڕۆژە سەختەکانی پێشمەرگایەتی ….
اااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا
“” مەنسوور ئەمیری “”
ئەم لاوە خۆێن گەرمەی کورد لەکاتی لاویەتیدا شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێکرد،، وەک هەموو لاوێکی داخ لەدڵی کورد ، هەستی بە زوڵم و چەوسانەوە دەکرد ،، لەگەڵ هاوڕێکانی لە هەموو خۆ پیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بەشدار بووەو بۆ گرتن و هێرش کردنە سەر بنکەو پایەگاکانی ڕژیمی شەهەنشاهی بەشداریی چالاکانەی هەبوە . هەتا هەموو ئاسەواری دوژمن لە شارەکەی “” مەهاباد “” و ناوچەکە پاک کرایەوە ..
مەنسوور ساڵی ۱۳٦٠ ی هەتاوی دێتە لای شەهید “” چرچەی بارام میرزا “” لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد ،،لەوێ چرچە دەینێرێتە پەلی شەهید ” کەریم ساڵە ” لەوێ بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەپۆشێ و ڕەسمەن دەبێتە پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە هێزی شەهید ” پێشەوا ” لە لکی دوو …کە ئەوکات کاوە سالک سەرپەلی ئەو پەلە بوو …
مەنسوور ماوەی ساڵێک لەو پەلە دەمێنێتەوە لە زۆر عەمەلیات و کەمین دا بەشداری چالاکانە دەکات بۆیە زۆر زوو جێگای خۆی لە دڵی هاوسەنگەرانیدا دەکاتەوەو دەبێتە جێگای باوەڕی هاوڕێیانی ،،، بە پێی ئەوەی مەنسوور خەڵکی مەهاباد بوو هەموو دۆست و هاوڕێکانی لە لکی یەکی کاک شوان بوون ،، بۆیە تامەزرۆی دیتن و لەگەڵ بوونیان دەکاو داوا دەکات کە بینێرنە لکی یەک ،،،کاتێک قەبوڵی دەکەن … هاتە لای ئێمە لە پەلی “” شاهۆ “” زۆرمان پێ خۆش بوو من مەنسوور م. لەوێ ناسی کەماڵ سمایلزادە پێی ناساندم ،هەر لە یەکەم ذیداردا وا هەستم کرد لە منداڵیەوە دەیناسم …هەر بە دوو ڕۆژان بوخچەی دڵمان بۆ یەکتر کردەوە ،،دۆستایەتی و هاوسەنگەرایەتی مەنسوورم پێ خۆش بوو…هەر ئەوەش بوو زۆر لێک نزیک بووین هەروەها لەگەڵ کوڕەکان هەموو بێ جیاوازی ….
مەنسوور زۆر لەلای ئێمە نەمایەوە پێم وابێ هەر شەش حەوت مانگێک بوو ، دوایە لەسەر داوای خۆی گەڕایەوە بۆ لکی دوو ،،،،پەلی ئێمە شاهۆ عەمەلیاتمان زۆر بوو هەمیشە لە مەئموریەتدا بووین ،،ڕۆژی وا هەبوە دووجار کەمینمان هەبوە بۆ دوژمن ..یا کۆنترۆڵ کردنی جادەی ئەسڵی نێوان مەهاباد ورمێ بوو ،،یا بەرنامەی گرتنی پایەگا بوو ،،یا بەرپرچ دانەوەی هێرشی دوژمن بوو لە شاروێران و ناوچەکانی تر… کەمتر بێکار بووین ،،،مەنسوور لەو ماوەیەیەی لەگەڵ ئێمە بوو بۆ هەموو ئەو عەمەلیاتانە لەگەڵ بوو…بۆ کەمینەکان ،،،دژە هێرشەکانی دوژمن ،،گرتنی پایەگای ئەمیرئاباد ..و زۆر جێگای دیکە …
کە گەڕایەوە لکی دوو کوڕەکان بردبویانەوە ئەو پەلەی پێشتر لێی بوو ،،،پاش ماوەیەک دەیکەنە سەرپەل هەر لەو پەلە واتە پەلی شەهید ” کەریم ساڵە”. لەوێ درێژە بە ئەرک و کاری پێشمەرگایەتی دەدا ..لە ناوچەکانی چۆمی مەجید خان و شامات و جار جار شاروێران ،،،ئەگەر پێویستمان بایە زۆر جار داوامان لە لکی دوو دەکرد بۆ عەمەلیاتی گەورە لە ناو شاری مەهاباد …ئەوانیش دەهاتن یارمەتی باشیان دەداین ،،ئەو پەلەی مەنسوور سەرپەلی بوو چەندین جار هاوکاریان کردووین لە شەرەکانی ناو شار ….کەماڵ سمایلزادە کە بوو بە فەرماندەری لکی یەک ،، من لەگەڵ کەماڵ چوومە ئەرکانی لک ..لەوێ ویستمان پەلێکی بەهێز دامەزرێنین وەکوو پەلی ئەرکانی لک ..بۆیە هەنێک لە پێشمەرگە بە ئەزموون و دیارەکانمان دەعوەت کردن بۆ کردنەوەی ئەو پەلە ،،،مەنسوور یەکێک لەو کەسانە بوو کە بانگمان کردبوو ،،،دیارە ئیجازەمان لە شەهید چرچە وەرگرتبوو کە قەبوڵی بکاو بۆمان بنێرێ ،،،ئەویش هاوکاری کردین و مەنسوورمان هێناوە ئەرکانی لکی یەک ،،،چەند پێشمەرگەیەکمان کۆکردبوونەوە،، بەڵام لەبەر نەبوونی کاتی تەواوو زۆری عەمەلیات و ئیدارەکردنی شاروێران و مەحاڵ و ناوشار .. هاتنی کاک ” کەریم پورقوباد ” وەک فەرماندەری هێز لە لایەن دەفتەری سیاسیەوە ،،،،کاک کەریم کەمتر لە بنکەی هێز دەمایەوە زۆرترین کاتەکانی لای ئێمە بوو لە بنکەی ئەرکانی لک ،،،ئێمەش تەنها دیوێک و مەتبەقێکمان هەبوو. ،،کە هەر بۆمان نەکرا ئەو پەلە تەشکیل بدەین ،،،دوایە هێرشە زەبەلاحەکانی ڕژیم دەستی پێکرد بۆ گرتنەوەی ناوچەکانمان و سەرمان قاڵ و شەڕ لە دوای شەڕ،،،،بۆیە نەمانتوانی ئەو کارە بکەین،،، بۆیە دیسان مەنسوور گەڕایەوە لکی دوو لەوێ دیسان کردیانەوە بە سەرپەل ..لەو پەلەی پێشوو ….
هەتا سازماندەیی تازەی حزب لە هەموو هێزوو لک و پەلەکان ،،،دوای سازماندەی و تێکەڵکردنی پەلەکان و دروست کردنی دەستە کە لە پەل گەورەتر بوو،، لێرەدا مەنسوور دیاری کرا وەک سەردەستەی “” دەستەی شەهیدانی شامات “”. لەم ئەرکە تازەیەیدا بە ئینێرژیەکی تازەو بە بڕوابوون بە خۆی و بە بە ڕێبازی ڕاست و ڕەوای قۆڵی لێهەڵماڵی بۆ قۆناخێکی تر لە خەبات و تێکۆشان ..لەم ماوەیەدا چەندین عەمەلیات و چالاکی ومەئموریەتیان ئەنجام داوەو لە قوڵایی ناوچەدا وەکوو چقڵی چاوی دوژمن ماونەتەوەو لەکارو تێکۆشانی خۆیان دوا نەکەوتون ..
هەتا ساڵی ۱۳٦٥ی هەتاوی کە وەکو جێگری لکی دوو دیاری دەکەن و ئەرکی سەرشانی قورس و قورستر دەبێ،
بۆ ماوەی سێ مانگ لەم مەسئولیەتەدا دەبێ ،،هەتا حزب داوای لێدەکات بچێتە “” هێزی ئەفشین “”. بێ ئەوەی هیچ جیاوازی بە ناوچەکانی کوردستان بکا ، لە جاران بە ورەتر لەوێش تواناکانی خۆی نیشان دەداو دەبێتە خۆشەویستی هاوسەنگەرانی ….بۆ چەندین عەمەلیات لەوێ لەگەڵ کوڕە ئازاکانی هێزی ئەفشین دەبێ و بەشداری مەیدانی و چالاکانەی دەبێ … کە توانیبووی جئگا پەنجەی خۆی دیار بکا لەو هێزەش ،،،،لە ئاخری سا،لی ٦٥ دەگەڕێتەوە هێزی پێشەوا …پاش ماوەیەکی کورت لەسەر داوای خۆی دەچێتە هێزی بەیان لە ناوچەی بۆکان..
ماوەیەکیش لەوێ دەمێنێتەوە ..دوای ئەوەی هێزەکان بەرەو سەرێ هەڵدەکشێن ئەوانیش دەگەڕێنەوە ..لەو گەڕانەودا مەنسوور دیسان دەگەڕێتەوە هێزی پێشەوا….لەگەڵ هێزی پێشوا دەمێنێتەوە هەتا کۆنگرەی هەشتی حزب و هاتنە پێشی هەڵوێست گرتن…دوای هەڵوێست مەنسوور هەڵوێستی خۆی دەگرێ و پشتیوانی لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ دەکا،،،،لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگیڕدا هەست بە بوونی خۆی دەکا هەست بە کەسایەتی و کێشی خۆی دەکا بۆیە لە پێشتر بە بڕواترو بە شەوق و زەوق تر قۆڵی بۆ خەباتێکی بێ وچان لێ هەڵدەماڵێ …دوای ماوەیەکی کورت لە هەڵوێست گرتن ،،مەنسوور وەکوو هەموو کادرو پێشمەرگەکانی “” حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ “” بۆ سەلماندنی بوون و مەوجودیەتیان دەچنەوە بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان هەتا قوڵایی ناوچەو چەندین جاریش دەرگیر بوونیان لەگەڵ دوژمن …
یازدە ساڵ بەم شێوەیە خەبات هەر درێژەی هەبوو ،،،،مەنسوور لەم ماوەیەدا توانی ژیانی هاوبەش پێک بێنێ و بەرهەمەکەی کیژۆڵەیەکی کوردی جوان بە ناوی ” ژینۆ ” بوو ..داوای تەمەن درێژی بۆ دەکەم ،،،،
پاشان مەنسوور ڕێگای هەندەران و تاراوگەی گرتە بەرو لە کۆتایدا لە وڵاتی “” نروێژ “” گیرسایەوەو لەوێش لەکارو وەزیفەی حزبی و هەر ئەرکێکی پێی بسپێرن دوانەکەووتوەو درێژە بە کارو تێکۆشان دەدا،،…