سوله‌یمان ره‌سووڵ ‌زاده

یادێک لەلاوێکی پێگەیشتوو بەئاوات نەگەیشتوو (شەهید رەحیم بەرشان)
رەحیم بەرشان کوری مام عەبدوڵا خەڵکی گوندی نەمنجێ لەناوچەی پیرانانی مەڵبەندی پیرانشار لەساڵی ١٣٦٢ی هەتاویدا هاتە ریزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە هێزی ئاوارەی ئەوکات، لەلکی٣ی ئەو هێزە ولەدەستەی شەهید مەلاکەریم چەکی پێشمەرگایەتی کردەشان وبەرگی پیرۆزی پێشمەرگەی پۆشی. رەحیم بەهۆی لێوەشاوەیی وبوێری هەر زوو لەناو دڵی پێشمەرگە وخەڵکی ناوچە جێگای خۆی کردەوە وبەشداری چالاکی وعەمەلیاتەکانی کردوە، پێشمەرگەکانی لکی٣ لەگەڵی توان لەبناری پیرانان دەمێننەوە ،دوژمن ئاگادار دەبێ ولەڕێکەوتی ١٣٦٥/٧/٩ لەهەموولایەکڕا گەڵی توان وشوێنەکانی پێشمەرگە گەمارۆ دەدەن، بەنیازی خۆیان کە پێشمەرگەکان بەدیل بگرن،بەڵام شێرەکوڕانی دێموکرات لە لکی٣ی هێزی ئاوارە بەفەرمەندەیی فەرمەندەی لێوەشاوە محەممەدە ڕەشە وجێگری لک خالید نیشادە وقادر حاجیپوور ورەحیم مەنگوڕ ومحەممەد بۆرەکە ورەسوول مستەو ئەبوبەکر پوورمەند وچەند فەرمەندەیەکی دیکەی ئەو لکە دابەشی کار لەمەیدانی شەڕ دەکەن،لە هەموولایەکڕا پێشمەرگەکان بەورەی پۆڵاین بەرەنگاریان دەبن، دوای چەندین کاتژمێر شەری دەستەویەخە،ئەو نیازەی دوژمن کەبۆی هاتبوو دەبێتەخەون، دەنگی قەنناسەی پێشمەرگە بە باسک ومەچەکی تەها دادیلی ودەیان پێشمەرگەی دیکە ئەژنۆی دوژمن وەلەرزین دەخەن. پاڵەوانانی لکی٣ سەرەڕای شکاندنی گەمارۆ بەدەیان جەنازەی دوژمن لەمەیدانی شەڕ لەسەر زەوی دەیەخن و کەلاکی ١٨ بەکرێگیراوی دوژمن دەکەوێتە دەست پێشمەرگە، لەوبەرەنگاریە کەموێنەیەدا محەممەد حوسێنی خەڵکی جەڕان شەهید ورەحیم بەرشانی تازەلاو پێشمەرگەی قارەمانی شەڕەکانی دەشتی پیرانان لەگەڵ فەرمەندەی لک (محەممەدە ڕەشە) بریندار دەبن.بەڵام بەهۆی ورەی بەهێزی هەموو پێشمەرگەکانی ئەولکە، نەگەمارۆی دوژمن ونەبریندار بوونی فەرمەندە لک کاری لێنەکردن.
رەحیم دوای چاکبوونەوەی برینەکانی لە نەخۆشخانەی حیزب دووبارە بەورەیەکی بەرزترەوە دەگەڕێتەوە ناو سەنگەری پارێزگاری لەنیشتمان، ناوبراو بەهۆی لێهاتوویی وپێگەیشتوویی لەلایەن کۆمیتەی شارستانی پیرانشارەوە بەکادری تەشکیلاتی دیاری دەکرێ، لەو بەشە هەستیارەشدا زۆر زوو بەکردەوە نیشانیدا کە ئەوئەرکەش بەڕێوەدەبات، وەک کادرێکی بەهێزی سیاسی لەهەموو ناوچەکانی مەڵبەندی پیرانشار دەستی بەتێکۆشان کرد.
رەحیم بەرشان بۆ کاری تەشکیلاتی لەگەڵ هاوڕێی وکادری زانای حیزب سولەیمان رەسووڵ زادە لەناوچەی لاجان سەرقاڵی کاری تەشکیلاتی دەبن. لەرێکەوتی ١٣٦٩/٤/١٥ی هەتاویدا لە گوندی کێلێ لەناوچەی لاجانی پیرانشار لەماڵە حاجی حەسەن هێزیکی بێژماری دوژمن، بەکوێرکێشی خۆفرۆشێکی خۆماڵی بە ناوی عەزیز فیرووزمەند ناسراو بە حایزی حاجی رەحمانی دەورەیان دەگیرێ وتەواوی دێیەکە گەمارۆ دەدرێ، بەهۆی ئەوە ماڵی سۆفی حەسەن تاق هەڵکەوتوە دەرەتانی ئەوەیان نابێ شوێنی خۆیان بگۆڕن، هەرچەند لە ٣ شوێن دیواری ماڵەکەیان کون کردبوو بۆ ئەوەی پێدا بچنەدەر وپارێزگاری لە گیانی خۆیان بکەن. بەڵام گەومارۆکەکەیان بۆ نەشکاوە، دوای شەرێکی نابەرانبەر هەردووک کادری حیزب رەحیم بەرشان وسولەیمان رەسووڵ زادە شەهید دەبن ولاپەڕەیەکی دیکە لەمێژووی کاروانی شەهیدانی حیزبی دێموکڕات پڕ دەکەنەوە.
یاد وناویان بەرز وپیرۆزبێ
سەید عەلی هاشمی ١٤٠٠/٥/٧ی هەتاوی (٢٠٢١/٧/٢٩)

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت