سەید محەممەد ڕەحمانی

97مین بیرەوەری!
کورتە ئاوڕێک لە شەهێدیکی لەبیر کراو:

لاوان پۆل پۆڵ خۆیان لە ناوریزەکانی حیزب دا دیتەوە و همو هێز و وزەیان دەکردە سوتەمەنی کورەی خەبات. ئەو مرۆڤانە کە ئاشقانە هەڵوەدای نیشتمان و ئەویندارانی ڕێبواری بەحەقی کوردایەتی بوون !
سەید محەممەد
شۆڕە لاوێکی روح سوک ، خوێن گەرم و چالاک و پەروەردەی گوندە جوان و ڕازەکەی گڕژاڵ، تا سەر ئێسقان پێشمەرگەیکی بە بیرو باوەڕ و جەسور و رووسور بە وێنەی ڕەنگی سوری ئاڵا و خوێنی شەهیدان بوو. سەید گەنجێکی باڵابەرز و خوێن شیرین و دەم بە پێ کەنین و هیدی و مەند لە ناو کۆڕی یاران ئاویتەی وەفایکی بە حەقی ڕیبازەکەی بێت و ئەوخۆ خدە جوانانەی تێکەڵە بە ئەخلاقی شۆڕشگێری کرد بوو.
سەید محەممەد لە ناو هاوڕییانی بە قسە خۆش و قسەی نستەق ولاسای کردنەوەی هاوڕییان و بە زمانی شیرین کەلامی دەناسرایەوە .
ئەو مرۆڤه عاشق بە ڕزگاری و لیو ڕێژ دڵ پڕ لە هیوا و خۆزیا و بریا بوو وکوڕیکی سادە و ساکار و شەرمێ ون شۆخ و شەنگ و لەبەردڵان بوو.
ئەوتایبەت مەندیانە سەید ببوو بەهەوێنی پاک و جوانی و دڵسۆزی بۆ حێزب و هاوسنگەرانی .
کاکە سەید پێشمەرگیکی چوست و چالاک و ئازا و چاونترس و بوێر لە سەرەوەی هموان بەنەزم و خووڕەوشتی بەرزی ئینسانی لێ دەچۆڕا .
کوڕەکان خۆشیان دەویست و ڕێزیان لێ دەگرتو وشەی سەید گیان ببوو کراسێک پڕ بە بەژنی دروابوو.
٭٭٭
ماوەیک بوو فەرماندەری هێز داوای لە کۆمیسونی سیاسی نیزامی کرد بوو بۆ جەولێکی سیاسی نیزامی بۆناوخۆی وەڵات!
تیمێک لە کادرو پێشمەرگەکانی کۆمیتەی ڕەبەت و هێزی زمزایران بە فەرماندە هی
کاک حەمەنارستی لە رۆژی 09.09.1373 هەتاوی دەگەڕێنەوە!
بە داخەوە لە کاتی گەڕانەوە لە سەر سنوری باشور و رۆژهەڵات لە پشت گوندی گۆڕەشێری لەگەڵ یەکی لە هاوڕی کانی دەستیان تێک گرتبوو و بە قسە خۆشەکانی و باسی هیواکانی دەکات لەو سەفەرەدا و دەڵێ :
سەردانی ماڵەوە دەکەم و بە دیداری دایکم و بابم و خوشک و براکانم شاد دەبمەوە ، ئەگەر ڕێگەشمان لە گوندی گڕژاڵ نەکەوت دەچێنە پاشبرد و یەکێ لەئامۆزاکانم دەنێرم بە دوای بابم و دایکم !
لەو قسەو باسانەدا دەبێت بە داخەوە مینێک لە ژێر پێ ئەو جوتە لاوە تازە پێگەیشتوە دەتەقیتەوە و دەستیان پێ لێک بەر دەدا بۆهەتا هەتایە !
ئەم ئێوارەیە بوو کوژانەوەی چرای یەکێ لەو دوو هاوڕێ و هاوسنگەری ڕێبازە پیرۆزەکەی دێموکڕات!
سەید محەممەد لەگەڵ سلیمان سلیمانپور بە سەختی بریندار بوون .
لە ئاخرین ساتەکانی ژیانی دا بە قسە خۆشەکانی بە ئومید و هیوایە دەڕوانیە داهاتوو و دڵخۆشی سلیمان دەداتەوە و دەڵێ:
( سلۆمان) لۆ خۆمان لێ حەساێنەوە و نیگابانیمان لە کۆڵ بۆوە ، سەرو جوتە شەقەی لە بن هەنگڵێ دەنێن و کوێمان پێ خۆش بوو دەچین،
نیگەران مەبە دنیا ئاوایە و دەبێ قەبوڵی بکەین، ژیان بە سەختیەکانەوە خۆشە .

بەداخەوە کاکە سەیدی دڵ پڕ لە هیوا و ئومێد
دوای چەند ساعەت شەڕ لەگەڵ مەرگ گیانی کردە پردەبازی رێگەی ڕزگاری نیشتمانەکەی!

و هاوڕێ خۆشەویستەکەشی کاک سلیمان سلیمانپور لەگەڵ برینەسەختەکەی شەڕی کرد و
وێڕای لەدەست دانی لاقی ، چەندین برینی کەوتەجەستەی بەڵام گەورەترین برینی کە تا ئیستاش ئەو زامەی لەسەر روحی سارێژ نەبۆتەوە لێکدابڕانی هاوڕی گیانی بە گیانی یکەی بوو.
هەزاران سڵاولە گیانی پاکی شەهید جوانمەرگ سەیدمحەممەد گڕژاڵی و همووشەهیدانی ڕێگەی کورداییەتی و ساغ و سەڵامەتی بۆ شەهیدی زیندو و کاک سلیمان سلیمانپور!

حەسەن غەمبار
٭٭٭٭

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت