لاپەڕەی فەرمی کاروانی نەمرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی نوێکرانەوەی ماڵپەڕی شەهید
خوێنەران و بینەرانی بەڕێزی ماڵپەڕی “شەهید”!
بە خۆشییەوە دوای هەوڵدانێکی چەند مانگە، توانیمان “ماڵپەڕی کاروانی نەمرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (ماڵپەڕی شەهید)” نوێ بکەینەوە و بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، بیخەنە بەر چاو و بەر سەرنجی ئێوەی بەڕێز.
وەک دەبینن بە بەراورد لە گەڵ ڕابردوو، ماڵپەڕی شەهید هەم لە ڕووی دیزاین و فۆڕم، هەم لە ڕووی ناوەرۆک و زیادکردنی ئایکۆنی نوێ، گۆڕانێکی بەرچاوی بە سەردا هاتووە، لە چاوخشاندنەوە بە زانیارییەکانی پێوەندیدار بە شەهیدەکانیش، تێکۆشاوین بەشێک لە کەم وکووڕی و ناتەواوییەکان چارەسەر بکەین، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەم ماڵپەڕە هێشتا لە زۆر ڕووەوە پێویستی بە دەوڵەمەندکردن هەیە، هەر بۆ وێنە ڕێژەیەکی بەرچاو لە شەهیدەکان، هیچ وێنەیەکیان نییە، یا ئەو زانیارییانەی پێویستە لەگەڵ ناو و وێنەکەیاندا بڵاویان بکەینەوە، کەموکووڕی و هەڵەیان تێدایە، ئەوەش بە جێگای خۆی کە پێویستە ژیاننامەی هەر شەهیدێک لە گەڵ ناو و وێنەکەیدا هەبێ کە چی هێشتا ژیاننامەی زۆر لە شەهیدەکانمان بەدەستەوە نییە.
هەموومان، ئەوانەی خۆمان بە درێژەدەری ڕێگا و دڵسۆز لە ئاست ناو و یادی شەهیدان دەزانین، ئەرکمانە بەشدار و هاوکاری هەرەوەزی ڕێزگرتن لە بیرەوەریی ئەوان بین، “ماڵپەڕی شەهید” لەم پێوەندییەدا، داوا لە هاوڕێیان وهاوسەنگەرانی شەهیدان و نەمرانی دێموکرات و بنەماڵەکانیان دەکا، بە ناردنی وێنە و ژیاننامەی شەهیدەکان، بە ڕاستکردنەوەی هەڵەی پێوەندیدار بە کات و شوێن و جۆری شەهیدبوون و بەرپرسایەتی و بەستراوەیی ئۆرگانیی ئەوان، هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە بکەن.
تکایە لە ڕێگای ئەم ئیمەیلەوە، زانیاری و بابەتەکانی خۆتانمان بۆ بنێرن:
info@shehid.com
کومیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- بەشی شەهیدان

لێدوانەکان

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت