کەریم ئیبراهیم پوور

یادێک و چوونیەتی شەهید بوونی شەهید
کەریم ئیبراهیم پوور
ناسراو بە کەریم زاواکێوی.
نازانم کەی بۆتەپێشمەرگە،بەڵام کە بووم بە پێشمەرگە کەریم پێشمەرگەیەکی دیاروبەر چاو بوو.
(تێبینی کاک ڕەحیم پەڕشەیی، ئەوەڵی بەهاری ۱۳٦۰هەتاوی کە بۆتە پێشمەرکە.کەریم پێشمەرگە بووە.)
کەریم خەڵکی زاواکێوی مەهاباد بوو.
جەوانێکی شای بەخۆ و دڵخۆش و هەمیشە وەک ئاشق بەرچاو دەکەوت،بەڵام لە هەمان کاتدا کەسێکی نەفس بەرز و حەیا بەخۆ و بەڕێز بوو لە ناو خەڵک دا.زۆر شتی پێ عەیب و شەرم بوو.
پاکوخاوێنو جوان پۆش بوو.
غیرەت لە قیافەیدا خۆی دەنواند ترس خەبەرێکی نەبوو لەلای کەریم. بەتوانا و چالاک و لەش سووکو هەڵمەت بەر بوو بۆ سەر دوژمنانی کورد و کوردستان.
دەم شۆخی و جەفەنگی هەبوو لەگەڵ هاوڕێیانی نزیکی خۆی،بەڵام جارجار بەرخوردی تووند بوو لەگەڵ بەعزێک لە هاوڕێیانی.
دەتوانم بڵێم لە شەڕدا زۆر ئازاو هەڵمەت بەر بوو،بەڵام زۆر بە تاکتیک نەبوو.
لە شەڕدا هەڵەشە نەدەبوو ئارامی خۆی لە دەست نەدەدا.جارێک بە ئاربیجی لە پایەگای نجنێ سەرووماندا.من گوللەکانم دەدایە دەستی کە لێی وەردەگرم هەموو جارێک دەی گوت لە بیرمە.منیش وتم خۆ چەڵەمە شکێنەمان نەکردوە.
کەریم لە زۆر شەڕی قارەمانانەدا بەشداری چالاکانەو ئازایانەی کردووە.
بۆ کار وئەرکە پێسپێراوەکان بە سینەی
فراوانەوە بەئەنجامیدەگەیاندن.
زۆر دەمێک نەبوو کرا بوو بە فەرمەندەی دەستەی شەهید مەلا ئیبراهیمی حیکمەت لە لکی۲.
چەند ڕۆژێک بەرلە شەهید بوونی ڕۆژێکیان.
لە کۆخەکانی بەردەڕەش نانو چای نیوەڕۆمان خوارد بوو.
کەریم یادی بەخێر لە ماڵێک بووم بانگی کردم. کە چوومە دەر ، پرسیارم لێ کرد دەڕۆین؟ وتی: هەر تۆ وەرە. کە چووم پێی وتم. پەلێک دەچین بۆ مەئمووریەت تۆش لەگەڵمان دەبی. خۆ پێت ناخۆش نیە؟ زۆرم پێ خۆشە.هەمووی ئەوانەی لە لیستەکەدا بوون کۆی کردینەوەو ڕووبە کەشەنێ بە دۆڵێدا هەڵگەڕاین بە شێنەیی.
لە کۆخەکان دەرچوو بووینەدەر.هاتە نزیکم دەم بە پێ کەنین وتی: ڕێشمان دەکەوێتە سیوچ نەچی خۆتمان لێ وەشاری.منیش وتم: ناهەرگیز فکری وام نیە.بەتایبەت یەکەم جارە بە مەسئولیەتی تۆ دەچین بۆ جەولە.پرسیم لێی دیارە بۆ شوێنک دەچین کە دڵت لێی خۆشە؟ یادی بە خێر وتی: لێت ناشارمەوە چوونکە بڕوام بەتۆ هەیە. لەگەڵ کچێک بڕیارمان داوە کە ژیانی هاوبەش پێک بێنین. ڕێمان دەکەوێتە ئەوێ بەیەکەوە دەچین بۆ ماڵیان دەیبینی. بە گەرمی پیرۆزبایم پێ وت.ئەوە یەکەم جار بوو کە کەریم ئاوا ئیحتیبارم پێ بکات.منیش زۆر خۆشحاڵبووم کە متمانەی پێم کرد. ئەمە یەکەم جارە من باسی دەکەم.
بەڵێ هەر ئەو شەوە چووین بۆ ئەو دێیە.من چووم بۆ ماڵێکی ئاشنای خۆم،بەڵام بۆ خەو چووین بۆ ئەو ماڵە کە ئازیزەکەی یادزیندو کەریمی لێ بوو. پێشمەرگەکان هەموو خەوتن.من و کەریم نەخەوت بووین.زۆر ماڵی چاک بوون ئەوانیش خەوت بوون ،بەڵام کچە نەخەوت بوو هات بۆ دیوەکەی ئێمەی لێ بووین.کەریم پێی وت کە بۆ منی باس کردووە.منیش ئارەزووی خۆش بەختیم بۆ خواستن و خۆشحاڵی خۆم بۆ دەربرین. چارەکە سەعاتێک قسەیان کردو کچەکە چوو خەوت.
بۆ شەوی دوای چووین بۆ گوندێکی دیکە تا لای بەیانی لەوێ بووین،لای بەیانی ڕۆیشتین بۆ کێوێک تادوانیوەڕۆ.چووین بۆ گوندێک
شەوەکەش چووین بۆ سیوچی. پێشمەرگەکانی دیکەش هات بوون بۆ ئەوێ.بۆ شەوی دوایی چووین بۆ نژۆ و سەدبار بۆ خەویش چووین بۆ وشکەدەرە.
شەو لە وشکەدەرە بووین تا نیوەڕۆی ڕۆژی ۱۳٦۳.٤.۲۷نانو چای نیوەڕۆمان خواردو.وشکەدەرە دراینە بەر تۆپی ۱۰٦.
ئێمە لکی۲ بووین کاک کەریم سەقزیشمان لەگەڵ بوو ئەو جێگری هێز بوو.کاک سەید برایم ئەندامی کۆمیتەی شارستان بوو ئەویشمان لەگەڵ بوو.
کراین بە دووبەش.ئێمە بە بەری وشکەدەرەوە ڕۆیشتین بۆ دوو شیوانی یان دوو ڕێیانی وشکەدەرە ساوان.ئەو دەستەی ئێمە زۆر بە خێرا ڕۆیشتین دامانە بەر دەست ڕێژی چەکەکانمان.لەوێش بووین بە دوو بەش.بەشکمان دامەزڕا بوون تەقەیان لێدەکردن. ئێمەش هێرشمان کردنە سەریان.کەریم زاواکێوی لەگەڵ تیمی هێرش بوو.
من لە ناوشیو دارەکاندا بووم لەگەڵ چوار پێشمەرگەی دیکە.
کەریم لە دەستی چەپی ئێمەوە بوو بە تەنیا لە نێو گەنمەکەوە ڕۆیشت.لەو کاتەدا تەقە زۆر کەم ببوو چوونکە جاش و پاسدارەکان هەڵاتبوون.ئۆتومبێلێک بە دۆشکەوە لە بەرزایەکی پێشمانەوە بوو. جێبێکیش بە تۆپێکی ۱۰٦ لە ۱۰ بۆ ۱٥ میتری لەپێشمانەوە بوو. لەو کاتەدا پاسدارێک لە ناو گڕەبەردەکان دا لە نزیک تۆیتاکەدابوو. تەقەی لە کەریم کرد. کەریم بریندار بوو.گوللە لە ئەژویی بۆ سەرێ لە ئەستوورای ڕانیدرا بوو.شا ڕەگی خوێنی گرتبوو. هاواری کرد ئەوە بۆ نایەن بمبەنە دوواوە. دوو پێشمەرگە خێرا چوون کەریم بێنن. ئێمەش تەقەمان دەکرد.
ئەوپاسدارەی تەقەی لە کەریم کرد چووە سەر دۆشکەکە لە پشتی تۆیوتاکەدا.پاسدارێکەش ئۆتومبێلەکەی لێ خوڕی هەرچەند تەقەمان لێ کردن ،بەڵام هەر دەرچوون.ئیتر نازانم داخۆ بریندار بوون یان نا.
کەریم یان هێنایە دوواوە.بۆ شیوەکە. منیش چووم بۆ لای گیانی تێدا مابوو.بەداخێکی زۆر گرانەوە.جوان لە بیرمە قەت لە بیرم ناچێ. دوو جار وتی: خۆزگە شەهید نەبم، خۆزگە شەهید نەبم.ئیتر گیانی شل بوو چاوی لە سەریەک دانان و دڵی پڕ لە هیواو ئاواتی لە لێدان کەوت.
دوای بەڕێمان کردەوە. چووین بۆ سەر جیبەکە بە ۱۰٦ کە کەڵەشینکۆفێکی یەک لاقی تێدا بوو.هەر لەوێ درا بە ناسر ڕەشیدی کە دوای
لە دارێنە شەهید بوو.
تەرمی شەهید کەریم مان برد بۆ وشکەدەرە لەوێشەوە بۆ باوسەین لەوێشەوە بۆ زاواکێو.
کاک سەید برایم هاشمی بۆی باس کردم کە تەرمەکەیان بردۆتەوە.لە ساردەکۆستان لایان داوە. ویستویانە بەبێ دەنگی مەلای گوند یان کەسانێکی ناسیاو لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ ماڵی شەهید کەریم،بەڵام ژنێک دەچێ بۆ لایان بەبێ ئەوەی کەس بۆی باس بکات.دەگرێ و دەڵێ کوا کەریمی برام خەونم پێوە دیوە شەهید بووە.ئەو ژنە خۆشکی شەهید کەریم دەبێ.دەڵێ لە خەوما قاسم کە ساڵێک پێشتر شەهید ببوو جلەکانی داوە بە کەریم.
شەهید قاسم ساردەکوێستانی نزیکترین هاوڕێی کەریم بوو.
یادی بەخێرو ڕۆحی شاد بێت.
(کاک ڕەحیم پەڕشەیش لەگەڵ دەبێ کە تەرمی شەهید کەریم دەبەنەوە بۆ زاواکێو.
دەڵێ تەرمەکە لە مزگەوتی ساردەکوێستان دادەنێن، نگابانیان لە بەر دەرگاداناوە،بەڵام خۆشکی شەهید کەریم لە پەنجێرێکەوە دەچێتە ژوور سەیری دەکات کە براکەیەتی.لەوێ دەبێ بە شینوگریان.
ئێوارەی ڕۆژی ۱۳٦۳.٤.۲٨ لە ناو کۆڕی ماتەمینی ئازیزانی وخەڵکی زاواکێو و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی بە خاکی پاکی نیشتمانی لە زێدەکەی واتە کۆندی زاواکێو بە خاک دەس پێرن. کاک خدری باوکی شەهید کەریم ئیبراهیم پوور زۆر بە غیرەت وبە ڕۆحیەکی بەرزەوە کۆڕە قارەمانەکەی دواین ماڵئاوای لێدەکات)
سەعید سیوچەیی
۲۰۲۱.۳.۱٤ زاینی

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت