عه‌لی شه‌ریفی
کۆنترین که‌م ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
بۆرۆژهه‌ڵات – ناوه‌ندی هه‌واڵ: کۆنترین پێشمه‌رگه‌ی که‌م ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات که سی ساڵ له‌وه پێش له جه‌ریانی گرتنی شاره‌بانی شاری مه‌هاباد پێکرا و دواتر له وڵاتی ئاڵمان گیرسایه‌وه، کۆچی دووایی کرد.
عه‌لی شه‌ریفی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری یه‌کێک له ئاواییه‌کانی شاروێرانی مه‌هاباد له دایک بوو و له پاش شورشی گه‌لانی ئێران بوو به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکرات. له شه‌ری 3 مانگه دا بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری مه‌هاباد به‌شداریی کرد‌و له کاتی گیرانی شاره‌بانی شاری مه‌هاباد، چه‌ند رۆژ به‌ر له په‌یامی خومه‌ینی بۆ راگرتنی شهر بریندا کرا و له‌و کاته‌وه به که‌م ئه‌ندامی له سه‌ر چه‌رخی فیلچێر مایه‌وه .
عه‌لی شه‌ریفی له سالی 1980 له شاری بۆن بوو به په‌نابه‌ر و و ماوه‌ی چه‌ند سالێک هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌کانی بۆن و کۆلن له ئالمانیا له ژێر چاوه‌دێری پزشکه کان دا بوو. دواتر چوو بۆ شاری
بێرلین و تا کاتی کۆچی دوایی هه‌ر له‌و شاره‌دا مایه‌وه.