محه‌ممه‌د گادانی
هاو نیشتمانه به‌رێزه‌کان!
حیزب و رێکخراوه سیاسی یه تێکۆشه‌ره‌کان!
ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرتی کوردستان!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که هاورێی ماندویی نه‌ناس و تێکۆشه‌ری له مێژینه‌ی حیزبه که‌مان به‌رێز کاک محمد گادانی ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزب و به‌رپرسی پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێزه کوردستانی یه‌کان له وه‌ڵاتی نۆروێژ، دوای نزیکه‌ی دوو ساڵ به‌ر به‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌خۆشی شێر په‌نجه، سه‌رئه‌نجام ساعه‌ت دوو و نیوی شه‌وی 2008.02.16 له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه کانی شاری ئوسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نۆروێژ، بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی له سه‌ر یه‌ک دانان و مال ئاوایی له نیشتمان، گه‌ل، حیزب،بنه‌ماله و هاورێیانی کرد.
هاورێ محمد گادانی له 1939.04.30له شاری مه‌هاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌ر و گه‌لدۆست دا له دایک بوو. هه‌رچه‌ند ناوبراو ئۆگری یه‌کی زۆری به خوێندن و فێر بوونی زانستی ئاکادیمی هه‌بوو به ڵام به‌هۆی به‌شداری کردنی براکانی له کاری سیاسی دا و زیندانی کرانیان له لایان رێژیمی په‌هله‌وی یه‌وه، نه‌ی توانی له ده‌بیرستان به‌و لاوه درێژه به خوێندان بدات و ئه‌رکی سه‌رپه‌رستی کردنی ماڵی که‌وته ئه‌ستۆ.
به‌لام سه‌ره رای سه‌رپه‌رستی کردنی ماڵه‌وه، گڕی گه‌لدۆستی و نیشتمان په‌روه‌ری هه‌ر ده‌هات له ناو دڵیدا بڵێسه‌ی ده‌ساند و سه‌رئه‌نجام ساڵی 1953 بوو به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمووکرات و وێرای کۆمه‌ڵێک له هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆی ده‌ستیان کرد به تێکۆشانی سیاسی و بوێرانه. چالاکی یه‌کانی کاک مه‌حمد له یه‌کیه‌تی لاوان‌دا ئه‌وه‌نده به‌ر چاو بوون که زۆر زوو له لایان ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به ئه‌ندامی ره‌سمی و‌ر گیرا و له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا که بۆی لوا با له کاری حیزبی و کوردایه‌تی غافڵ نه‌ده‌بوو و درێخی نه ده‌کرد. ئه‌و پێی وا بوو که مرۆڤی شۆرشگێر و خه‌بات کار ده‌بێ کاریک بکات که هه‌مووکاتێک جێگه‌ی رێز و بروای خه‌ڵک بێ. ئه‌و بروایه‌ی ناوبراو ته‌نیا هه‌ر درووشم نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌و به هه‌ڵس و که‌وته به‌رزه ئینسانی یه‌کانی،به ره‌وشته به‌رز و مرۆڤ دۆستی یه‌کانی وای کردبوو که هه‌ر له ته‌مه‌نی مێر منداڵیرا جێگه‌ی رێز و، خۆشه‌ویستی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بوو که له نزیکه‌وه ده‌یان ناسی. له بواری سیاسیش‌دا زۆر زوو توانی ببێته جێ بڕوا و متمانه‌ی هاورێیانی حیزبی. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه نهێنی یه‌کانی ته‌شکیلاتی مه‌هاباد له زه‌مانی شا دا، له ماڵی ئه‌وان پێک ده‌هاتن.
یه‌که‌م خۆپێشاندانی خه‌ڵکی کوردستان له دژی حکومه‌تی محمد ره‌زا شای په‌هله‌وی له ساڵی 1978 که له فه‌وت و به خاک سپاردنی شه‌هید عه‌زیزی یوسفی ڕا سه‌رچاوه‌ی گرت، له ماڵی ئهوانڕا به‌رنامه رێژی بۆ کرا. دواتر رێژیم به‌و بۆنه‌وه کاک محمد و چه‌ند هاورێ یه‌کی ئه‌ویان چه‌ند مانگێک زیندانی کرد. به‌ڵام هه‌ر که له زیندان ئازاد بوو له سهڕرا ده‌ستی کرده‌وه به تێکۆشانی سیاسی خۆی.
خسڵه‌ته به‌رزه ئینسانی یه‌کان و نهێنی پارێزی وای کرد که کاک محمد نه‌ک هه‌ر بوو به جێ بروا و متمانه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب له مهاباد، به‌ڵکوو کادره‌کانی رێبه‌رایه‌تی حیزب و یه‌ک له‌وان دوکتوور قاسملووی شه‌هید، له کاتی سه‌ردانی نهێنیان بۆشاری مهاباد،مالی کاک محمد جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و حهسانهویان بوو.
شایانی باسه که یه‌که‌م چاپخانه‌ی حیزب،دوای روخانی حکومه‌تی په‌هله‌وی، له شاری مهاباد به هه‌وڵ و هیممه‌تی ئه‌و کڕدرا.
دوای روخانی رێژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌رکاری رێژیمی کۆنه په‌رستی کۆماری ئیسلامی، کاک محمد یه‌کێک له که‌سه ناسرواهکانی شاری مهاباد بوو که بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له دژی زوڵم و زۆری داگیر که‌ران و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کانی ده‌ستی له سه‌روه‌ت و سامانی خۆی هه‌ل گرت و رێگه‌ی ژیانی پێشمه‌رگانه و سه‌ر به‌رزانه‌ی هه‌ڵبژارد و یه‌کێک له تێکۆشه‌ره ناسراوه‌کانی ده‌ورانی شه‌ری سێ مانگه بوو.
کاک محمد له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشدا راستگۆ، ئه‌مانه‌تدار، به ره‌وشت، خه‌ڵکدۆست و دڵسوز بوو. بۆیه هه‌مووکاتێک جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی بوو. له ماوه‌ی نزیک به دوو ده‌یه کار کردن له کومسیۆنهکانی ماڵی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌بیرخانه‌ی حیزب‌دا هه‌مووکاتێک سه‌ربه‌رز و روو سووری حیزب و گه‌له که‌ی بوو.
ساڵی 1992 وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وه‌ڵاتی نۆروێژ وه‌ر گیرا. به‌ڵام ژیانی ئاواره‌یی و ده‌به‌ده‌ری و دووری له‌خاک و نیشتمانیش نه‌یان توانی کاک محمد له ئامانجه به‌رزه‌کانی دوور که‌نه‌وه. هه‌ر که له وڵاتی نۆروێژ جێگیر بوو چالاکی یه سیاسی یه‌کانی خۆی ده‌ست پێ کرده‌وه و زۆر زوو ناوی کاک محمد بوو به ناوێکی ئاشنا و جێگه‌ی رێز بۆ ئه‌و کوردانه‌ی که له ده‌ربه‌ده‌ریشدا دڵیان بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌یان لێ ده‌دات. هه‌ر کۆر کۆبوونه‌ویه‌ک، هه‌ر رێپێوان و خۆپێشاندانێک، هه‌ر کۆرێکی خۆشی و شادی، هه‌ر تازیه و ماتهمینێک، هه‌ر سیمینار ومهراسیمێک که له‌م چه‌ند ساڵه له ئۆسلۆ و ده‌ور وبه‌ر به‌رێوه چوو بێ بێ گوومان کاک محمد یه‌کێک له که‌سه دیار و چالاکه‌کانی ئه و بۆنه مهرسیمانه بوو. لای کاک محمد، په‌ره پێدان به فه‌رهه‌نگ و کولتووری کوردی ئه‌رکێکی نیشتمانی بوو. ئه‌و پێی وابوو که به هۆی نیشان دانی داب نه‌ریتی جوانی کورده‌واری و کولتوری به‌رزی گه‌له‌که‌مان، ده‌توانین لای وه‌ڵاتانی جیهانیش جێ پێیه‌ک بۆ کورد بکه‌ینه‌وه. هه‌ر بۆیه وێرای به‌رده‌وام بوون له کاری سیاسی دا یه‌کێک له چالاکه ناسراوه‌کانی فدراسیۆن و کۆمه‌ڵه کولتوری یه‌کان بوو. ناو براو له کاتی مالئاوای یهکجاریشدا هاوکات که ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزب و به‌رپرسایه‌تی پێوه‌ندی له گه‌ل هێزه کوردستانی یه‌کانی له سه‌ر شان بوو له هه‌مان کاتدا ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ریی فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کولتوری یه‌کانی کورد له وه‌ڵاتی نۆروێژ بوو.
گشگیر بوونی چالاکی یه سیاسی و کولتووری یه‌کانی ناو براو وای کردبوو که کاک محمد نه‌ک هه‌ر لای ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆی، به‌لکوو لای هه‌موو حیزبه کوردستانی و غه‌یره کوردستانی یه‌کانی جێگر له نۆروێژ جێگه‌ی رێز و خۆشه‌ویستی بوو.
هاوڕێی تێکۆشه‌رمان کاک محمد گادانی هه‌رچه‌ند ماوه‌ی نزیک به دوو ساڵ بوو دوچاری نه‌خۆشیی شێر په‌نجه هاتبوو و له و ماوه دا به جسم که‌م توانا و لاواز ببوو به‌ڵام بروا به ئازادی و گه‌ل دۆستی وای له ناو براو کردببوو که ته‌نانه‌ت له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ش را له راپه‌راندی ئه‌رکه حیزبی و نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی غافل نه ده‌بوو.
به له ده‌ست دانی کاک محمد گادانی، بنه‌ماڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر و خه‌باتکاری گادانی یه‌کێک له پیاوه هه‌ره مرۆڤ دۆست، تێکۆشه‌ر، دڵپاک، به وره، خۆ به‌ختکه‌ر و مێهره‌بان و، حیزبی دێموکراتی کوردستان و گه‌لی کوردیش یه‌کێک له هه‌ره کادره به ئه‌زموون و رێبوارێکی ماندویی نه ناسی رێگه‌ی رزگاریان له ده‌ست دا.
کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له وڵاتی نۆروێژ، به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی گادانی ده‌کا و خۆی له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه دا به شه‌ریکیان ده‌زانێ، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو کادر و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان، خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی شاری مهاباد و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا به‌ڵێن تازه ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رگیز نه‌هێڵین ئاڵای ئه‌و خه‌باته که هاوڕێ محمدگادانی و هه‌زاران شه‌هیدی ڕێگای ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد، پێشڕه‌و و پێشمه‌رگه‌ی بوون له شه‌کانه‌وه بکه‌وێ.
سڵاو له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی به‌رێز کاک محمد گادانی
سڵاو له حیزبی دێموکراتی کوردستان که تێکۆشه‌ری وه‌ک کاک محمد گادانی تێدا په‌روه‌رده بوون.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ گه‌یشتن به نازادی و سه‌ر به‌ستی
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی نۆروێژ 2008.02.16