لۆقمان درویشی
شه‌هید ئه‌ی نمونه‌ی ئازایی ، نه‌رژاوه خوێنت به‌خۆرایی
ئهوسینگانهی به‌گولله دابیژران ، له‌دلی پاکی میلله‌تا نیژران
زۆرن ئه‌وئه‌ستێره پرشنگدارانه‌ی،له هه‌ناوی شه‌وه‌زه‌نگدا خوشین وبووبه چه‌خماخه‌ی رقی پیرۆز،گه‌لێکن ئه‌وکوره جه‌ربه‌زانه‌ی له مه‌یدانی خه‌بات به کرده‌وه‌دا ،ته‌نگیان به دوژمنی کۆنه په‌رست هه‌ڵچنی و به خوینی سوریان مه‌یدانی خه‌باتیان ره‌نگین و ونهمامی ئازادیان پاراو کرد
به‌هاره و ئه‌ستێره و ژیان ده‌سته ملانن ،چۆمی جانداران له گێژه‌نی گه‌وه ولاپاڵ ده‌رباز بوو هێدی هێدی به، بهرشاری پێشه‌وادا پێده‌شتی شاروێرانی گرته به‌ر وئامبازی قامیشه‌ڵان وبهحری خوێ بوو، پاش لیزمه بارانێکی به‌خوڕ ته‌م سه‌ری قوڵقوڵاغی به‌ردا و ریشالی خۆر به رۆچنه‌ی گه‌واڵه هه‌وره‌کاندا ئامبازی خه‌زایی وداشا مه‌جید بوو ،له گه‌ره‌کی ئاشی مام ئه‌حمه‌دی، کۆرپه‌یه‌کی ژیکهڵهله دایک ده‌بێ، چه‌ند رۆژ پاش شه‌واره‌یان بۆ گرت وناویان لێ نا لوقمان،لوقمان ورده‌ورده باڵای گرت،ده‌رچوو لهدارهداره چاو نه‌ترس وئازا ده‌هاته به‌ر چاو ! لوقمان له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی ده‌رکی قوتابخانه‌ی به‌روودا بۆوه توانی هه‌تا پۆلی 3ی ناوه‌ندی ده‌رس بخوێنێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سرنجی لوقمانی بۆ لای خۆ راکێشا و به ره‌گ و پێسته‌وه هه‌ستی پێ‌کرد بی به‌شی و مافخوراوی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو هه‌ر بۆیه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازی وخه‌بات کردن له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی گه له‌که‌ی کوره‌ی ده‌روونی نێل دا‌و و خۆی به هه‌ڵۆ باڵ سوره‌کانی دێموکرات ناساند و وه‌ک ئه ندامی نه‌هێنی تێکۆشانی خۆی ده‌ست پێ کرد،به‌ختیار رۆژێک له‌رۆژان بۆ چاو پێکه‌وتنی کادرو پێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی مه‌هاباد ده‌شته نزیک شاری سه‌رده‌شت به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند خۆ فرۆشێک شناسایی ده که‌ن ودهگیرێ وراده‌ستی ئیتلاعاتی مه‌هاباد ده‌کرێ، به‌ڵام لوقمان وه‌ک شێری نێو قه‌فه‌س چۆکی بۆ داگیر که‌رانی کوردستان دانه‌دا ورازی هاورێێانی حیزبی نه‌درکاند وپاکانهی نه‌کرد، پاش لێدان وشکهنجهیهکی زۆرئازاد ده‌کرێ ،به‌ڵام ئه‌وجار ئازایانه‌تر قاره‌مانانه‌تر له جاران دێته‌وه مه‌یدانی خه‌بات وپێوه‌ندی به حیزبه‌وه ده‌گرێته‌و
لوقمان سالی 1970ده‌شته سه‌ربازی وپاش ته‌واو بونی ده‌وره‌ی ئاموزشی ده‌درێته پادگانی بروجردی له نزیک شاری مه‌هاباد، له سه‌ر بازی ده‌بێ که زه‌ماوه‌ند ده‌کا ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ به‌ختیار له هه‌موو که‌س خۆشه‌ویست تر بوو حیزب وئامانجه‌کانی حیزبه‌که‌ی بوو بۆیه ئه‌و پلێنگه چنگ بهخوێنهی دێموکرات له پادگانیشدا هه‌دادانی نه‌بوو، له‌گه‌ل سێ هاورێی دیکه‌ی شانه‌ی حیزبیان پێک هێنا وله نێو پادگاندا چالاکی ته‌بلیغی و سیاسیان ده‌کرد.که زانیان دوژمن له نێو پادگاندا هه‌ستی به جم وجۆلی کورانی دێموکرات کردۆ دوو شه‌و پاش شه‌هید بوونی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی وهاوریێانی شه‌وێک پێکه‌وه بریاریان دا به چه‌کی دوژمنه‌وه له پادگان رایان کرد،لوقمان که له‌نێو هاورێێانیدا به به‌ختیار ناسرا بوو وه‌ک فه‌رمانده‌ری ئه‌و پۆله هه‌ڵۆیه بریاریدا به تۆڵه‌ێ شه‌هیدان له نێو شاری مه‌هاباد و ناوچه‌کانی، چه‌ند عه‌مه‌لیات به‌رێوه به‌رن دوایه خۆیان به حیزب بناسێنن، بۆیه لێبراوانه په‌یمان وبه‌ڵێنیان به یه‌کتردا وله چه‌ند عه‌مه‌لیاتی سه‌ر کهوتوانهدا له‌نێو شاری مههابادو ده‌وروبه‌ری زیاتر له 20 که‌سیان له خۆفرۆشان وهێزه‌کانی رژێم کوشت، سه‌ره‌نجام رۆژێک بریاریان دا که بۆپێوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌کان بچنه چیاکانی ده‌وروبه‌ری لاچین به‌ڵام به‌داخێکی زۆره‌وه له لایه‌ن جاشه خۆفرۆشه‌کانه‌وه شوێنه‌که‌یان شوین ۆێێان هه‌ڵده‌گیرێ و به‌ره‌به‌یانی رۆژی 1992.05.11له لایه‌ن هیزێکی پۆشته وپه‌رداخی دوژمنه‌وه له چوار لاوه گه‌مارۆ ده‌درێن پاش به‌ر به‌ره‌کانی وشهرێکی بێ ئامان مخابن هاوریێان فیشه‌کیان ته‌واو ده‌بێ، بۆیه بریار ده‌ده‌ن هیرشێکی ده‌سته‌و یه‌خه بکه‌نه سه‌ر داگیر که‌رانی کوردستان لێ‌کرا به نه‌عره‌ته‌ی شێرانهیهیان لهسهنگهرهکانیان هاتنه‌ده‌ر و سینگیان بوو بهقهلخانی گولله‌ی دوژمنان و هه رچوار شێره کوری دێموکرات به سه‌خاوه‌ته‌وه گیانیان فیدای گه‌ل ونیشتمان کرد ئه‌و چوار قاره‌مانه بریتی بوون له 1- لوقمان ده‌روێشی ناسراو به به‌ختیار 2- سیاوه‌ش ده‌بباغی 3- سیامه‌ک ده‌بباغی 4- داودی حاجی . به‌ڵام دوژمن به‌وه‌ش رازی نه‌بوو، زۆر ترسه‌نۆکانه جه‌نازه‌کانی له پشتی ماشین خست‌و بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک له نێو شه‌قامه‌کانی شاری مه‌هاباد ده‌یگێران . شایانی باسه که بابی سیاوه‌ش وسیامهک ،به نێوی کاک که‌ریمی ده‌بباغی که هاتبۆ سه‌ردانی دوو کوره‌که‌ی له وشهرهدا بریندار ده‌بی وبه‌داخه‌وه شه‌وێک پاش، له بیمارستانی مه‌هه‌باد ئه‌ویش گیانی پاکی ده به‌خشێ . به‌رز وبه‌رێز بێ یادی شه‌هیدانی هه‌ر گیز نه‌مر به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی 1992.05.11نزیک ئاوایی لاچینی مه‌هاباد .
به‌ختیار ،سیامه‌ک،سیاوه‌ش ،داوود