حه‌سه‌ن مه‌حمودی
کاک حه‌سه‌ن مه‌حمودی له ساڵی 1958 دا له گوندی گوێکته‌په‌ی شاروێرانی مه‌هاباد له داوێنی بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێشدا له دایکبوو . دوای خوێندنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و گونده، بۆدرێژه‌پێدانی خوێندن هاته شاری مه‌هاباد. پاش ته‌واو کردنی خولی ئاماده‌یی، له هونه‌رستانی پیشه‌یی مه‌هاباد درێژه‌ی به خوێندندا . به دوای هاتنه‌سه‌رکاری رێژیمی ئاخونده‌کان، کاک حه‌سه‌ن ڕێگای خه‌باتی گرته‌به‌رو له ڕیزی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات دا هه‌ر له گونده‌که‌ی خۆیان ده‌ستی به هه‌ڵسوورانی سیاسی کرد . ئه‌و به هۆی شاره‌زایی له زمان‌و ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌رکی مامۆستایی شۆڕشی له‌گونده‌کانی گابازهڵهو کێچاوای شاروێرانی مه‌هاباد گرته ئه‌ستۆ .هاوڕێ حه‌سه‌ن سه‌ره‌رای کاری مامۆستایی هاوکاری ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ده‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ش له کۆنفرانسی
ناوچه‌دا له ساڵی 1982 به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوچه‌ی شاروێران هه‌ڵبژێرا. هاوڕێ حه‌سه‌ن هه‌م وه‌ک کادرێکی بیرتیژ و هه‌م وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی به جه‌وهه‌ر تێکۆشانی ئاشکرای ده‌ستپێکرد، له داڕژتنی گه‌ڵاله‌ی،گرتنی مۆڵگه‌ی داگیرکه‌ران له گوندی گابازهڵهی شاروێران له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی لکی یه‌کی هێزی پێشه‌واوه، ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه. له ساڵی 1985به‌ڕێ کرا بۆ کۆمیته‌ی ناوچه‌ی سارموومیرقاز، و ساڵی دوایی بوو به به‌رپرسی ئه‌و کۆمیته‌یه. هه‌ر ئه‌و ساڵه هاورێ ماندوو نه‌ناس له به‌ر لێهاتوویی کرا به مشاویری کۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد .
کاک حه‌سه‌ن خۆشه‌ویستی ئه‌ویندارانی ڕێگای ڕزگاری بوو هه‌ر بۆیه‌ش دوژمنانی گه‌ل هاوسه‌ری حهسهنو
کوره بچکۆلانه‌که‌یان خسته چاڵه ڕه‌شه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خۆیان حه‌سه‌ن له خه‌بات سارد که‌نه‌وه . به‌ڵام بڕوای حه‌سه‌ن بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌ی زۆر له‌وه به هێزتربوو که دوژمن لێکیدابۆوه .
له ساڵی 1987 دا کاک حه‌سه‌ن له گوندی کۆنه‌دێ ناوچه‌ی سارمۆمیرقاز ده‌که‌وێته داوی پاستارو جاشه‌کانی کۆماری ئیسلامی و به‌دیل ده‌گیرێ. هاورێ حه‌سه‌ن نۆ مانگ له زیندانی تاکه که‌سی خۆ له‌به‌ر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه جۆراو جۆره‌کانی دوژمنانی قینله‌دڵ راده‌گرێ بێ ئه‌وه‌ی نه‌هێنیه‌کانی حیزبی زه‌ره‌یه‌ک بدرکێنی . دوای ساڵێک و شهشمانگ ئه‌شکه‌نجه، له 1989.01.07 دا سه‌ری بێتاوانی کاک حه‌سه‌ن به سێدارهوهدهکهن .
ڕۆژی دوایی ته‌رمی پیرۆزی شه‌هید حه‌سه‌ن مه‌حمودی له گوندی کوێکتهپه له نێو خه‌موو فرمێسکی خه‌ڵکی ناوچه و گریانی به سۆزی دایکه جه‌رگ برژاوه‌که‌ی و هاوسه‌رو کهسووکاریدا به خاک ده‌سپێردرێ .