سەید ڕه‌سووڵ دێهقان

به سه ر هاتی ژیانم
سه ید ڕه سووڵی بابی گه وره 

شه هید سه ید ڕه سووڵ دێهقان ناسراو به ( سه ید ڕه سووڵی بابی گه وره ) له سا ڵی 1938 له دایک بووه وله سا ڵی 1953 ده ستی کردووه به خه با تی سیاسی له پێناو ڕزگا ریی کوردستاندا وبۆ ئه و مه به سته بۆته ئه ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان وبۆ ماوه ی 32 ساڵ له و حیزبه دا تێکۆشاوه پاشان له ڕێکه وتی 1985.09.27 له به ر نا ڕازیبوون له سیاسه تی گشتیی ‌‌‌‌‌‌‌‌حیزب ده ستی له کارکێشاوه ته وه. 
شه هید سه ێد ڕه سووڵ دوای وازهێنان له حیزبی دێمۆکرات له هه واره به رزه ی شاری سلێمانی خانوویه کی به کرێ گرتبوو وله گه ڵ چه ندکه س له وێ ده ژیا،که سه رله به یانی ڕۆژی1988.01.10 چه ند چه کداری نه ناسراوله ده رگای ماڵه که ی ده ده ن و ئه ویش ده چێت ده رگایان لێ بکاته وه به ڵام له گه ڵ کردنه وه ی ده رگا ،ئه وان ده ستڕێژی لێده که ن ودوو گولڵه ی وێده که وێ. پێش ئه وه ی گیانی له ده ست بدا داوای کا غه زو قه ڵه م ده کات،به ڵام به داخه وه که قه ڵه مه که له سه رکا غه ز داده نێ،گیانی ده رده چێ و،به م جۆره تاوانکارانی ئه و جینایه ته ناناسرێنه وه.
ساڵی له دایکبوونم ده گڕێته وه به هاری 1938، ده خاکه لێوه ی ئه وساڵه داماڵمان له ئاوایی (نمنجه)ی پیرانان ده رکراوه ، بۆ جارێکی دیکه ش ناچاربووین گه ڕاوینه وه (کانی زرد)ی سه رشاخان وده قوڕاو و چڵپاوی به هارێدا که ماڵ وکۆچ ده ڕێیه دا بووه له ئه شکه وتی (چین چینۆکان) به ڕووکاری کانی زه ردێ دا که کێوێکی هه ڵه مووت وپڕ گیا وگۆڵه له دایک بووم و ڕه نگه مامانم پێرێژنێکی پیر بووبێ جا له وانه شه هه ر ئه وه هۆی سه ره کی بێ که ڕێگای ئۆقره گرتنم نه بووه وهه ر ساته له جێیه ک وله شوێنێک ژیاوم .دایکم ناوی (زبێد)ه وله بنه ماڵه ی (سه یدلاجانی)یه باوکی دایکم ناوی (سه یدقادر)ودایکم ژنێکی کورتیله وهێدی و له سه ره خۆ و زۆر به ڕوحم بوو. ده دابه شکردنی چێشت وناندا زۆر عادڵ بوو و هه میشه ده یگوت “بۆخواردنێ هه موو وه ک یه کن.” دایکم بێجگه له من کچێکیشی هه بوو که ته مه نی له من که متر و ناوی “فاتم” بوو. زۆر به منداڵی ، به نه خۆشیی ئاوڵه (خروێکه) مردووه . قه بره که ی له ئاوایی (بابه کراوێ)ی سه ر شاخانه . دایکم که له ساڵی 1970 هاتبوه سه ردانی من بۆ کوردستانی گه رمێن ، له بناری قه ندیل له گوندی سه رگه ی نێڵی به شی هۆزی شارۆشیان نێژراوه و چۆته وه باوه شی خاک.
باوکم ناوی حه سه ن و باوکی باوکم ناوی خدره (بابی گه وره) . تا نووسینی ئه و ژیاننامه یه ش بابم هه ر ماوه ، دیاره به هۆی به شداری من له کاروباری سیاسی و حیزبایه تیدا زۆرتووشی چه رمه سه ری و زیندان وئه شکه نجه ی زه مانی شا هاتووه. له زه مانی خومه ینیشدا ده ربه ده ری ، ماڵ سووتان ، ژیانی ناخۆش و زیانی زۆری تووش هاتوه هه ر ئێستاش ده ربه ده ر و ماڵ سووتاوه .
هه ر له زۆرمنداڵییه وه کرامه شوانی حه یوانه شه لان و زستانانیش خوێندوومه تا وای لێهات به هار و هاوین و پاییز تا مه ڕداکراوه شوان بووم .دیاره ماوه ی 7ساڵی ره به ق له به ر کاوڕ و مه ڕی بووم. بابم زۆر مه ڕداری چاک و پسپۆڕ بوو و زۆر مه ڕی خۆش ده ویست. بۆخۆی 17ساڵی ته واو شوان بووه و چۆته به ر مه ڕی خۆیان. به ڵام من ئه گه ر له ترسی بابم وێرابام بۆ ێه ک ده قیقه ش شوانیم نه ده کرد و زۆرم پێناخۆش بوو . زۆرئاشقی زه مین و باغداری بووم ،حه زم له خۆشکردنی ڕێگاوبان و پردسازکردن و کانی وحه وز و خانووسازکردن بوو، ئه و کارانه شم تا ڕاده یه کی که م له کوردستانێ کردووه به ڵام دوژمن ڕێگای نه دا ئه و کارانه بکرێن . له یادمه کاتێک له به ر مه ڕ و کاوڕان ده بووم له جیاتی پێ چارانی وان زۆرتر خه ریک ده بووم کانییه کم پاک ده کرده وه یان پرده بازێکم ساز ده کرد. هه میشه پێمه ڕه یه کی ده سک کورتم ده ناو تێڕه که ی خواردنێ دا پێبوو، که رێکی شینکه ڵه م هه بوو که ناوی که ره خرمیل بوو و زۆر توند وتۆڵ بوو، زۆر جار ئاواڵ شوانه کانم ڕێگا یان ده دام ده چووم بۆ شاری به سواری که ره خرمیلی . چه ند هاوته مه ن و هاوڕێیه کم هه بوون ، هاوڕێی زه مانی منداڵی. دیاره ئه وان شارستا نی و من کرمانج . له نێو هه موویاندا قه یومی کوڕی شێخ مارف (شیخی سپی) کوڕێکی له به ردڵان و زه حمه تکێش وچا لا ک وقه رتاڵه به کۆڵ بوو . واته ئه وکاتی له مه هاباد مند اڵان به قه رتاڵه ی حه مباڵیان ده کرد وشتیان بۆ خه ڵک ده برده وه . جا یادی ئه و کاتی به خێر، هه ر که ده گه یشتمه مه هابادێ ئه و کوڕانه ده وره یان ده دام و له سه ر که ره خر میلی ده بوو به کێشه،ده تگو ت مڵکی بابیان به ش ده که ن، ئه و ده یگو ت بۆ من و ئه وی دی ده یگوت بۆ من . منیش خۆم ده کرده کوێخا وسه عات به سه عات نۆ ره م داده مه زرا ند . د یاره وێنجه وتفاق به پێی فیلان بوو. که ره که یان ده برد بۆ چۆ می ، به سا بوون ده یان شوت و سه د جاری به قوربان ده بوون. که نۆره ی( قه یومی) د ه هات ده یگوت؛ ئاغا سه ید ڕه سووڵ نایده مه وه به کوڕه کا نی ماڵه وه لی ده یکووژن ،بێ ڕه حمن، هه ر بۆ خۆم ئاگام لێی ده بێ. ده یفڕاند به خه یابا نی شا پووردا . دیاره ئه و له وانی دیکه ی باشتر لێ ده زانی چو نکه باوکی که ری هه بوون و چه رچیایه تی ده کرد .یاد ی ئه وکاتانه به خێر…… 
ئێش ، ئۆفی ده ورانی منداڵی : زۆر باشم له بیره که به منداڵی چه نده یان ده م کووت کردووم . زۆر جاران وایان شکاندوم ئێستاش جێگه ی خۆم نه گرتۆته وه . خۆ که ده یان گوت منداڵ لا چن ، یان که ده یانگوت منداڵان ده رکه ن ،یان به ره ڵاێه ک که ده یگوت ده ک منداڵ قڕانتان تێ که وێ ،دڵم سر ده بوو و خۆم ده خوارده وه . ده مگوت ئای خودایه بۆ منداڵ بووم؟ بۆ سمێڵ و ڕدێنێت لی نه نام تا منداڵ نه بام و وام پێ نه کرابا . پێت وابوو بۆ ده یانگووت منداڵ لاچن ؟ چ قه و مابوو؟ڕێگای کێیان گرتبوو ؟”بووک هاتووه و ئێمه ش چاو لێده که ین یان قوربانی ده کرێ و گای که وڵ ده که ن ئێمه ش کۆزیلکه مان به ستوه یان هه ڵتروشکا وین و چاو لێ ده که ین .یان تامه زرۆی گۆشتین.” له لادی گۆشت به مانگ و ساڵ نه ده بینرا ، له خۆشیان قسه مان لێ ده کرد “بڵێی گۆشتی برژاومان به رکه وێ؟” ده نا نه رێگای که سمان گرتبوو و نه کاریشمان به که س بوو . که چی به و حاڵه ش ده یانگوت منداڵ لاچن ڕێگاتان گرتووه . پیرێژنێکی خوین تاڵ که گایه که ی که وڵ ده کرد ،لێکدا لێکداش قسه ی ده کرد و ده یگوت منداڵان ده رکه ن وڵاتیان گرتووه ، سه رمان لێ ده شێوێ . ئێستاش هه ر ده دڵم دایه که ده یگوت منداڵ بێد ه نگ بن ونه شی ده پسانده وه. نازانم بۆ دوژمنی منداڵا ن بوو ئه و به دبه خته؟
له بیر مه پوو رزایه کم که ناوی مه لا عه زیز بوو وئێستاش ماوه، تا بڵێی زه حمه تکێش وبۆ کاری خێر زۆر له پێش بوو ، که چی قا تڵی مند اڵان بوو. زۆر تر هاتو چۆی شاری به ملی ئه وه وه بوو. ئاواییه که گچکه بوو،که ده چوو بۆ شاری هه موو ده مانزانی یان مێوژ وسنجووی دێنێ یان نوقڵی سوور. چاومان ده زینۆی شه هیدان ده بڕی و که وه ده ر ده که و ت تێکڕا به کوڕ و کچه وه به ‌‌غا ر ده مان کو تا ، هه ر که ده گه یشتینێ ده ما نگوت خا ڵه ماندوو نه بی (هه موو ش پێمان ده گوت خاڵه ) .ئه ویش له جیا تی ڕووی خۆش و قسه ی خۆش ده یگو ت له خا ڵو که ون.
د یاره له گیانی خۆشی وه ڕه ز بوو و ئا رقه ی ڕه ش وشینی ده ر ده کرد. که ده یگوت به خودای بۆ نو قڵی ئێوه ئه و شۆ باره که ی ناکه مه وه ، پردی دنیا وقیامه تمان لێ ده پسا وچاوی ڕه شمان کا ڵ ده بۆوه وبه دڵێکی ناخۆش ده گه ڕاینه وه.
زۆر چاکم له یاده کاک میرزا ‌‌عه وڵا یه ک هه بوو – به ڕه حمه ت بێ- کوێره سه واد ێکی هه بوو .دوو که ری بار ده کرد، چه رچی بوو و ورده واڵه ی ده فرۆشت که ده هاته دێهات وهۆبه کان، شایی منداڵان بوو. هه ر له ڕێوه به خۆشیی وقریوه بۆلای ناوبراو داده بارین به کوڕ و کچه وه. ده یگوت وه رن ڕۆڵه کا نم نوقڵی جوانم به دیاری بۆ هێناون. له و نوقڵه سوور و چڵکنانه سه رو دنکێکی وێ ده داین و به پێکه نینه وه ده یگوت زۆرن به خودای هه مووم پێ ماچ نا کرێن، کوڕه کان له جیاتی من کچه کان ماچ بکه ن، کچه کان تێکڕا ده یانگو ت ئننا! جا چونکه وا ڕۆخۆش و به ڕوحم بوو، ئه ومان له بابمان خۆشتر ده ویست.ئێستاش که له گه ڵ ئاواڵه کانی ئه و سه رده مه م باس ده که م، پاش مردنی و تێپه ڕبوونی ده یان ساڵ هه ر جێگای ڕێزه و قه ت له بیرمان ناچێ . ئه گه ر باری نادروست و شێوه ی ناله باری ژیانی منداڵانی کوردستان بنووسم، ڕه نگه زۆر ده فته رێ دیکه ش پڕکاته وه . پاش تێپه ڕ بوونی 40ساڵ به سه ر منداڵیی خۆم به داخه وه گۆڕانێکی وا نابینم که شیاوی بارهێنانی منداڵانی کورد بێ. ئێستاش له هه موو پارچه کانی کوردستان منداڵ بێ به شه، منداڵ بێ نازه ، منداڵ بێ مراده ،منداڵ دواڕۆژی تاریکه. ئه وه ی زۆر به که می ڕه چاوه کراوه ڕێزی منداڵانه به تایبه تی ئگه ر کچ بن . ناچارم لاده م ، قه ت له بیرم ناچێ و قه تیش ئه و سۆزو ده نگه نا بڕێته وه که حاجی ژن خێزانی حاجی موحه مه د ، کاتی شه هید بوونی 4 کچه جوانه مه رگه که ی و مێرده که ی که به بۆمبای خومه ینی له شارۆچکه ی کارێزه شه هید بوون ، ده یگوت : ڕۆڵه گیان چاک بوو شه هید بوون بۆیه قۆڕتان بۆ وه سه ر ناکه م ، ئه گه ر مابان به زۆری به مێردی ده دان . ته ماشاکه ئه وه ش ناوی کچه کان و ته مه نیان و ڕۆژی شه هید بوونیان:
1- فاتم 19 ساڵه 2-مرێم 17 ساڵه 3-خه جیج 13 ساڵه 4- شوکری10 ساڵه 
من ناڵێم ڕه وانناسی‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ منداڵ ده زانم یان کۆمه ڵناسم . به ڵام چونکه هه م منداڵ بووم و هه م ده رسێکی زۆرم له کۆمه ڵی کورده واری ده ست که وتووه و ده ر به ده ریم زۆر دیوه ، زۆرم قه در و ڕێز له لای خه ڵک بووه و بێ قه دری و بێ نازیشم زۆر به سه ر هاتووه ؛ به ڕاشکاوی ده ڵێم که ده ردی زۆری کۆمه ڵی ئێمه، بناغه و بنچینه که-ی هه ر له منداڵییه وه چاک دانامه زرێ. ناکۆکی دووبرایان له ناو ماڵدا دێته ناو کۆمه ڵیش. زوڵم له کچی بێچاره سه ره تای زوڵمی دایک و بابه . زوڵمی برا له خوشک بۆ ( ژن به ژنه) بۆ نابه رابه ری بۆ گه شت و گه ڕان و زۆرشتی دیکه ش. کچ ڕه دووکه وێ ، باب و دایک و برا به له عنه تی ده که ن و تازه نایدوێنن. له میرات بێ به شه و تا مردن سه ری له ناو کۆمه ڵ هه ڵنا یه ، چییه؟ به دڵی خۆی کوڕێکی کردووه. به ڵام زۆر جار بووه کوڕ ژن و منداڵی هه یه که چی ژنێکی به مێردی دیکه ش هه ڵده گرێ، که س ده نگی لێ نا گۆڕێ ومه سڵه تی بۆ ده کر ێ. جاری وایه دوو خوشکیشی بۆ له خوێن ده درێ. جا بڕۆ ئه و زوڵمه ی، ئه و بێ عه داڵه تییه ی ،ده ک ماڵتان کاول باب وبرای زاڵم قه ت ئه وه کاره؟ 
ئه گه ر زه مان ڕێگام بدا،له و باره وه ،که شتی تایبه تی و ڕووداوی زۆر تاڵم دیو ده یان نووسمه وه.

تێکچوو نی ده وڵه تی دوکتور موسه دیق : کاتێک ده وڵه تی میللی دوکتور موحه مه دی مو سه دیق تێکچوو، ماڵی ئێمه بوو بوو به په نا گای ئاواره کا نی سا بڵا ‌‌‌غی. باپیرم له شه ڕی مه لا خه لیلی مه نگوڕ دا ئاڵا چی بووه وزۆری ده وڵه تی شای نا خۆش ده ویست. زۆری دیلی وژێر ده ستی پێ نا خۆش بوو.دیفاع له نیشتما ن وکوردستانی پێ واجب و به شێک له دین بوو. هه ر ئه ویش بوو به هۆی په نادان وڕێز لێ گرتنی ئه و ئاوارانه. منیش دم له پێش بووم و پیاوه تی و نێو و نێوبانگم پێ خۆش بوو .دیاره ماڵمان له گوندی (که ڵه کۆکه ی سه رێ) بوو ونیوه ی به مڵک ئی خۆمان بوو. ساڵی 1953 ی پاش 28 گه لا وێژی ئه سا ڵه زۆرتر ئه و ناوانه ی خواره وه له ماڵی ئێمه ڕێزیان لێ ده گیرا وببوون به کوڕی ماڵێ:
‌1-‌‌ عه زیز ی یوسفی
2- عه وڵای ئیسحاقی
3- سه دیقی خاته می
4- عه لی ڕۆسته مپوور 
5- قادری ڕه حمه توڵڵا یی
6- جه لیلی سه د یقی 
7- حاجی ‌هاشمی ‌‌نانه وا
8- سما یلی نه مه شیری
9- حه مه ده مینی راتبی 
10- ئه سعه دی خودایاری 
11- ها شمی ئه قه لوتو ڵلاب (هه ق ته ڵه ب)
ئه وانه به دایم له وێ بوون و هاتووچۆی دیکه ش زۆر بوو. جار و بار ڕاپۆرت ده دراو ژاندارم ده هاتن و به پووڵێک ڕازی ده کران و ده ڕۆیشتن . جارێک عه زیزی یۆسفی و سه دیقی خاته میان گرت . سه دیقه سوور گووتی نوێژێ ده که م ،رێگایان دا و نوێژه که ی دا به ست و گوتی :”بابی گه وره ! کوڕه به پووڵێک ڕازیان که ده نا ده ردی سه گمان ده ده نێ ” . هه ر واش بوو به پووڵێک ڕازی کردن و نه یان بردن .
هه ر وه ک گوتم ڕه شکه و پێشکه یه کم خوێند بوو و ساڵێک یان چه ند مانگ له نێوان فه قێیان بووم . ده منووسی و ده مخوێنده وه به ڵام ئاشقی خوێندنی تازه بووم . ده مویست له مه دره سه ی ده رسێ بخوێنم . به ڵام بابم ڕێگای نه ده دام و ده یگوت “ڕۆڵه قورئانت خه تم کردووه ، به شی نوشتوو و قا قه ز نووسین ده زانی بۆ چیته ؟” خوێندنی کافران هه ر باش نییه . ئه تۆ کوڕی کێت پێ ده ڵێن ده چی سه ر رووت ده که ی ماوه یه که هه ر ئاقیده شت گۆڕاوه !
ڕاست بوو لێم حاڵی ببوو جاران که خه ڵیفه ده هات پیا وه کان هه مو ده گریان و سڵا واتیان لێ ده دا. منیش وه ک وان ده گریام بێ ئه وه ی بزانم بۆ ده گریم . ده و ساڵه دا دووجار خه ڵیفه هات ، به خێر هاتنم ده کرد ، به ڵام ده ستم ماچ نه ده کرد. کاتێک ده ست ده کرا به خه تم و زیکری ده روێشان ، نه ک به شداریم نه ده کرد ته نانه ت له و جێگایه ش ده ڕۆیشتم . تا ڕاده یه کیش به ڕه فێقه کانم ده گوت مه چوون عه یبه! ئه وه کار نییه . ئه گه ر بابه خه ڵیفه پیاوه ، بۆ پوڵی له بیوه ژن ، شوان ، گاوان و هه ژاران وه ر ده گرێ؟ ئه وه پیاوی خودای نییه دزێکی بێ غیره تیشه. بابم ئه وه ی زانیبۆوه و زۆرم لێ تووڕه و دڵپڕ بوو. ئه و ساڵه ی ئاوا ڕابرد و له دڵی داخی ئه وه ی بابم ڕێگای نه دام بخوێنم و زۆریش دڵته نگ و بێ ده ره تان بووم . دوو مانگی ته واو زۆر به توندی نه خۆش که وتم که به ڕاستی له مردن گه ڕامه وه، چاریش نه بوو . دوکتور و ده رمان بۆ لادێ له پشتی شێران بوو. ڕێگا و بانیش له به ر به فری زۆر گیرا بوون . دایکی بێچاره و دڵسۆزم شه و تا ڕۆژ له بن سه رم ده گریا . بۆ به هار گواستمانه وه بۆ سه ید ئاوایه و له وێ دێیه کی چکۆله مان تا پاییز درووست کرد و ناومان نا سه ید ئاوا و ماڵ باری کرد بۆ ئه وێ. دیاره له و ما وه یه دا کاک عه زیزی یۆسفی زۆرجار و زۆر کۆبوونه وه ی له گه ڵ کردم و تا ڕاده یه کی زۆر ڕوونی کردمه وه ژیان چییه و کورد بۆ ژێر ده سته یه ؟ زوڵم و چه وسانه و ی ئینسان به ده ستی ئینسان چییه ؟ دیاره کاک عه زیز له ماوه ی ئه و ساڵه دا ، به باشی بۆی ده رکه وتبوو که وه زعی فکریم زۆر دووره له شێوه ی ژیان و بۆ چوونی بنه ماڵه که م. به ڵام کاک عه زیز باش ده یزانی به ڕێگای خۆیدا بۆ کاره که بچێ و ڕێگای له بار ،کا مه یه . تکای له من کرد که له گه ڵ بابم به شێوه یه کی دیکه بدوێم و ئه گه ر بابم تووڕه بوو نه گریم نه ڕۆم و بڵێم بۆ خۆت گه وره ی و نابێ زوڵمم لێ بکرێ ، ده مه وێ بخوێنم و نامه وێ کافر بم، ده مه وێ لا دێیکی خوێنده وار و قانوون زان بم ، تا که نگێ ئا‌‌غا و پاسگا و شارستانی ئێمه به کرمانج بزانن. کاک عه زیز- ڕوحی شاد بێ – وای ته علیم دام که نه به زم و قسه ی خۆم بکه م . هه ر چه نده ئه و ساڵه هه ر وا ڕۆیی ، به ڵام پاییزی دا هاتوو سه ر که وتم و چووم بۆ خوێندن که پاشان دێمه وه سه ر باسی خوێندن و چوونه شار و مه دره سه ی شه‌وانه‌.
یه که م کاری سیاسی چۆنی ده ست پێ کرد: کاک عه زیزی یۆسفی پاش جارێک دانیشتن و قسه کردن پێشنیاری کرد که ده بێ بچم بۆ مه هابادێ ، نامه یه کی حیزبی به رم بۆ ماڵی شه هید پێشه وا و بیده م به کچه گه وره که ی به ناوی عیسمه ت که به داخه وه جوانه مه رگ بوو ، خۆی کوشت به ڵام نازانم بۆ وای کرد. 
نامه م هه ڵگرت و ڕۆیشتم . ساڵی 1953ی پاش 28 گه لاوێژ نامه که م زۆر به جوانی ده پزووی ده ر پێدا شارده وه . منداڵ بووم و تازه م بلوغ ده بوو . دێهاتی بوو م و شوان ، ڕانک و چۆغه ی بوو زووم ده به ر دا بوو به ده ست دایکم بۆی دروو بووم ، سیخمه ێه کی مه خمه ری سوورم له به ر دا بوو، شاڵێکی سه یدانه ی جوانم به ستبوو، تا ڕاده ێه کی سه ره سۆدره بووم .
به سواری که ره خه رمیلی چومه شاری و که ره که م به سته وه و چوومه ماڵی پێشه وا . نێو و نیشا نه م پێبوو و فێڵم لێ نه ده کرا .حه سارێکی گه وره ، ماڵێکی سه ر ئاواڵه ، پڕ بوو له کچ و ژنی شارستانی. ها توو چۆیان زۆر به سه ره وه بوو . لێیان پرسیم کێت ده وێ ؟ گووتم که سم ناوێ ،میوانی ماڵه پێشه وام ….- ئاخر کارت به کێیه و کێت ده وێ ؟ گوتم که سم ناوێ . بردیانم بۆ دیوێکی . هێنده ی پێنه چوو مه لایه ک هات که ناوی مه لا ره حمانی پیره باب بوو ، ده گه ڵم دانیشت و گووتی کاکه به خێر هاتی خه ڵکی کوێی ؟ گووتم خه ڵکی که ڵه کۆ که م ، گووتی باشه کوڕی ماڵه بابی گه وره ی . گوتم به ڵێ.
گووتی نێوت چییه؟ گوتم بۆ چیته ؟ گوتی کارت به عیسمه ت قازی یه گوتم به ڵێ . گوتی ده با بم زووترت گوتبا . ئیدی مه لا ڕۆیی و پاش چه ند ده قیقه هاته وه و گوتی فه رموو ، وه پێشم که وت و چوینه دیوێکی دیکه . عیسمه ت (ڕوحی شاد بێ )هه ستا و به پیرمه وه هات و زۆر به گه رمی به خێر هاتنی کردم و نێو نیشانه که ی هه ڵدا و منیش جوابم داوه و گوتی نامه که م ده یه.به ڵام له وێ نه ده کرا و چوومه دیوێکی دیکه و نامه که م هێنا ده ر ێ دامه ده ستی و گوتی : هه زاری وه ک منت به قووربان بێ کوڕه دێهاتی . دیتنی عیسمه تی قازی ئه وه نده ی دیکه ی هان دام که ده بێ بخوێنم و ده دڵی خۆمدا ده مگوت چاو ئه و کچه چه نده با سه واده ، چه ند زانایه ، ده بێ ئه و حیزبه چه ند کچی وای هه بێ . ئه و شه وه ی له وێ بووم به ڕاستی قه دریان گرتم ، وایان نیشان ندا من دێهاتیم و ئه وان شارستانی و مۆدی ڕۆژن . چیتان لێ وه شێرم مانگێکیش هه ر ده زه ینمدا ده هات و ده چو . ماڵی وام که م دیبوو، به ته واوه تی هانی دام فکر له دنیایه کی دیکه بکه مه وه ، ئیتر به ته واوی فکرم به ره و شار و خوێندن و مه دره سه ی هات. له و لاشه وه ئاخری پاییزی 1953 بوو. رۆژێکی له ماڵی سه ید مسته فای ئامۆزام له که له کۆکه ی سه رێ ده کۆ بونه وه ێه کی 5 که سیدا که سه ڕۆکی کۆ بونه وه که کاک عه زیز بۆ خۆی بوو، پێی راگه یاندم که ئه ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و ئه ندامی کۆمیته ی لاجانم که به ر پرسی ئه و کاتی کۆمیته ی لاجان کاک حه مه دی قادری (حه مه دی ڕێویان) بوو. ئه وانه ش ئه ندامه کانی ئه و کاتی بوون :
1. کاک حه مه د به ر پرسی کۆمیته 
2. مه لا ره حمانی لاهیجانی- ئه ندام 
3. سه ید حاجی که ڵه ویه 
4 حوسین لا سوور 
5 . سه ید ڕه سوڵی دێهقان
له و ڕۆژه وه وه ک ئه ندامی کۆمیته ی لاجان ده ست به کار بووم . ئیتر له ساڵه کانی 1955 ڕا به ره به ره گۆڕانکارێکی زۆرم به سه ر دا هات. باوکم رێگای دام زستانه که ی بخوێنم و وه خته کانی دیکه ش سه ڕافه تی ماڵێ و کارو باری دیکه بکه م . له و لاشه وه دژایه تیم له گه ڵ ئاغایه تی و بێگار و سوور و ساتی بێجێ وه ک پوشانه و خه ڵک ده ر کردن و زوڵم و زۆر گه یشته ڕاده یه کی توند . ئه وانیش خوا هه ڵ ناگرێ ته قسیریان نه ده کرد. راپۆرتیان لێ ده دام و له شوان و کارداریان ده داین و هه ڕه شه یان لێ ده کردم. منیش تا خوا حه ز بکا له گه ڵ وانم ده کرد و بێ منه ت بووم . له یادمه ویلیام داگلاس که قازی و سێ ناتۆڕێکی ئه مریکایی بوو و هاتبووه مه هابادێ و پاشان هاته په سوێ ، دیلمانجه که ی گوتی په سوێ خۆشه ؟ گوتم نه خێر،چونکه ته نیا عه لیا غا خانووی خۆشی هه یه .
ئه وه سه ید ئاواش ئا وه دان بۆ ته وه ، به یه کجاری بۆته بنکه ی حیزب و دوکتوور قاسملو و عه وڵای ئیسحاقی زۆرتر بۆ سه ر دانی کاره کانی حیزب له ناوچه دا ده هاتن و زۆر به جوانی کاری ته شکیلاتی به ره و په ره سه ندن ده ڕۆیشت و له ڕاستیدا سه ید ئاوا ببوو به په ناگا.
باش وایه یادی خوشکی به ڕێزم ئایشێ مام عه لی و ئه حمه دی مام عه لی ( ئه حمه دی داغه ی ) بکه م که به ڕاستی قه ڵا و پشتیوان بوون بۆ کاری حیزبی.له دوکتوور قاسملووی را تا کاک “ئه سعدی خودایاری” و زۆربه ی زۆری کادر و قاچا غه سیاسیه کان ده باوه شی ئه و ماڵه دا و له هه لو مه رجی ناسکی ئه و کاته دا ده حه سانه وه و په نا ده د ران که ڕووی بێوه فایی و هه قنه ناسی ڕه ش بێ که به ڕاستی به ساڵ و مانگ گوو میزیان له وان گرتوو ه . ئه وه ش بڵێم که له ژیانی تایبیه تی خۆشمدا له دایک و باب زیاتر هه قیان به سه ر منه وه هه یه له با‌غ و دار چه قاندن ڕا تا ده گاته مولاقاتی کاتی زیندانم و ده ورانی قاچاغی و ده ربه ده ریم.
بابم ڕازی بوو داو ته ڵه ب بخوێنم :
ئاخر مانگی پاییزی ساڵی 1956 چوومه مه هابادێ و له کلاسێک که ما مۆستاکه ی زانا و دڵسۆز و به هه ق ه قی به سه ر زۆران هه یه و کاک ته های فه یزی زاده سه رپه ره ستی ده کرد ، ناو نوسیم کرد .مامۆستای به ڕێز سادقی شه ڕه فی و عه وڵای قازی زاده به دڵسۆزی وه ک ڕه فێق ده رسیان پێ ده کوتین و کلاسی شه شم تێپه ڕ کرد . هه ر له و کاته شدا له باری سیاسی زۆر به دڵگه رمی و زۆر به ئیمانه وه کارم ده کرد. نا هه ق نابێ ئه گه ر بڵێم چ له باری هه لسوڕان و چ له باری ماڵی و ئازایتیه وه گاڵته م به زۆر که-س ده-کرد. دیاره به چوونه شار و خه ڵک دیتنیش ئاڵوگۆڕێکی زۆرم له باری فکرییه وه به سه ر داها ت و هه ڵبه ت که مێکیش زیانم لێ کرد . چونکه بۆ ئه وو کاتی من زوو بوو و ده گه ڵ زۆر ‌شتی وا ڕوو به ڕوو بووم که جارێ ته مه نم ساوا بوو. ده سه ڵاتی ماڵی وا گه وره ، به ربه ره کانی له گه ڵ چه ند عه شیره تی ده وروبه ر ، دروستکردنی ئا وایی سه ید ئاوا و ده رس خوێندنیش که برا گه ورهم بوو ، چار نه بوو ملم ده به رنا و تا ڕاده یه کی باشیش سه ر که وتم ، هه ر چه نده چێگای خۆی نییه به ڵام با تێپه ڕ نه بم.
ساڵی 1957 خانوویه کم له مه ها باد دروست کرد، پاش ته واو بوونی ساڵێک زیادتر تێپه ڕ نه بوو که وه به ر خه یابانێ که وت که ئێستا ناوی خه یابانه که ی (وه فایی)یه .سپه هبود (وه ره هرام)که فه رمانده ی سوپا بوو، باشی مل ده به ر ئاوه دانکردنه وه ی مه هابادێ نابوو، بانگی کردم بۆ ستادی ئه رته ش. که نامه که ی شهر داری مه هابادم بۆ هات له سه ر فه عله ی گیادروونێ بووم. کاره که م به جێهێشت وهاتم بۆ مه هابادێ، به ستادیان ناساندم وتیمسار که دیتی زۆر دم ڕووتم گوتی : بابت ئه تۆی ناردووه خانووه که ت نه ڕۆخێنم. گووتم نه خێر تیمسار خانووه که هی منه ته ماشای قه باڵه که ی بکه . گووتی : نیگه ران مه به بۆ ت ده بژێرم . گوتم :تیمسار بژاردنی ناوێ پێشکێشی ئا وه دانی مه ها باد ێ بێ . من ئا وه دانی مه ها باد ێم پێ له خانوویه کی باشتره . دیسان گوتی : ئه وه بابت فێری کردووی ؟ منیش گوتم نه خێر تیمسار بابم ئاگاشی لێ نییه و ئێستا وا له کوێستانی سه رانه و خه ریکی مه ڕداریی خۆیه تی . هه ستا و ماچی کردم و ئا فه رینی پێ گوتم . وه قسه هاتم و گوتم تیمسار ئه تۆ ڕه فته نی ، من خه ڵکی سابڵاغم ، ئه تۆ ئه و کارانه بۆ مه ده که ی و سپاست ده که ین . زۆر خۆشحاڵ بوو که دیسانیش دۆستا یه تی ئه و کاتی وه رهه رام زۆری نا حه ز بۆ دروست کردم چونکه به ڕاستی ئاوی له به ردی ده هێنا.
به ڵام زه مانیش سه یره ، ئه و کاتی که له مه ها بادێ لا چوو و به سه فه ر گه ڕابۆوه ماشێنه که یان له خۆشیان خسته سه ر شان ، که چی له کاتی ته زاهوڕاته کانیش که گه ڕاوه بۆ مه هابادێ و قه رار بوو ببێ به ئوستانداری ورمێ ، به رده بارانیان کرد و ناویان نا که ریم شیره یی و هه ڵات .
به کورتی 900 میترم زه مین وه رگرت له باتی خه ساره ته که ی که ڕاستی به مه زه نده و نڕخی ئه و کاتی که متر له 60 هه زار تمه ن نه بوو ، پێشکێشی شار ه که ی مه هابادم کرد و زۆریشم پێ شانازی یه . به ڵام با ئه وه-ش بڵێم که ده ستم کرد به خانوو سازی و خانووی دووباره م ساز کرد ، دیواره کانی زیادتر له میترو نیوێک به رزببونه وه به خشتی سوور و به ردی تراس ، که به سه ر دا گیرام به هۆی خه یانه تی سمایلی قاسملوو. پاش ساڵ و نیوێک که ئازاد بووم به ردی بناغه شی ده ر هاتبوو ، خه ڵک بۆ خۆیان بردبوو . دیاره به شی زۆری جیرانه کانم که کار به ده ست و مامۆستاش بوون له و هه ره وه زه ی خۆیان ده ر نه هاویشتبوو ، گه ردنیان ئازاد بێ . پاش 25 ساڵ ته ها ی برام خانوویه کی زۆر باشی لێ ساز کرد که ئه ویشیان ده و ڵه تی کۆماری ئیسلامی داگیری کردوه.
نا چارم بگه ڕێمه وه به هاری ساڵی 1956 ، کۆمیته ی لا جان ده ڕاستیدا ببوو به پردێکی به هێز له لایه ک له نێوان ورمێ و شنۆ و نه غه ده ، له لایه کی دیکه شه وه سه رده شت و بانه و سه قز و تا ڕاده یه ک بۆکان و هه وشار و مه هاباد یشی گرتبۆ وه . زۆربه ی سه ر به نده کان ده هاتنه وه لاجان و سه ید ئاواش ببوو به قه له منداره یه کی به که ڵک . هه ر له ساڵی 1955 دا کۆبو نه وه یه کی ڕابه را یه تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له چیای قه ڵاته ڕه شێ پشتی ماڵی سه ید ئاوا گیرا که هه ر له و کۆ بونه وه بڕیار درا ته شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه مو جۆره په ێوندییه ک له گه ڵ ته شکیلاتی حیزبی توده ی ئێران بپسێنێ . به ڕاستی دوکتور قاسملووش له و باره وه نه خشی به ر چاوی هه بوو که ناوی (حه سه ن )بوو. ئه و کاتی کادری ڕابه ری به شدار له کۆبونه وه دا، ئه و نا وانه ی خواره وه بوون :
1. عه زیزی یۆسفی
2. عه وڵای ئیسحاقی 
3. دوکتور قاسملوو 
4. ئه سعه دی خودایاری 
5 . ها شمی ئه قلو توڵڵاب 
دیاره کادری ته شکیلاتی ئه و کاتی لاجان و شنۆ و نه غه ده و ورمێ ، ئه سعه دی خودایاری بوو که ناوی موسته عاری (مه لا عه لی ) بوو .
‌هه ڵبه ت ئه و کاتی عه وڵای ئیسحاقی – خوا لێی خۆش بێ- له گه ڵ دوکتور قاسملوو ی به سه ر دان ده هاتن بۆ کاری ته شکیلاتی و جاری واش بوو بۆ ماووه ی چه ند مانگ ده مانه وه و زۆر جار له کۆبونه وه کاندا به شداریان ده کرد . و ه ک باس ده کرا ئه و کاتی پاش بانه باشترین ته شکیلات لا جان بوو.
له 11ی گه لاوێژی 1338(1959) به هۆی خه یانه تی سمایلی قاسملوو ، زیاتر له 120 که س ئه ندامان و به ر پرسانی حیزب گیران و زیاتر له سه دان که س ده ر به ده ر و ئا واره ی عێراق بوون . دیاره له عێراق زۆر به گه رمی چ ده وڵه تی که ریم قاسم و چ پارتی و شیوعی و چ خه ڵکی کوردستانی عراق پێشوازیان لێ کرا و ڕێزیان لێ گیرا.
به ڵام به داخه وه پاش ماوه یه کی زۆر که م دوو به ره کی و ناکۆکی له نێوان دوکتور قاسملوو وسه ید عه-وڵای ئیسحاقی زۆر به توندی ده ست پێکرا و هه ر ئه و ناکۆکیه ش که وته ناو باقی براده ران و هه لێکی زۆر باش بۆ حیزبی دێموکڕات به فیڕۆ چوو، هیچ که ڵکی لێ وه ر نه گیرا. دوکتور قاسملوو به لای حیزبی شیوعی، حیزبی توده دا که وت و سه ید عه وڵای ئیسحاقیش که وته لای پارتی و بارزانی .
ئێمه گیراین، زۆر به توندی به شه وده ست به ندی وایان له ده ست کردین تازه بۆ ئێمه یان له قوتوی ده ر هێنا بوو له ساواکی مه ها باد. به شێوه یه ک دروست کرا بوون تا بزووتبای توندتر ده بوو. چونکه من له دێ بووم لام وا بوو هه ر من گیراوم . به ڵام ، نه خێر ! که هێنایانم بۆ ساواکی مه هاباد ته ماشام کرد بابه چ قه و ماوه ، ئه وهه موو خه ڵکه ی دێره یان په ستاوه ! 
کۆمیته ی لاجان: 
1- به رپرسه که ی کاک حه مه دی قادری ،2- مه لا ره حمانی لاهیجانی ،3- سه ید ڕه سوڵ گیراون و سه ید حاجی و حوسێن لا سووریش ڕایان کردوه.
هه ر ئه و شه وه ی ده ستیان ده که له پچه کردین و ده ماشێنیان هاویشتین بۆ ساواکی ته ورێزێ . دیاره ماشێنه کان سه ر داپۆشراو بوون و که س چاوی به ده رێ نه ده که وت . گه یشتینه ساواکی ته ورێزێ هه ر تاریک بوو ، به ڵام تا خوا حه ز بکا سارد بوو ، ته ورێز هه ر سارده به ختی ئێمه ئه وه نده ی دیکه ش ساردی کرد.
شکنجه و ئازاری ڕوحی ده ست پێکرا. ئه وه نده به لێدان ناره حه ت کراین ، ئه وه نده ش به سوکا یه تی پێکردن و نه بردنه ئا وده ست و بر سیه تی به ڕاده یه ک که زۆر که س له برسان که وتن . جا لێدان و ده ستبه ندی قه پانی و شه لاق کاری ده ست پێکرا.
ده با پاش ئیقرار به ئه ندامه تی حیزب ئه و سێ مه به سته ش نووسرابا:
1- ئه ندامی حیزبێکم که دارای مه ڕام و ڕه ویه ی ئیشتراکی یه .
2- ئه ندامی حیزبێکم که ئامانجمان تێکدانی ڕژیمی سه ڵته نه تی یه .
3- ئه ندامی حیزبێکم که کوردستانی گه وره مان پێکدێنا و (بارزانی )مان به سه رۆ ک کۆمار هه ڵده بژارد.
دیاره هه ر کام له م مادانه به ته نیا ماده ی 317ی قانوونی ئه وکاتی ئێرانی ده گرته وه که ئیعدامه.
کاک حه مه دی قادری – ڕۆحی شاد بێ- له په روه نده که یدا نوسیبووی سه رۆ ک کۆماری کوردوستان گۆتره نیه به هه ڵبژاردن ده بێ ،خوا ده زانێ کێ ده کرێ به سه رۆک کۆمار . پاش شه ش مانگ بازجوویی و ئه شکه نجه که نا گێڕدرێته وه چمان به سه ر هات و چۆن له کاتی ئه شکه نجه دا سمایلی قاسملوو قامکی ده چاوی ده ناین و به دڵسۆزی یه ک به یه ک شته کانی بۆ ساواکی ڕوون ده کرده وه ؟
کادری ڕابه رایه تی ئه و کاتی حیزب که گیرابوون ئه و انه بوون :
1.عه زیزی بۆسفی 
2. ڕه حمه توڵڵا ی شه ریعه تی
3. دوکتور عه لی مه وله وی (مشاویر)
4. غه نی بلوریان(مشاویر)
پاش ئه وه ی تا ڕاده یه ک باز جوویی هات ته واو بێ به ته یاره ی به ڕێ کراین بۆ تارانێ و له فرودگای (قه لعه مورغی) ڕا به رێ کراین بۆ زیندانی (قزل قه لعه ) . له تاران ، دیاره ژیانێکی ئه وه نده نا خۆش بۆ ئه و 120 که سه له زیندانی قزل قه-لعه دا تێپه ڕ بوو ، خودا بۆ خۆی ده زانێ چه نده نا خۆش بوو ، باسی ناکرێ به ڕاستی[ گه لێک تاڵ بوو] ئه و خه ڵکه هه مووی له دیوێکی ئا خنرا بوو و ده تگووت بزنیان داکردۆته هۆڵێ . بۆ ته واوی ئه و خه ڵکه ته نیا یه ک دیو هه بوو ، ئه ویش هه ر 120 که سه که به دانیشتن جێگایان نه ده بوو ، ده با نیوه یان تا سه عات 12 ی شه و له حه وشی قزل قه لعه قه ده م لێده ن به و زستانه ی و خه ڵکه که ی دیکه ش بنوون . سه عات 12 ی ئه و نیوی دیکه بچن به شه ڕ و هه ڵڵا ئه وانی دیکه له خه و ڕاست که نه وه وهه ر که س له جێگای ئه وی دیکه بخه وێ . زۆر له به ر ناڕه حه تی و په رێشانی خۆیان تووشی کێشه و هه ڵڵا ده بوون . چونکه به و حاڵه ش به ڕاستی زۆر زه حمه ت جێگایان ده بۆوه . پاش شه ش مانگ ئه شکه نجه وئازار ئه و 120 که سه به سێ ده سته دابه ش کراین و له داد سه رای نیزامی دادگا ده ست پێکرا، که من وه به ر ده سته ی ئاخر که وتم ، دیاره حه وت که س به ئیعدام مه حکووم کران و 54 که س به ئه به د و باقی به 15ساڵ و 10ساڵ و چه ند که سێکیش به 5 ساڵ و 3 ساڵ که خۆم یه کێک له و 5 ساڵه کان بووم . دیاره ماوه ی سێ ساڵ و نیو زیندانیم کێشا و وه به ر عه فووی شای که وتم . هه ڵبه ت نه ئعدامیه کان ئیعدام کران و نه ئه به ده کانیش ته واو مانه وه . زۆربه ی ئه به د و 15 ساڵه کان به دوو ساڵ نه جاتیان بوو . شای ئێران ئه وده می کاری به کوردان بوو له کوردستانی عێراق و ده بایه ده به ران به ر قاسمی دا ئاوریک ساز کا و ڕوی خۆش نیشانی کورده کان بدا و کارێکی وا بکا بۆی وه گه ڕ بکه ون ، جا کورده کانی ئێرانی ئیعدام نه کرد و ئه به ده کانی ئه به د پێ نه کێشان . له ئیعدامه کان ، عه زیزی یۆسفی و غه نی بلوریان ده زینداندا مانه وه و پاش هه وڵێکی زۆر کۆمیته ی دیفاع له مافی مرۆڤ عه زیزی یۆسفی پاش 25 ساڵ ئازاد کراو غه نی بلوریانیش پاش 24 ساڵ له سه ر و به ندی ڕووخانی شا له زیندان ئازاد بوو. ئه وه درێژتر ین ماوه ی زیندان بوو که کورده کان له و ماوه یه دا کێشاویانه. 
من پاش سێ ساڵ وشه ش مانگ ئازاد کرام و هاتمه وه گونده ژیکه ڵانه که ی سه ید ئاوا یه که به گیان ودڵ ئاشقی بووم وئاوه دانم کردبۆوه و با ‌غم لێ ساز کردبوو وجۆگه و به ره م بۆ هێنا بوو، مێشه وڕێگا وبانم لێ سازکردبوو. بۆ به ختی من هه ر که ئازاد بووم دابه شکردنی زه وی وئینقلا بی سپی شای ده ستی پێکرد . کێشه وهه ڵڵای ئاغا و ره عیه ت تا ده هات تو ندتر ده بوو، وای لێها تبوو که س نانی ئاسووده یی بۆ نه ده خورا. جوو تێره کان سه رمه ستی زه مین ده ست خستن و وه تا‌غ دروستکردن بوون، ئا غاکانیش هارببوون نه یانده زانی چ بکه ن په لاماری هه موو که سیان ده دا ،تیری دۆستیان وێکه تبوو زۆریان ڕاپۆرت له من ده دا و به ناهه ق ئه و شتانه یا ن ده خسته ئه ستۆ ی من .هه رچه نده من له ژیانم دا قه ت فرسه ت ته ڵه ب نه بووم ،تێ هه ڵپێچا نی زه عیفا نم به لاوه عه یب بووه .جوو تێره کان ده ردێکی وایان دا به ئاغا یان تۆ ڵه ی حه وت پشتیان لێ کردنه وه ،به ڕاستی تاڵاویان به گه رووی داکردن . جا ساواک لێکد لێکدا بانگی ده کردم و ئاژاوه ی ئاغا و رعیه تی ده خسته ئه ستۆی من وله لا جانێ هه ڕه شه یان لێده کردم. له یادمه جارێکی له ساواکی مه هابادێ سه روان که نزی که یه کێک له دامه زرێنه رانی ساواک له کوردستان بوو گوتی : ئه تۆ فریو ی جووڵا نه وه ی کوردی عێراق مه خۆ، ئه تۆ گه نجی چیت به حیزبایه تی داوه، بارزانی ده ده ست ئێمه دا وه ک به فری ته-مووزێ وایه هه ر کاتێک بمانه وێ ده ی توێنینه وه . من له وساڵه یدا چاوم به مه رحومی بارزانی که وت له (به ر دی ته شی ڕێسان ) وئه وه م بۆ گێڕاوه. دیاره به داخه وه که نزی ڕاستی کرد وه ک به فری ته مووز ێ تواندیانه وه .ئه شۆڕشه پان وبه رینه خۆی نه گر ت ، خوا بکا هه ر ئه وه ش له کوردستانی ئێرانێ دووپات نه بێته وه و کورد تووشی ڕه نج به خه ساری نه بێ. به کورتی ساواک وازی لێ نه ده هێنام وخێرخواش هه ر بۆیان تێده چاندم تا جێم پێ لێژ بوو. ئه فسه رێکی دۆستم هه بوو وگوتی ڕانه که ی ده تگرن. ئه وه نده شم تاڵیی شکه نجه دیتبوو ترسابووم .به ڕاستی توانای خۆڕاگرتنم نه بوو وبه ناچاری ها تم بۆ پیره گه رمینێ وده گه ڵ وه ی هیچ هیوام به وه زعی حیز بی دێمۆکرات نه بوو ،به ڵام هه وای ئا زادی کوردستانی گه رمێنی ئه وکاتی بۆ ئازادیخوازانی کوردی تاڕادیه ک پیاوی پێ ده ژیا. به ڵام من له چ کا تێک هاتم بۆ کوردستان گه رمێنێ و وه زعی نێو خۆی حیزب چ بوو وچۆن بوو؟ کۆنگره ی 2 ی حیزب گیرابوو. ده فته ری سیاسی و کۆمیته ی مه رکه زی هه ڵبژێردرابوون . کۆمیته ی چاوه دێری به رزیش هه ڵبژارته ی کۆنگره بوو که له وێدا بێ ئه وه ی من بۆ خۆم به شداری کۆنگره بم بۆ چاوه دێری به رز هه ڵبژێردرابووم . به خه یاڵ کۆ میته یه ک هه یه وده فته ری سیاسییه ک هه یه و ڕێگا وشوێنێک هه یه که به داخه وه بێجگه له نا کۆکی و دووبه ره کی و هه رکه س هه رکه س شتێک به ناوی حیزب نه بوو. هه ر براده ره ش وه ک به ر پرس ده گه ڵ ده سته یه ک ڕێک که وتبوو. جاروبار به چه که وه هاتووچۆی ئێرانێ ده کراو له وێ ده سته یه ک له دژی ده سته یه ک ئه وی دیکه ی تاوانبار ده کرد وناوی نرا بوو کاری حیزبی . ماوه ی دوو ساڵان ده گه ڵ ئه و وه زعه په رێشانه ی هه ر چۆنێک بوو ڕاما ن بوارد به ڵام تاڵ بوو. نا خۆش بوو ،که س که سی قه بوڵ نه بوو هه ر کا مه ی بۆ لایه کی ڕاده کێشا. ئه حمه د تۆفیق که سکرتێری حیزب بوو ،زۆرتر به هومێدی بارزانی که به ڕاستی کاریشی بۆ کردبوو ، تێکه وتبوو که به داخه وه وه زعێک ها تبوه پێش که بارزانی ده گه ڵ ئێران دۆست بوو هه ر له و کا ته شدا ئه حمه د تۆفیق له گه ڵ سه دیقی هه نجیری وسوله یمانی موعینی ناڕێک بوو. هه رچه ند ده سته یه ک ده یان ویست سه دیقی هه نجیری ده به رانبه ر ئه حمه د تۆفیق دا پشت بگرن و وه ک هێزی موخالیف ڕاستی بکه نه وه وکه ڵکی لێ وه رگرن ،به ڵام زۆر به داخه وه کاک سه د یقی هه نجیری ده گه ڵ ئه وه شدا زۆر باسه واد بوو ،کوڕی ئه ومه یدانه نه بوو و ده دنیای خه یاڵاتدا ده ژیا .له ماوه ی ئه و دووبه ره کی و هه رکه س هه رکه سییه دا زۆر که س دانیشت به یه کجاری وازی له سیاسه ت هێنا وئه وی ماشه وه بۆ به دبه ختی و ما ڵ وێرانی تووشی ده ردی سه ری وشه هید بوون وئاواره یی هات .تا بڵێی وه ز‌عی حیزب ده په شێوی وشه پڕێوی دابوو .من له زیندانی قه سر ی قاجار له لای دوکتور عه لی مه وله وی و ته قی که یمه نیش که یه کێک بوو له ئه فسه ر توده ییه کان ده وره ی برین دروونه وه م دیت . زۆرم خۆماندوو کرد و زۆرم کار له سه ر کرد تا به باشی یارمه تی سه ره تایی پزیشکی فێربووم که به ڕاستی له ماوه ی ده ربه ده ری و ژیانم دا زۆر به قازانج بوو بۆخۆم و بۆ خه ڵکی . ماوه ی 9 ساڵان له باشوری کوردستان زۆرم به که ڵک هات، ده و ما وه یه دا زۆرم برین ده رمان کرد و به نه خۆشان ڕاگه یشتم. به ڕاستی بن به رد وشاخی کوردستانی عێراق که م ماوه که من برینم لێ ده رمان نه کر دبێ. له به ر بێ دوکتوری بێ ده رمانی ئه وه نده خه ڵک ڕووی تێده کردم وه خت وکا تم نه مابوو. له لایه کیش ئه وه ببوه مایه ی ژیا نی خۆم وزۆر له براده ران. تا دوو سا ڵان وه خت هه ر چۆ نێک بوو گوزه را له بنکه ی(سونێ )و (شێخان) .به ر ه به ره ناکۆکی ده هات زیاد تر ده بوو تا وای لێهات ده سته یه ک سا‌‌غ بوونه-وه که له ئێران جووڵانه وه ی چه کداری ده ست پێبکه ن و وه خت ده گو زه رێ ده سته یه کیش که وتنه ئه قه لیه ت لایان وابوو نا کرێ و خو دکو شی یه . ئه وه به نهێنی کۆمیته ی ئینقلابی حیزبی دێمۆکراتیش پێکها تووه بۆ ڕابه ری کردنی ئه و جووڵانه وه یه به به شداری ئه وانه ی خواره وه : 
1- سمایلی شه ریفزاده ی شه هید
2- حه مه ده مینی سیر اجی 
3- مه لا عه وڵای سه رباز
4- سه ننار مامه دی 
5- مه لا ئاواره ی شه هید . 
ئه و کۆمیته به داخه وه ویستوویه له خۆشه ویستی سوله یمانی موعینی که ڵک وه رگرێ و پاشان بۆخۆی به ڕێوه به ر بێ . پاشانیش کاک سوله یمانی موعینی ئه وه ی هه ست پێکردبوو . دیاره جووڵا نه وه که هه ر ده بوو تێکبشکێ بۆ؟
1- ئاغاکان به هۆی ئینقلا بی سپی زۆریان ڕوو ده کوردایه تی و حیزبایه تی کردبوو و زۆربه زه قی پشتیوانیان له حیزب ده کرد ، بۆیه خه ڵک ده پر ینگاوه .
2- جووتێره کانی کوردستان تاڕاده یه ک به ژیان و زه مین و وه تاغ دروست کردن وناسینی ئو ستاندار و چوو نه تاران و شتی واوه مه شغوڵ بوو ن. دوودڵ بوون چ بکه ن .
3- ته شکیلات هه ر نه بوو ،یا ن زۆر که م بوو . 
4- پیشتیوانی خاریجی هه ر نه بوو، رادیۆی (په یکی ئێران ) یان له سه ره تاوه لێ ببوو به هو مێد باسیان بکا ، ئه وه نابێته پشتیوان. 
5- کوت و پڕ ده ست پێکرا و هیچ نه خشه ی نه بوو، بگره پێشمه رگه کان له به ر ناوچه گه رایی نواندن و هێندێک کاری نا حه ز کردن خه ڵک تاڕاده یه ک دوودڵ بوو، کاک سوله یما نیش توانای ڕابه ری که م بوو. 
6- دۆستایه تی مسته فا بارزانی ده گه ڵ [حه مه ره زا ]شا وڕاونان و گرتنی پێشمه رگه کانی حیز ب به هۆ ی چه کداره کانی بارزانی له باشوری کوردستان وشه هید کردنی (برایم ده ڵا وی ) له گوندی ئاڵانێ له بناری هه ڵگوردی به به شداری جاش و ژه ندرمی ئیران وبارزانییه کان هه موو شاهید ی ئه وه بوون که ئه وجووڵانه وه یه سه رکه و توو نابێ . من وئه میر ی قازی له و که سانه بووین که هه رله ڕۆژی هه وڵدا موخا لیف وه ستاین وله کا ری وان بێ لا یه ن ما ینه وه .لا مان وابوو ده بێ جارێ ناکۆکی ڕێبه رایه تی به لا یه کدا بکه وێ، خه تێکی ڕوون هه بێ و کاری ته شکیلاتی بکرێ ، جا پاشان جووڵانه وه ی چه کدارانه ده ست پێ بکرێ. له یادمه که من موخا لیف وێستام ،پێشمه رگه یه کی سا کار که پاشان با شیش ده رنه چوو گوتی :کاک سوله یمان ده ستوورم پێ بدا به فیشه کێکی تا میا ندوواوێ به ئه ستۆی من . دیاره من که له ئێران ڕا تا زه ها تبووم ئاگام له زۆر شت هه بوو. زۆر له ڕووناکبیره کان و لادێیی یه کان و زۆربه ی خه ڵک ،ئه و سه رده می بارزانیان زۆر لا گه وره تربوو له ڕابه رایه تی ئه وده می حیزب .به ڵام پاش ته حو یل دانه وه وکوشتنی کورده ئیرانییه کان ،بارزانی ڕێز وقه دری هاته خوارێ . 
دیاره ئه و کات ئه وانیش چیان به به ره وه نه مابوو زۆربه ی کادره باشه کان شه هید بوون .زۆریان وه فایان به قه ولی خۆیان نه کرد ، زۆریان به ناچاری خۆیان به کوشت دا. ئه و ه ی ما بۆ و ه ش په نای بۆ بارزانی هێناو که به داخه وه بێ شه رتی کرد و هیندێکی وه ک ساڵح لاجانی و سوله یمانی که ر قه شان و عه وڵای بایزه قنجه ی ته سلیمی ڕژێم کرده وه و له جه ڵدیانێ ئیعدام کران . هیندێکیش به زیندانی دوو و درێژ حوکم دران .به داخه وه جووڵانه وه که تێک شکا . زۆر زیان که وت . زۆر کوردی به که ڵک فیدا بوون . به ڵام بوو به به شێکی زێڕین له جووڵانه وه ی کورد. یادیان نه مر و ڕوحیان هه میشه شاد بێ .ئه وانه په راوێزن و چونکه له گه ڵ ژیانی مندا ڕوویان داوه به کورتی باسم کردن ، ده نا نامه وێ تاریخ بنووسم.
پاش ئه وه ی دوو ساڵ له سونێ و شێخان له بنکه کانی حیزب ژیام ، ده توانم بڵێم له باری خزمه ت و پاک و خاوێنی بۆ ره فێقه کانم بێ که ڵک نه بووم . له گه ڵ شه هید شه ریف زاده و مه لا ئاواره و کاک ئه میری قازی و کاک مینه ی سیڕاجی و سالار ی حه یده ری ماوه ی 5 مانگێک له گه لوه ر ه زی سونێ پێکه وه زۆر به خۆشی ژیاین. من و سالار به سه فه ر چووین بۆ کوێستانی قه ندیل بۆ چادری ئێمه و ماوه ی چه ند مانگێک ماینه وه . له و ماوه یه دا چاره نووس له گه ڵ کچه کوردێکی ساکار و بێری کوێستانانی کردمه ئاشنا و پاش مه شوه ڕه ت و لێکدانه وه هه ردووکمان به دڵێکی پاک و خۆشه ویستییه کی بێگه رد به ڵێنیمان پێک دا شه ریکی ژیانی دا ها توو بین.
کچه که ناوی (ئامان)و ناوی دایکی فاتم و ناوی بابی مینه بوو، خه ڵکی گوندی (قوبادبه گیان) له به ری مێرگان بوو. له باری فکر و ئا قڵه وه به شانازییه وه ده ڵێم زۆر شتی لێ فێر بووم . تا خوا حه ز بکا ئازا و به ڕێز و ده ته نگانه و نه داری و ده ر به ده ر یدا هه میشه هاوڕێ و یاو ه رێکی باش بوو . له یادمه کاتێک به 5 هێلیکۆ پته ران لێیان ده داین ، من بریندار بووم ، ئه ویش بریندار بوو، به ڵام منی له کۆڵ کرد که لاقم له کار که وتبوو. کاتێک گوتم دایکی شنه ئه و خوێنه چییه ؟ گوتی ئی تۆیه ، له به ر دڵی من نه یگوت بریندارم ، تا کۆپته ره کان ڕۆیشتن ، ئه وکاته گوتی منیش زۆر بریندارم له به ر تۆ نه م ده گوت تا ناڕه حه ت نه بی .
دیاره ده ژیانی سیاسی و کۆمه ڵا یه تی مندا یه کجار زۆر نه خشی به ر چاوی بووه و شانازی ژیانی من به شێکی ئه و ژنه نازدار و خۆراگر و به رێزه یه . هه م دایکێکی زۆر باش بووه بۆ ڕۆڵه کانمان و هه م هاوڕێیه کی به که لک بووه بۆ من .

…………………………………………………………

دیاره ئه وبیره وه رییه ی که لێره دا به نێوی “به سه رهاتی ژیانم” ده نوسرێ، بۆ که سێکی که 50 ساڵ ژیابێ و32ساڵ ته مه نی سیاسی هه بێ ، زۆرکه مه، به ڵام به داخه وه نه یتوانی له وه زیاتر بنووسێ….بۆیه له ته واوی دۆستان وهه ڤاڵانی بابم داوا ده که م هه ر چه شنه بیره وه ری و زانیارییه کیان له سه ر ژیانی ناوبراو هه یه ،به ڕێگه ی ئێـمێلی خواره‌وه‌ ئاگادارم بکه نه وه؛ به هیوای ئه وڕۆژه که بتوانین زیاتر وباشتر له سه ر ژیانی ئه و تێکۆشه ره بنوو سین وبه تایبه ت چۆنیه تی ئه و کاره ساته ش ڕوون بکه ینه وه بۆ ئه وه ی هیچ نه بێ لانیکه م، خوێنی به ناهه ق ڕژاوی سه ید ڕه سووڵی دێهقان له باره گای مێژوودا ون نه بێت. 

بڵیسه‌ دێهقان 

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت