خاله‌ق عه‌زیزی
بیره‌وه‌ری له ده‌ستدانی هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویست
به هاتنی وه‌رزی به‌هار، خاکی پاکی کوردستان کراسی سپی له‌به‌ر داده‌دڕێ و به‌رگی سه‌وز له‌به‌ر ده‌کات و ده‌ر و ده‌شت، شاخ و دۆڵی کوردستان به هه‌زاران ره‌نگی جۆراوجۆر ده‌ڕازێنێته‌وه. به هاتنی وه‌رزی به‌هار پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، جێگه‌ی هومێدی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، پشتیوانی هه‌ژاران و تهنگدهستان، کۆڕی زهماهوند زیاتر گه‌رم و گووڕتر ده‌که‌ن. کورانی شار و دێ، مه‌شخه‌ڵدارانی شۆڕش، به خاکی پاکی کوردستان سوێند ده‌خۆن: “کوردستانی جوان، ئه‌ی نیشتیمانم، رووناکی چاوم، ئارامی گیانم، له ده‌ست بێگانه رزگارت ده‌که‌م، پێشمه‌رگه‌ی تۆم و تۆڵه‌ت ده‌ستێنم”. قۆڵی هیمه‌ت هه‌ڵده‌ماڵن و به گیانی پاکی شه‌هیدان و خۆێنی گه‌شیان سوێند ده‌خۆن و بۆ نه‌جات دانی خاکی کوردستان قاره‌مانه‌تی له‌سه‌ر قاره‌مانه‌تی ده‌نوێنن.
قاره‌مانه‌تی ئه‌و جاره‌یان له به‌هاری ساڵی 1987 له ناوچه‌ی پڕ له حه‌ماسه و قاره‌مانه‌تی رۆڵه‌کانی گه‌ڵی کورد و دێمۆکرات، له ناوچه‌ی مه‌نگووڕان و گهورکانی مه‌هاباده. له به‌هاری ساڵی 1987 دا وه‌ک ساڵانی رابوردوو دیسان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکرات بۆ تێکۆشانی سیاسی _ نیزامی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران. هێزی پێشه‌واش به فه‌رمانده‌یی شه‌هید خدره سووری نه‌مر گه‌رانه‌وه بۆ ناوچه‌ی مه‌هاباد. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه بۆ ناوچه‌ی مهاباد، خدره سوور هه‌ر وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی بوو، ده‌که‌وته داڕشتنی گه‌ڵاله بۆ زرهبه لێدان له دووژمن. له به‌هاری ساڵی 1987 دا چه‌ند زه‌ربه‌ی قوورس به پێی ته‌رح و گه‌ڵاڵه‌ی خدره سوور له دووژمن درا. ته‌رحی ئه‌و نه‌مره به‌حه‌ق سه‌ری له دووژمن ده‌شێواند، به‌و مانایه که دووژمن نه‌یده‌زانی چۆن و له کام شوێن به دوامان دا بگه‌ڕێ و هه‌ر کات زانیبایان پێشمه‌رگه‌ی هیزی شه‌هید پێشه‌وا له شوێنێکه، ئه‌وان به بیانووی گه‌ڕان به داوای پێشمه‌رگه دا روویان له شوێنێکی دیکه ده‌کرد و به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆیان له قه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌کان نه‌ده‌دا. چوونکه ده‌یانزانی ناتوانن خۆ له‌به‌ر هێز و وره‌ی قاره‌مانه‌کانی دێمۆکرات،کوڕانی رۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه، گیان له‌سه‌ر ده‌ستانی حیزب و گه‌ل، قووتابییانی شه‌هید پێشه‌وا و درێژه‌ده‌رانی رێگای شه‌هیدان سه‌رگوورد عباسی وکاک هه‌ژار و کاک شوان راناگرن و سه‌ریان تێدا ده‌چێ.
به پێی ته‌رحی خدره سووری نه‌مر، ئێواره‌ی رۆژی 1987.06.06 له پشتی باراوا، واته چارداغی بایز سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ورکی مهاباد به‌ره‌و گووندی پاژبهرد وه‌ڕێ که‌وتین. هه‌وا هێشتا هه‌ر رووناک بوو که گه‌یشتینه ناو ئاوایی پاژبهرد. ئه‌و ئاوایییه له قه‌راغ جاده‌ی مهاباد ـ سه‌رده‌شت هه‌ڵکه‌وتووه. به گه‌یشتنمان بۆ ناو ئاوایی، له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵکی ئه‌و گوونده رووبه‌روو بووین و زۆر به گه‌رمی وه‌ریان گرتین. پاش چه‌ند سه‌عات پشوو دان و قسه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و گوونده، شه‌و دره‌نگانێک ئاوایمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و چیاکان که‌وتینه ڕێ. ئه‌من ئه‌و شه‌وه به هۆی برینی کۆن، لاقم ژانی ده‌کرد و که‌مێکیش ته‌مبه‌ڵیم کرد، بۆیه یهسترێکی په‌لی خۆمان درا به من که سواری بم. به چوونه ده‌ر له ئاوایی دیتم دوو هاوڕێی تریش سواری یه‌کسم بوونه و له پێش دا ده‌ڕۆن. که گه‌یشتمه لایان دیتم قاسم و حوسێن ئاسۆ بوون. به داخه‌وه حوسێن چه‌ند ساڵ دواتر له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دووژمن دا شه‌هید بوو. ده‌توانم بڵێم هه‌ر ئه‌و ژانه‌ی لاقم و تهنبهلییه بوو به هۆی ئه‌وه که من ئه‌و شانسه‌م نه‌سیب بێت و ئه‌و شه‌وه که ئاخر شه‌وی ژیانی قاسمه ره‌ش بوو، چه‌ند سه‌عات به‌یه‌که‌وه به رێگا دا بڕۆین و پێکه‌وه قسه و باس بکه‌ین.
له پشتی یاڕاڵی تووشی شوانێک هاتین. قاسم گووتی با بچین چاییه‌ک لای ئه‌و شوانه بخۆینه‌وه و هێندێکیش خه‌به‌ری ده‌ور و به‌ری لێ بپرسین. من و شه‌هید حوسێن ئاسۆ گووتمان ماندووین و ده‌ڕۆین. قاسم گووتی من لاده‌ده‌م، دوایی به دواتان دا دێم. من و هاوڕێ حوسێن رۆیشتین. که گه‌یشتینه سه‌ر کانی نێرخاسان باره‌کانمان له یهسترهکان کرده‌وه. دانیشتبووین قسه‌مان ده‌کرد که له‌پڕ گوێمان له ده‌نگی شه‌هید قاسم بوو که نه‌فه‌ری ده‌نگ دا. ئێمه‌ش تفه‌نگه‌کانمان ده‌ست دایه و به‌ره‌و قاسم که‌وتینه ڕێ. دیسان قاسم گووڕاندی و گووتی ” کوره کێی”. منیش هاوارم له قاسم کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ که ئێمه‌ین گه‌یشتووینه لای و پرسیارمان لێ کرد، گووتی دوو نه‌فه‌ر له‌سه‌ر رێگا بوون که منیان دیت هه‌ڵاتن. ده‌نگم دان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه و به‌ره‌و دۆڵی که‌ڵه‌کاوێ رایان کرد و له‌به‌ر تاریکی شه‌و لێم هوون بوون. له‌به‌ر ئه‌وی که ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه به هه‌موو هاوڕێیان راگه‌یه‌ندرا بوو که دوو پێشمه‌رگه‌ی هێزی زمزیران له ناوچه‌ی مهاباد دان و ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رتان دی ده‌بێ به وشیاری ده‌نگیان بده‌ن هه‌تاکوو تووشی رووداوی دڵته‌زێن نه‌بین، قاسمیش وه‌دوایان نه‌که‌وتبوو. ورده ورده پشمه‌رگه‌کانی دیکه‌ش گه‌یشنه لای ئێمه. قاسم که رووداوه‌که‌ی بۆ فه‌رمانده‌ری هێز گێڕایه‌وه، خدره سوور ده‌ستووری ده‌مه‌زران له ته‌په‌کانی ده‌ور و به‌ری دا و پاشان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی مه‌سئوول کۆبوونه‌وه‌ی فه‌وری گرت و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی بۆ دیفاع کردن داڕشت. ئه‌ویش ئه‌وه بوو که هه‌ر به‌و شه‌وه به‌رزایییه‌کانی نێوان نێرخاسان و چیای برایم جه‌لال بگرین و خافڵ نه‌بین، چوونکه ئیحتیمالی هێرشی دووژمن هه‌یه. پاشان هاوڕێیان له په‌لی ٢١ به‌ره‌و شوێنی دیاریکراو که‌تنه ڕێ. په‌لی ١٢یش به فه‌رمانده‌یی هاوڕێ قاسم به‌ره‌و برایم جه‌لال وه‌ڕێ که‌وتن. په‌لی ئێمه‌ش، واته پهلی١٣ له‌سه‌ر کانی نێڕخاسان که نووکی حه‌مله بوو سه‌نگه‌رمان گرت. باقی هاوڕێیانی تر له تهپۆڵکهکاننی ده‌وروو به‌ر سه‌نگه‌ریان گرت.
به‌ره‌ر به‌ره هه‌وا رووناک ده‌بوو که له پڕدا له گردێکی روو به رووی ئێمه که هه‌ر ١٠٠٠ میتر دوور ده‌بوو ئاگر کرایه‌وه. ئاگره‌کان هه‌ر ده‌هاتوو زۆرتر ده‌بوون. ئه‌وه ئاگری ئه‌و جاش و پاسدارانه بوو که شه‌و له گوونده‌کانی کاوڵان و کووران ڕا هاتبوون و ئه‌و شاخانه‌یان گرتبوو. بێخهبهر له‌وه‌ی که کوڕانی دێمۆکرات، رێبوارانی رێگای شه‌هیدان پیره باب و ئابدانهکان و ئهمجهدییهکان له چه‌ند سه‌د میتری ئه‌وان دامه‌زراون. دووژمن به خه‌یاڵی زه‌ربه لێدان له پێشمه‌رگه‌کان هه‌ر ئه‌و شه‌وه له گوونده‌کانی زمزیران و جانداران و خاڵئاباد ڕا به‌ره‌و چیاکانی خاڵئاباد و برایمجهلال و چۆمه‌ڵ وه‌ڕێ که‌وتبوو. هه‌ر به گه‌یشتنی قاسمه ره‌ش و هاوڕێیانی بۆ چیای برایمجهلال، که‌وتنه که‌مینی به‌کرێگیراونی کۆماری ئیسلامی ئێران و له هه‌موو لایه‌که‌وه ته‌قه‌یان لێ‌کرا. به‌ڵام قاره‌مانانی گه‌لی کورد، شۆڕه‌سوارانی دوازده سواره‌ی مه‌ریوان له دوژمن وه‌ده‌ست هاتن و له ماوه‌یه‌کی کوورت دا ته‌نگیان به دوژمن هه‌ڵچنی و شه‌ڕی سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ریان ده‌گه‌ڵ دوژمن ده‌ست پێ‌کرد. له ماوه‌یه‌کی کوورت دا چه‌ند سه‌نگه‌ریان به دوژمن چۆل کرد و خۆیان سه‌نگه‌ریان تێدا گرت. دوژمن به خه‌یاڵی خاوی خۆی پێی وا بوو که پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌و به‌رزایییه‌کانی برایمجهلال هه‌ڵکشاون و به سووک و هاسانی ده‌توانێ گه‌مارۆیان بدات. هه‌ر بۆیه ئه‌و هێزانه‌ی که شه‌و له شاخه‌کانی کاوڵان و کووران وه‌ک گاگه‌ل مۆڵیان خواردبوو، به‌ره‌و کانی نێرخاسان وه‌ڕێ که‌وتن که په‌لی ئێمه واته په‌لی 13 لێی دامه‌زرابووین. به‌ڵام لێمان گه‌ڕان هه‌تا ته‌واو نیزیک بوونه‌وه. ئه‌و جار له‌پڕ لێیان وه‌ده‌ست هاتین و داماننه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌که‌کانمان. به جۆرێک که دوژمن سه‌ری لێ شێوا بوو و نه‌یده‌توانی ئاوڕ وه‌پاشی خۆی بداته‌وه و چه‌ندین که‌لاک و برینداری لێ به‌جێ ما. له‌و هه‌ڵمه‌ته دا هه‌موو هاوڕێیان به ساغ و سڵامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو سه‌نگه‌ره‌کانیان. سه‌ر له نوێ دامهزراینهوه و خۆمان بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌ر جموجۆڵێکی دوژمن ئاماده کرد. دوژمن هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی، بۆ پشتیوانی له له‌شکره تێکشکاوه‌که‌ی، له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کانی دایه به‌ر ئاگری تۆپخانه. شه‌ڕ له جیبهه‌ی برایمجهلال هه‌ر ده‌هات و گه‌رمتر ده‌بوو. قاره‌مانه‌کانی په‌لی ١٢ به فه‌رمانده‌یی رۆڵه‌ی نه‌ترس و قاره‌مان قاسمه ره‌ش، وه‌ک قه‌ڵای ده‌م ده‌م له به‌رابه‌ر هێرشی دوژمن دا راوه‌ستا بوون و شه‌ڕی سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ریان له‌گه‌ڵ ده‌کردن. به‌ره‌به‌ره پێشمه‌رگه‌کان فیشه‌کیان که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه داوای یارمه‌تی له هاوڕێیانی تر کرد که کاک خدر به لکی ٢ی راگه‌یاند که په‌لێکیان بۆ یارمه‌تی ره‌وانه بکه‌ن. فه‌رمانده‌ی لکی ٢ په‌لی ٢١ی به فه‌رمانده‌یی هاوڕێ چکۆل بۆ یارمه‌تی په‌لی ١٢ ره‌وانه کرد. به داخه‌وه هاوڕێیانی په‌لی ٢١ له‌به‌ر ئه‌سته‌می شه‌ڕگه‌که و چوونکه له سێ لاوه ته‌قه‌یان لێ داکرا، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆر نه‌یانتوانی خۆیان بهگهیننه لای هاوڕێیانیان. قاسم به بێسیمه‌که‌ی هاته سه‌ر خه‌ت. بێ‌سیمی په‌لی ئێمه تهسادووفهن ئه‌و رۆژه به من بوو. کاتێک قسه‌م له‌گه‌ڵ قاسم کرد، داوای یارمه‌تی کرد. من زوو زانیم که قاسم و هاوڕێیانی به ته‌واویی گیانیان له خه‌ته‌ر دایه. چوونکه من هه‌تا راده‌یه‌ک رووحیاتی قاسمم ده‌ناسی و ده‌مزانی که له‌خۆڕا داوای یارمه‌تی ناکات. پێم گووت که هاوڕێیانی په‌لی ٢١ به‌ڕێوه‌ن بۆ لایان و هه‌وڵ بده‌ن ده‌ست به فیشه‌که‌وه بگرن و ماوهویهکی تر موقاومه‌ت بکه‌ن. له پڕ خه‌ت بڕا. دوای ده ده‌قیقه‌ی تر هاته‌وه سه‌ر خه‌ت و گووتی مه‌نگوور پێم خۆشه بۆخۆت بێی. منیش پێم گووت قاسم گیان تۆ خۆت ده‌زانی جیبهه‌ی ئێمه نووکی حه‌مله‌یه و ئێمه ته‌نیا 7 که‌سین و هاوڕێی به‌رپرسیش پێموانیه ئیجازه بدات. زۆرم پێ خۆش بوو بڵێم باشه ئه‌وه هاتم، به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌گه‌ریش بچم، هه‌ر هه‌تا ئه‌و شۆێنه‌ی که هاوڕێیانی په‌لی ٢١ی لێ بوو بچمه پێش. دوای ئه‌وه ئیتر قاسم نه‌هاته‌وه سه‌ر خه‌ت. پاش سه‌عات و نیوێک هاوڕێ کاک عه‌وڵای شه‌ریفی هاته سه‌ر خه‌ت و هه‌واڵی جیبهه‌ی ئێمه‌ی پرسی. منیش پێم گووت که هێرشی یه‌که‌می دوژمنمان تێکشکاندووه و هه‌موو جموجۆڵی دوژمن چاوه‌دێری ده‌که‌ین، به‌ڵام دوژمن شوێنی ئێمه به تووندی تۆپ باران ده‌کات. پاشان من خه‌به‌ری جیبهه‌ی برایمجهلالم له کاک عه‌وڵای شه‌ریفی پرسی. وتی هاوڕێیانی په‌لی ١٢ پاشه‌کشه‌یان کردووه، به‌ڵام کووڕه ڕه‌شه‌که و چکۆله‌که دیار نین. مه‌نزووری قاسمه ره‌ش و خاله‌قه چکۆل بوون. منیش وتم، من ئه‌و دوو هاوڕێیه چاک ده‌ناسم، حاتمهن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وانه‌یه به دۆڵی چۆمه‌ڵ دا هاتبنه خوار، دوای ماوایه‌کی دیکه په‌یدا ده‌بنه‌وه.
به داخه‌وه کاکه عه‌وڵای شه‌ریفی دوای چه‌ند ساڵ ئه‌ویش له شه‌ڕێک دژی دژمن دا شه‌هید بوو. قاسم که فه‌رمانده‌یه‌کی به ئه‌زموون بوو، بۆ پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستووری پاشه‌کشه به پێشمه‌رگه‌کان ده‌دات و خۆی ته‌نیا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دوژمن له سه‌نگه‌ر دا ده‌مێنێته‌وه و به تووندی به‌رپه‌رچی هێرشی دوژمن ده‌داته‌وه و به‌م شێوه چه‌ندین کهلاکییان له ده‌خا. له‌و کاته دا یه‌کێک له هاورێیانی قاسم به ناوی خاله‌ق عه‌زیزی به ئارپیجی و ده‌مانچه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای قاسم که یارمه‌تی فه‌رمانده‌که‌ی بدات. به‌ڵام به داخێکی گرانه‌وه به ته‌واویی ناگاته لای قاسم که وه‌به‌ر ده‌ستڕێژی دوژمن ده‌که‌وێ و بریندار ده‌بێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌رکی قاسم قوورستر ده‌بێ. له شه‌ڕێکی سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر دا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای خاله‌ق و بۆی ده‌رده‌که‌وێ که برینه‌که‌ی زۆر قوورسه. دوژمن که هه‌ست به بریندار بوونی خاله‌ق ده‌کات، ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆیان له‌سه‌ر تووندتر ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م دوو رۆڵه‌ی دێمۆکرات کۆڵ ناده‌ن و هه‌تا دوایین فیشه‌ک شه‌ڕ ده‌که‌ن. قاسم به کڵاشینکۆفه‌که‌ی و خاله‌قیش به ده‌مانچه به‌ره‌نگاری دوژمن ده‌بنه‌وه. خاله‌ق بۆ جاری دووهه‌م ده‌که‌وێته به‌ر گووله‌ی دوژمن و ئه‌مجاره‌یان گیانی پاکی فیدای ئازادی گه‌ل و نیشتیمان ده‌کات. پاش ماوه‌یه‌ک به‌ربه‌ره‌کانی قاسمیش بریندار ده‌بێت. به‌ڵام قاسم بریاری خۆڕاگری و تۆمار کردنی قاره‌مانه‌تییه‌کی دیکه له مێژووی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی ده‌دات و له شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه دا هه‌تا دوافیشه‌ک له به‌رانبه‌ر دوژمن دا راده‌وه‌ستێ. قاسم له کاتێک دا جارێکی دیکه‌ش بریندار ده‌بێ و فیشه‌کی دهمانچهکهیشی ته‌واو ده‌بێ، به برینداری ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی دوژمن.
له کاتی هیرشی دوژمن بۆ برایمجهلال، به‌کرێگیراوان شوانێک که ئه‌و شه‌وه له داوێنی برایمجهلال ده‌بێ، وه‌ک چاوساغ وه‌پێش خۆیان ده‌ده‌ن. دواتر که هاورێیان ده‌چنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و شوانه که له نزیکه‌وه شاهیدی قاره‌مانه‌تی و خۆڕاگریی قاسم و خاله‌ق ده‌بێ، ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: “قاسم ته‌سلیمی داواکارییه‌کانی فه‌رمانده‌ی به‌کرێگیراوان نابێ و تفیان له سه‌ر و رووی ده‌کا و جنێویان پێده‌دا و هاوار ده‌کا، بژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، بژی پێشمه‌رگه، بمرن جاش و پاسدار، یان سه‌رکه‌وتن یان مردن. له کاتێک دا دوژمن ده‌یهه‌وێ قسه له قاسم ده‌ربکێشێ و به چۆکی دابێنێ، رۆڵه‌ی گه‌ل وه‌ک چیای بێستون له به‌رانبه‌ریان دا راده‌وه‌ستێ. فه‌رمانده‌ی به‌کرێگیراوان ده‌بینێ که قاسم، رۆڵه‌ی به‌وه‌ج و شۆڕشگێری گه‌ل چه‌نده نه‌ترسانه به‌ره‌و پیری مه‌رگ ده‌چێ و سه‌ری دانانوێنێ، دیداته به‌ر ده‌ستڕێژ و شه‌هیدی ده‌کات.”
به‌م جۆره شه‌ڕ له‌م جیبهه‌یه کۆتایی پێهات. دوژمن بۆ بردنه سه‌ری وره‌ی جاش و پاسداره‌کان و چاوترسێن کردنی خه‌ڵک، ته‌رمی ئه‌و دوو شه‌هیده به‌سه‌ر دار و به‌رد و گوێنی چیاکانی برایمجلال دا راده‌کێشن و پاشان ته‌رمه‌کانیان له پشتی تۆیۆتا ده‌ده‌خه‌ن و به‌ره‌و گووندی جانداران رایان ده‌کێشن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاری خه‌ڵک رووبه‌روو ده‌بنه‌وه و خه‌ڵکه‌که ته‌رمی ئه‌و دوو شه‌هیده به خاک ده‌سپێرن
به‌م جۆره گووڵێکی دیکه‌ش له گووڵزاری چیاکانی کوردستان ههڵدهپرووکێ و خۆێنی قاسم ده‌ڕژێته بن داری ئازادی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
له پڕ خشه‌ی بێ‌سیم هات. ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵمگرت. دیتم به فارسی قسه ده‌کات و جنێو ده‌دات. وتی رێگاچارهتان نه‌ماوه و وه‌رن ته‌سلیم بن، ئه‌گینا چاره‌نووسی هه‌مووتان به چاره‌نووسی قاسمه ره‌ش ده‌بێت که ئێستا له‌ژێر پێم دا که‌وتووه. منیش قسه‌م پێ گووت و وتم ئه‌تۆ ئه‌و پیاوه نی بتوانی قاسم به‌دیل بگری. وتی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ی ئه‌وه‌تا خۆت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه. وتم بیده‌یه. به‌ڵام ئه‌و بێسیمه‌که‌ی نه‌دایه. به داخه‌وه وادیار بوو شه‌هیدیان کردبوو. خه‌م دایگرتم. نه‌مده‌زانی باوه‌ڕ به‌که‌م یان نا. هه‌ر چاوه‌روان بووم په‌یدا ببنه‌وه. په‌یتا په‌یتا به بێ‌سیم خه‌به‌رم له هاورێیانی تر ده‌پرسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانیش هیچ خه‌به‌ریان نه‌بوو.
ده‌وروبه‌ری سه‌عات ٣٠/١٢ دیسان فه‌رمانده‌کانی دوژمن جاش و پاسداره‌کانیان به‌زۆر به‌ره‌و سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کان وه‌ڕێ خسته‌وه. ئێمه که له هه‌لێکی ئاوا ده‌گه‌ڕاین، سه‌نگه‌رمان گرت و چاوه‌روان ماینه‌وه که دوژمن به ته‌واویی لێمان نزیک بێته‌وه. کاک خدری نه‌مر له‌حزه به له‌حزه چۆنیه‌تی نزیک بوونه‌وه‌ی دوژمنی به بێ‌سیم پێ رادهگهیاندین. کاتێک که جاش و پاسداره‌کان چه‌ند هه‌نگاوێکیان مابوو بگه‌نه لامان، له بڕ لێیان راپه‌ڕین و به ئه‌وین و رق و قینی ئه‌و دوو شه‌هیده داماننه به‌ر ده‌سڕێژ. دوژمن به دانی چه‌ندین کووشته و بریندار، به هه‌ڵات هه‌ڵات خۆیان گه‌یانده‌وه چادره‌کانی پشتی کووران.
پاشان دوژمن له سه‌ر ڕا ده‌ستی کرده‌وه به تۆپباران و خۆمپاره و کاتیووشا بارانی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کان. ئاگری تۆپخانه‌ی دوژمن به راده‌یه‌ک تووند بوو که ئیمه که ٧ که‌س بووین و نه نانمان پێ بوو و نه ئاو، نهمهمان ده‌توانی له‌و کانییه‌ی که له ٥٠ میتری ئێمه‌وه بوو ئاو بخۆینه‌وه. پێم خۆشه که لێره دا ئیشاره به شتێک بکه‌م که زۆر سه‌یر و جێگای سه‌رسووڕمان و پێکه‌نین بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که یه‌کێک له هاوڕێیان ئیشتیای سیگاری کرد که به داخه‌وه هیچ که‌س سیگاری پێ نه‌بوو. ئه‌ویش ده‌ستی له گیرفانی ناو ده‌فته‌رێکی چکۆله‌ی ده‌رهێنا و وهرقێکی لێ کرده‌وه و چه‌ند کشپهڵی مه‌ڕی کۆ کرده‌وه و وردی کرد، پاشان وه‌ک سیگار هه‌ڵیبه‌ست و دایگیرساند و مژی لهێدهدا و ده‌گووت، ته‌ح به خوودای له سیگاری “تیر”ی ئێرانیش خۆشتره.
له پڕ کاک خدر هاته‌وه سه‌ر خه‌ت و وتی خۆتان حازر که‌ن، دوژمن خه‌ریکی جموجۆڵه. هه‌روه‌کی هه‌وارچییه‌کان چه‌ند رۆژ دواتر بۆیان گێڕاینه‌وه، ئه‌و جاریش فه‌رمانده‌کانی دوژمن جاش و پاسداره‌کانیان به زه‌بری هه‌ڕه‌شه و شه‌ق و لێدان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌کانی ئێمه ره‌وانه کرده‌وه.
له به‌ره‌کانی نێرخاسان که کوڕانی دێمۆکراتی له ئامێزی خۆی گرتبوو، ئه‌و جار بڕیاری یه‌کجاریمان دا که زه‌برێکی وه‌ها له دژمن بده‌ین که ئیتر توانایی هێرش کردنیان نه‌مێنێ. دوای تۆپببارانێکی زۆر، دوژمن خه‌ریک بوو له سه‌نگه‌ره‌کانی ئێمه نزیک ده‌بۆوه. ئاواتی ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه بوو که له‌گه‌ڵیان تێکه‌ڵ بین. چوونکه هه‌م دوژمن به خاتری هێزه‌کانی خۆی ئاگری تۆپخانه‌ی راده‌گرت، و هه‌م ئێمه دهمانههوهیست زه‌برێکی کاریگه‌رتری لێبده‌ین، هه‌ر بۆیه لێیانگهڕاین هه‌تا هاتنه چه‌ند میتری ئێمه. ئه‌و جار لێیان راپه‌ڕین و داماننه به‌ر ده‌سڕێژی چه‌که‌کانمان. ئه‌وان که چاوه‌روانی شتێکی ئاوایان نه‌ده‌کرد، تووشی شڵه‌ژان و سه‌رلێشێواوی بوون و نه‌یان ده‌زانی روو له کام لا بکه‌ن و به دانی ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار رایان کرد. به‌ڵام ئێمه به‌وه لێیان خۆش نه‌بووین و که‌وتینه سه‌ریان و یه‌ک له دوای یه‌ک لمبۆزیانمان له خۆڵ وهردهدان. له قووڵکه‌یه‌ک دا جه‌ماعه‌تێک جاش و پاسدار له گه‌مارۆ که‌وتبوون، ئێمه بڕیارمان دا که ئه‌مانی ده‌ستکردنه‌وه‌یان لێببڕین. له‌و به‌ینه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌کمان به ناوی کۆێخا بریندار بوو. بانگی منی کرد وتی وه‌ره بریندار بووم. منیش وتم ئاگات له خۆت بێ ئێستا دێینه‌وه لات. ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که له قووڵکه‌که دا گه‌مارۆ درابوون له ماوه‌یه‌کی کوورت دا هه‌موویان کووژران. هه‌ر بۆیه بڕیارمان دا که که‌لاکه‌کانیان شناسایی بکه‌ین و چه‌که‌کانیان کۆ بکه‌ینه‌وه. من خۆم ٣ تفه‌نگم کۆ کرده‌وه. چوومه سه‌ر که‌لاکی پاسدارێک، چه‌که‌که‌یم نه‌دی، به‌ڵام بێسیمێکی پی. ئار. سی. پێ‌بوو. نووکه شه‌قێکم له بێسیمه‌که‌ی دا به‌ڵام جووڵه‌ی نه‌کرد، منیش به جێمهێشت و چووم بۆ لای هاوڕێ سمایلی ئابدانه و هاوڕێی سه‌رپه‌لمان که چه‌ند میتر له من دوور بوون. ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که‌ی ٤ـ٣ چه‌کیان کۆ کردبۆوه. له پڕ زۆر له نیزیکه‌وه دراینه به‌ر ره‌گبار. هه‌ر ئه‌و پاسداره‌ی که من چوو بوومه سه‌ری و پێم وابوو که کووژراوه، نه‌کووژرا بوو و هه‌ر خۆی مراند بوو ده‌سڕێژی له ئێمه کرد. ئێمه به‌و هیوای که هه‌موو پاسداره‌کان کووژراون، چه‌که‌کانمان له شانمان کرد بوو، هه‌ر بوویه کاتێک ئه‌و پاسداره ته‌قه‌ی لێ‌کردین، هه‌ر وا چاومان لێده‌کرد. له پێش دا سمایل بریندار بوو، دوای ئه‌و منیش بریندار بووم. به خۆشییه‌وه هاوڕێیه‌کی ترمان به ناوی خان که له ته‌نیشت ئه‌و پاسداره بوو، به ته‌کتیر سێله‌ی لێگرت و لێی دا. پاشان هاوڕێی سه‌رپه‌لمان که ساغ بوو غاری دا سه‌ری و نه‌یهێشت هه‌ستێته‌وه و به سزای خۆی گه‌یاند. دیاره ئه‌و پاسداره زۆر ترسه‌نۆک بوو. چوونکه دواتر که چوومه‌وه سه‌ر که‌لاکه‌که‌ی دیتم دهراغێکی ٤٠تیری پڕی له‌سه‌ر کڵاشینکۆفه‌که‌ی بوو و ده‌یتوانی هه‌ر سێکمان شه‌هید بکات. من و ئابدانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه که بریندار ببووین، ده‌مانتوانی بۆخۆمان بڕۆین، به‌ڵام کۆێخا که نه‌یده‌توانی بڕوا، دوو هاوڕی هاتن هه‌ڵیان گرت و به‌ره‌و هاورێیانی تر پاشه‌کشه‌مان کرد. دوژمن ئیتر فززه‌ی لێبڕا و ئیتر هێرشی دیکه‌ی نه‌کرده‌وه. به‌م شێوه‌یه ئه‌و رۆژه شه‌ڕ له‌و جیبههیهش کۆتایی پێهات و دوژمن بۆ گوونده‌کانی ده‌وروبه‌ر پاشه‌کشه‌ی کرد و ئێمه‌ش به ده‌ستوری فه‌رمانده‌ری هێز، کۆ بووینه‌وه و به‌ره‌و پشتی کانیشینکه پاشه‌کشه‌مان کرد. هه‌رچه‌ند وه‌زعی کۆێخا و سمایل له رواڵه‌ت دا باش بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی خۆینرێزی داخلی، دوای ٢سه‌عات پیادهڕرهویی، هاوڕێ عومه‌ر سووڵتانی ناسراو به کۆێخا شه‌هید بوو. دوایش که گه‌یشتینه شوێنی حه‌سانه‌وه سمایلی ئابدانهش شه‌هید بوو. به‌م جۆره ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ش وه‌ک هاوڕێیانی تریان، واته شه‌هیدان قاسمه ره‌ش و خاله‌قه چکۆل، شه‌هید بوون و چوونه ناو کاروانی نه‌مرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و گیانی خۆیان فیدای گه‌ل و نیشتیمان کرد و به خوێنی سوور و گه‌شیان به‌رزایییه‌کان برایمجلال و کانینێرخاسانیان ره‌نگاند.
ئه‌و چوار شه‌هیده قاره‌مانه بریتی بوون له:
١ـ شه‌هید قاسمی علیزاده، ناسراو به قاسمه ره‌ش، خه‌ڵکی مهابادـ
٢ـ شه‌هید عومه‌ری سووڵتانی ناسراو به کوێخا، خه‌ڵکی زه‌نگاوا
٣ـ شه‌هید سمایلی ئابدانه، چواره‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه، خه‌ڵکی مهاباد
4ـ شه‌هید خاله‌قی عه‌زیزی، ناسراو به خاله‌قه چکۆل، خه‌ڵکی گووندی قوومقه‌ڵا
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه و هه‌موو شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل.
برووخێ رژێمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بژی دێمۆکرات، بژی کورد و کوردستان.
تێبینی: چه‌ند حه‌وتوو دواتر، ئه‌و فه‌رمانده جینایه‌تکاره که قاسمه ڕه‌شی شه‌هید کردبوو، له شه‌ڕێک دا له ناوچه‌ی گه‌ورکی مهاباد که له‌و دا ده‌یان که‌س له به‌کرێگیراوانی دوژمن ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن، به ده‌ستی هاوسه‌نگه‌رانی قاسمه ره‌ش و خاله‌قه چکۆل به سزای جینایه‌ته‌کانی ده‌گات و ده‌کوژرێ.