دوکتور محمد قه‌سیم سه‌وجه‌یی
ژیان و به‌سه‌ر هاتی دوکتور محمد قه‌سیم سه‌وجه‌یی( دوکتور رێبۆار)
دوکتور محمد قه‌سیم سه‌وجه‌یی( دوکتور رێبۆار) له 21 ئاگۆستی ساڵی 1936 ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی له شاری مهاباد له دایکبووه. مه‌لا عه‌لی شنۆیی( سه‌وجه‌یی) باوکی دوکتور مه‌لای مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د مهاباد بوو و دایکی ناوی خاتوو رابیعه‌ی سه‌عاده‌تی ناو بوو.
ناوبراو قوناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی شاری مهاباد ده‌ست پێ‌کرد به‌ڵام به‌هۆی روخانی کۆماری کوردستان بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌به‌ر زوڵم وزۆری حکوومه‌تی حه‌مه‌ره‌زاشا ناچار کۆچی کرده شاری شنۆ.
هۆی کۆچ کردنی بنه‌ماڵه‌یان ئه‌وه ده‌بێ: کاتێک مه‌عمورانی حکوومه‌تی حوکمی له سێداره‌دانی پێشه‌وا ده‌به‌نه لای مه‌لا عه‌لی که ئیمزای بکا، ئه‌و ئیمزای ناکا و هه‌ر له‌وێش مه‌عمووری حکوومه‌تی پێ ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر من له جیاتی تۆ بم ئه‌وه له‌و شاره بار ده‌که‌م و ده‌ڕۆم. مه‌لا عه‌لیش به‌یانی زوو ماڵه‌که ده‌پێچێته‌وه و بار ده‌کاته شاری شنۆ.
ئه‌و کۆچ کردنه گۆڕان به‌سه‌ر شێوه‌ی خوێندنی محمد قه‌سیم دا دێنێ وئه‌و ئیتر ناتۆانێ له قوتابخانه درێژه به خوێندن بدا و ناچار ده‌بێ که بچێته حوجره‌ی مزگه‌وت و ده‌ست به خوێندنی مه‌لایه‌تی بکا، ناوبراۆ پاش وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له گوندی قه‌ره‌داغی ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد وه‌ک پێش نوێژی ئه‌و گونده داده‌مه‌زرێ.
ناوبراو هه‌ر له‌و گونده ژیانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئایشه شه‌ڕه‌ف روحانی کچی مه‌لا مودیری گوندی له‌جێ پێک دێنێ.
ماوه‌یه‌کی کورت پاش زه‌ماوه‌نده‌که‌ی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری مهاباد و له‌وێ وه‌ک پێش نوێژی مزگه‌وتی سه‌عدی داده‌مه‌زرێ، هاوکات وه‌ک ماموه‌ستای فیقهی دینی له ده‌بیرستانه‌کانی مهاباد ده‌ستی به وانه گوتن کرد، ناوبراو هاوکات له گه‌ڵ ده‌رس گوتنه‌وه بۆخۆشی خه‌ریکی خوێندن بوو و سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1347ی هه‌تاوی دیپڵۆمی وه‌رگرت و له ساڵی 1349دا به‌شداری کۆنکۆری به‌شی شه‌وانه‌ی سه‌راسه‌ری له ئێران‌دا کرد ناوبراو له‌و ئه‌زموونه‌دا نومره‌ی هه‌وه‌ڵی هێناوه و له رشته‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا له زانستگای تاران ده‌ستی به درێژه‌دانی خوێندن کرد. هاوکات له گه‌ڵ خوێندن له مه‌دره‌سه‌کانی شاری تاران به تایبه‌ی نیهایی 13 وه‌ک ماموه‌ستا دامه‌زرا و ده‌رسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ده‌کوتوته‌وه.
ناوبراو له ساڵی 1354 هه‌تاویدا له زانستگای ته‌ورێز بۆ ده‌وره‌ی فه‌وقی لیسانسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی وه‌رگیرا، هاوکاتیش له ده‌بیرستانی فیردۆسی ئه‌و شاره وه‌ک ماموه‌ستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی ده‌رسی ده‌گوته‌وه.
له ساڵی 1356ی هه‌تاویدا له ده‌وه‌ره‌ی دوکتورای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی دانشگای ته‌ورێزدا درێژه‌ی به خوێندن دا.
ماموه‌ستا سه‌وجه‌یی که هه‌میشه و دایم دڵی بۆ خزمه‌ت کردن به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی لێده‌دا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا گه‌ڕاوه شاری مهابادی زێدی و له دانیشسه‌رای کچانی ئه‌و شاره که شوێنی ته‌ریبه‌تی رؤله‌کانی ئه‌و گه‌له بۆ ماموه‌ستایه‌تی بوو ده‌ستی بکار کرد و هه‌ر له‌و ساڵه‌ش له دانیشگای ئه‌بوو رێحانی بیرونی شاری ورمێ وه‌ک ماموه‌ستای زانکۆ کاری ده‌ست پێ کرد.
له ساڵی 1357 هاوکات ده‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی خه‌باتی گه‌لانی ئێران به دژی رێژیمی پاشایه‌تی له ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوبراو زۆر ئازایانه هاته مه‌تدانی خه‌بات و له سازمانده‌هی خه‌ڵک بۆ هاتنه مه‌یدانی خه‌بات و ته‌رحی ویست و داخۆازییه‌کانیان به شیوه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵی و گرینگ و سه‌ره‌کی گێڕا. پاش روخانی رێژیم پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی خومه‌ینی ئه‌و بوو به ئه‌ندامی شوڕای شاری مهاباد، ناوبراو له‌و ماوه‌یدا وه‌ک ئه‌ندامی شوڕای شار له وتووێژیی نێوان حکومه‌تی کاتی( حکومت موقت) و هیئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد( هیئت نمایندگی خلق کورد) دا رۆڵێکی گرینگ و پڕ بایخی ده‌گێرا.
دوکتور رێبۆار له گه‌ڵ حیزب پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌بوو و وه‌ک یه‌کێک له تێکۆشه‌رانی رێبازی ئه‌و حیزبه بێ وچان کاری ده‌کرد. وتاره پر ناوه‌رۆکه‌کانی وی له رۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و نامیلکه‌ی پێشه‌وای ئه‌و کات شاهیدی زیندوی تێکۆشانی ناوبراون.
دوکتور رێبۆار له خه‌رمانانی 1360ی هه‌تاویدا له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی حکومه‌ت له شاری مهاباد ده‌ستگیر کراو و پاش سێ مانگ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی مهاباد، سه‌رئه‌نجام شه‌وی 25 سه‌رماوه‌ز له گه‌ڵ 12 رێبۆاری دیکه‌ی رێگای ئازادی به بێ دادگا و دانی مه‌جالی هیچ چه‌شنه به‌رگرێک له خۆیان و ته‌نیا به‌تاوانی کورد بوون له به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ ئیعدام کران و دڵی پڕ هه‌ستی دوکتور رێبۆار و هاورێیانی له لێدان خرا و ئه‌وان گیانیان پێشکێشی ریگای ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌یان کرد.
یادی دوکتور رێبۆار و هاوڕێیانی هه‌ر زیندوو بێ.