سوله‌یمان قادری
هاورێ سوله‌یمان قادری كوڕی كاك محه‌ممه‌د ساڵی1965 له ئاوایی گۆلێی شاروێران سه‌ر به شارستانی مه‌هاباد له دایك بوو. خوێندنی سهورهتایی هه‌ر له ئاوایه‌كه‌ی خویان ته‌واو كرد، له به‌ر نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی لــه ئاوایه‌كه‌ی خۆیان دا به ناچاری باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئاواڵه خۆشه‌ویسته‌كانی به جێ بێلێ بۆ درێژه‌دانی خوێندن رووله شاری مه‌هاباد كا. له ڕاپه‌رینی ساڵی1979 دژی رێژمی دیكتاتۆری پادشایه‌تی په‌هله‌وی له ئێران شان به شانی ئازادی خۆازانی خه‌ڵكی قاره‌مانی مه‌هاباد چالاكانه به‌شداری ڕاپه‌رینی كرد.
كاك سوله‌یمان ساڵی 1979 هاته نێو ریزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی کوردستان. هاورێ سوله‌یمانی ژیر‌و تێكۆشه‌ر له هه‌موو شۆنێك وه‌ك تێكۆشه‌رێكی دێموكرات بۆ له‌قاودانی ماهییه‌تی رێژیمی دژی گه‌لی كۆماری ئیسلامی ئیران چالاكانه هه‌وڵی ده‌دا، و بۆ برنهسهری پله‌ی زانیاری خۆی له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌ك كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت.
شه‌هید سوله‌یمان ساڵی 1980 هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی کوردستان و له لکی یه‌کی هێزی پێشه‌وا سازمانده‌هی كرا، له زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی ناوچه دا قاره‌مانانه بشداری كرد، له‌ناو هاوسه‌نگه‌ره‌كانی و خه‌ڵك دا به مرۆڤێكی مه‌تین و ئارام ناسرابوو. رێكه‌وتی1981.03.17له كاتی گرتنی مۆڵگه‌ی داگیركارانیكوردستان له تهپۆڵگهی ئه‌میراوا هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌ر رێگای مه‌هاباد ـ میاندواو ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه به ناوی كاك عه‌لی قازی هاتنه نێو ریزی كاروانی نه‌مرانی دێموكرات، له گۆرستانی شه‌به‌ك به‌خاكی پاكی نیشتمان ئه‌سپێردران…یادیان به خێر و رێگایان پڕ له رێبوار بێ.