محەممەد گۆرانزادە

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی- نیزامی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی‌دوایی پێشمه‌رگه‌یه‌کی له‌ مێژینه‌‌، ‌ له‌ نێو ریزه‌کانی حیزب

بەداخ‌و کەسەرێکی زۆرەوە کۆمیسیۆنی سیاسی- نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان رادەگەیەنێ کە کاک محەممەد گۆرانزادە ناسراو بە “حەمەگۆران” دوانیوەرۆی رۆژی ٥ شەممەی ٢١ی رێبەندان بە هۆی نەخۆشی کۆچی‌دوایی کرد.

کاک حەمەگۆران ساڵی ١٣٢٣ لە ئاوایی گۆراناوەی نەڵێنی سەردەشت لە دایک بووە، لەتەمەنی ١٠ساڵی ئاوارەی کوردستانی باشوور بووە، بۆ ماوەی ١٩ ساڵ لەو بەشە لە کوردستان ماوەتەوە.

دواتر گەڕاوەتەوە کوردستانی رۆژهەڵات‌و، ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە لەو سەروبەندەدا پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گرت‌و، زۆر چالاکانە تێکۆشانی خۆی بەڕێوە دەبرد.

لە ماوەی تێکۆشانی‌دا ٤ جار لە لایەن ساواکەوە رەوانەی زیندان کرا، دوای شۆڕشی گەڵانی ئێران کە رێژێمی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی بەدەستەوە دەگرت، ساڵی ١٣٦٢بوو جارێکی دیکە خۆی‌ و دوو برای بە ناوەکانی هەمزە گۆران‌و سمایل گۆران رەوانەی بەندیخانە دەکرێن.

پاش ئازاد بوونیان هەردوو براکەی، ریزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵدەبژێرن‌و بە داخی گەرانەوە هەردووکیان لە به‌رگری کردن لە خاکی نیشتمان‌و بەرەنگاری دژی رێژیمی کوماری ئیسلامی‌دا شەهید دەبن.
کاک حەمە گۆران ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاویی لەریزی تەشکیلاتی ئاشکرای تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سازمان دەدرێ و، لەو کاتەوە تا دوا ماڵئاوایی لە خەڵکی کوردستان‌و حیزبەکەی، بێ‌وچان لە خەبات بەردەوام بووە.

ناوبراو لە چەندین ئورگانی حیزبی کارو تێکۆشانی خۆی بەڕێوە بردوەو.
هەروەها بەهۆی بەرێوە بردنی ئەرکەکانی چەندجار له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ تەشویق کراوە.

کۆمیسیۆنی سیاسی- نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بە بۆنەی کۆچی‌دوایی کاک محەممه‌د گۆرانزادە ناسراوە بە حەمەگۆران لە بنەماڵەی ناوبراو و هاوسەنگەرانی‌، له‌گه‌ڵ خەڵکی ناوچەی سەردەشت بەگشتی‌ و گوندی گۆراناوە بەتایبەتی سەرەخۆشی دەکاو، خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێ.
کۆمیسیۆنی سیاسی- نیزامی حدک

٢١ی رێبەندانی ١٣٩٥هه‌تاویی

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت