مەلا خدر عوموەرزادە

راگه‌یه‌ندراوی‌ حدک له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌ بۆنه‌ی‌ کوچی‌ دوایی‌ مه‌لا خدر عومه‌رزاده‌
ئه ندامان و لایه نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
خه ڵکی مافخواز و خه باتگێڕی کوردستان!
به داخ و که‌سه­رێکی زۆره­وه پێتان ڕاده­گه‌یه‌نین که ڕۆژی 2008.06.05، کاتژمێر 12.30 ده‌قیقه‌ی نیوه‌شه‌و،
له نه‌خۆشخانه­ی گشتیی ئوستانی “ئاکیش هوس” ی وڵاتی نۆرویژ، مامۆستا مه‌لا خدری عومه‌رزاده، ناسراو به مه‌لا خدری دۆڵه‌گه‌رمی، یه­کێک له ماندویی‌نه‌ناسترین و خه‌باتگێڕترین ڕۆڵه­کانی حیزب و گه‌له‌که‌مان، به هۆی نه‌خۆشیی شێر‌په‌نجه‌وه، له دووره وڵاتی دا کۆچی دوایی کرد و ماڵاوایی له هاوڕێیانی ڕێبواری کاروانی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی کرد.
مامۆستا مه‌لا خدر ڕۆژی1950.01.01 ، له گوندی دۆڵه‌گه‌رمی سه ر به ناوچه­ی سه‌رده‌شت، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له دایک بووه. هه‌ر له سه‌رده‌می لاوه‌تی‌یه‌وه و له‌ کاتی خوێندنی له حوجره‌کانی کوردستان دا، له گه ڵ بیر و باوه‌ڕی کوردایه تی ئاشنا بووه و له ته­مه­نێکی زۆر لاو دا بۆته ئه ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. 
مامۆستا مه‌لاخدر دۆڵه‌گه‌رمی یه­کێک له چالاکانی جووڵانه­وه ی ساڵه کانی 1967-1968ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بووه. له گه­ڵ شه­هید مه‌لا ئاواره و هاوڕێکانی هاوکاری‌یه‌کی کاریگه‌ری هه بووه و له دابینکردنی پێداویستی‌یه‌کانی پێشمه‌رگه‌کان و شاردنه­وه و حاواندنه­وه‌یان دا ده‌ورێکی به‌رچاوی گێڕاوه‌. له‌ قۆناخی نوێی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ به‌رامبه‌ر ڕێژیمی سته‌مکاری کۆماری ئیسلامی دا، ناوبراو یه‌کێک له‌و کادره‌ تێکۆشه‌ر و چالاکانه‌ بووه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای ‌ده‌ستپێکردنی به‌ربه‌ره‌کانیی ڕه‌وای ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ چالاک بووه‌ و له‌ به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری حیزبی دا، له‌ کادری سیاسی‌یه‌وه‌ تا ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب، تێکۆشاوه‌ و بۆ به‌ ئاکام‌گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌وڵی داوه‌.
مامۆستا مه‌لا خدر زیاتر له 40 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی بێ‌پسانه‌وه بۆ خزمه‌ت به حیزب و گه‌له‌که ی ته‌رخان کر‌دوه و له‌و پێناوه دا چ له سه‌رده‌می حه‌مه­ڕه­زا شا و چ له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی دا ڕه­نج و ئاواره‌یی‌یه‌کی زۆری دیوه و خزمه‌تێکی گه‌ور‌ه‌‌ی کردوه. ئه‌و یه‌کێک له کادره به وه­جه­کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و خۆشه­ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی سه­رده‌شت بوو.
ئێمه وه ک کومیته‌ی به‌ڕێوه­به­ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داخ و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و تێکۆشه‌ره ده‌رده بڕین و له بنه‌ماڵه­ی به‌ڕێزیان، له بنه‌ماڵه­ی گه­وره‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین.
ڕوحی مامۆستا مه‌لا خدر شاد و ڕێگاکه ی پڕ ڕێبوار بێ.
کومیته­ی به ڕێوه­به­ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده­ره­وه­ی وڵات
2008.06.06

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت