هه‌مزه قادری
نامه‌ی کۆچ »
له‌و رۆژه‌وه …
ئازادی ژین، وه‌ک خه‌یاڵێ
له بیرم دا قه‌تیس ماوه
بێ غه‌م نه‌بووم!
تۆش رۆیشتی؟
نامه‌ی کۆچیان دایه ده‌ستت!
وای … بێ به‌زه‌یین
غه‌می کۆچت ئاگرێکه
جه‌رگ و دڵم ده‌سووتێنێ
زریانێکه
کۆشکی شادی‌م ده‌ڕووخێنێ
چبکه‌م گیانه؟
منیش وه‌ک تۆ
له ژێر ره‌هێڵه‌ی زۆرداری
بێ نه‌وامه
« هه‌مزه» له ئاست یادی تۆ دا
شه‌رمه‌زاره نووکی خامه!
رێبوارانی رێی کۆچی تۆ
به خوێنی تۆ سوێند دراون
یان هه‌واری رێی رزگاری
یان وه کوو تۆ …
شه‌هید کراون.
هه‌مزه تێکۆشه‌رێکی به‌وه‌ج و کارامه و به‌وه‌فای شاری سه‌رده‌شت بوو، له هه‌مان کاتدا ئه‌ندامێکی چالاک و چاو نه‌ترسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو، پاش چه‌ند ساڵ زیندانی و به‌ربه‌ره‌کانی قاره‌مانانه له سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا و، دوای ئه‌وه که دوژمنانی مرۆڤایه‌تی نه‌یان توانی به چۆکی دابێنن، زۆر به داخه‌وه له ساڵی ٢٠٠٢ دا گولله‌باران و ئێعدام کرا و چۆ پاڵ کاروانی پر له سه‌روه‌ری شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل.
یادی به‌خێر و ڕێگای و ئامانجی پر ڕێبوا