محه‌ممه‌د مەحمودزاده
شه‌هید محه‌مه‌د مه‌حمودزاده خه‌ڵکی ئاوایی قووڵه‌سوێروێ ی سه‌رده‌شت،
له ڕۆژی1985.05.06 کاتێک پێشمه‌رگه‌کانی هێزی موعینی ی حیزبی دێموکڕات له عه‌مه‌لیاتێک دا هێرشیان برده سه‌ر پایگای پاسداره‌کان و زه‌بریان لێ وه‌شاندن، دوایه هێزه‌کانی ڕێژیم په‌لاماریان برده سه‌ر خه‌ڵکی ئاوایییه‌که و موحه‌ممه‌د مهحموودزادهیان به دیل گرت و بردیان بۆ پایگا. پاش ماوه‌یه‌ک ته‌رمی به گولله دابێژراوی موحه‌ممه‌دیان له نێو ئاوایی فڕێ دا. له ئاکام دا شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه له نێوان خه‌ڵکی ئاوایی و چه‌کداره‌کانی ڕێژیم ڕووی دا که له‌و دا خزم و که‌س و کاری شه‌هید که‌وتنه به‌ر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لییه‌کان. پێویسته بگوترێ ته‌رمی شه‌هیده‌که به گه‌لله دابێژرابوو و به سه‌رنێزه ئاژن ئاژن کرابوو. موحوممه‌د مه‌حموودزاده خاوه‌نی ژن و منداڵ بوو و دوو کچ و سێ کوڕی له پاش به جێ ماوه