جه‌عفه‌ر مه‌لا شێخی
شه‌هید جه‌عفه‌ر مهلاشیخي کوری عه‌لی مهلاشيخی له ڕيکهوتی 1964.10.09ی له داوینی بنه‌ماله‌یکی مام ناوه‌ندی له شاری سه‌رده‌شت چاوی به دونیا هه‌ڵینا و وه‌ک باقی مندالانی دیکه‌ی بنه‌ماله له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا وه‌به‌ر خويندن نرا ، به‌ڵام به هۆی له ده‌ستدانی باوکی ته‌نیا توانی تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی دریژه به خوێندن بدا و پاشان بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزه‌رانی بنهمالهکهي شان به شانی بنه‌ماله‌که‌ی ده‌ستی به کار و کاسبی کرد
کاتيک جم و جۆلی گه‌لاني ئیران به دژی رژیمي پاشايهتي ده‌ستي پی کرد شه‌هيد جه‌عفه‌ر لاویکی ته‌مه‌ن 15 ساڵان بوو به‌ڵام وریا‌و چاوکراوه بۆیه به‌شداری زۆربه‌ی خۆپيشاندانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری سه‌رده‌شتی ده‌کرد و وێرای جه‌ماوه‌ری شاره‌که دروشمه‌کانی دژی نیزامی پاشايه‌تی دوپات ده‌کرده‌وه
به دوای هاتنه سه‌ر کاری رژیمی دژی گه‌لی ئاخوندی‌دا شه‌هید جه‌عفه‌ر زۆر زوو هه‌ستی به زه‌برو زه‌نگی لشکریانی جه‌هل و نه‌زانی کرد و هه‌ستي به بی به‌شی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌ی کرد ، بۆیه هه‌ر زوو بو به یار و یاوه‌ری پیشمه‌رگه و رۆژانه بي پسانه‌وه سه‌ردانی بنکه و باره‌گاکانی حیزبی له ناو شار و ده‌وروبه‌ر ده‌کرد تا سه‌ره‌نجام ساڵی 1981 بریاری یه‌کجاری خۆی دا‌و له لای شه‌هیدانی فه‌رمانده شه‌هید پيرهباب و شه‌هيد حه‌سه‌ن مينه بوو به پێشمه‌رگه و له
په‌لی شه‌هيد ره‌سول خه‌بات دا سازمان درا
له هاوینی ساڵی 1982 شه‌هيد جه‌عفه‌ر بۆ به‌ریوه‌بردنی مهئموریهتیکی حیزبی ناردرايهوه ناو شاري سه‌رده‌شت ، به‌لام پێش ئه‌نجام دانی مهئموريهتهکهی به داخيکی گرانه‌وه دوژمنی داخ له دڵی کورد به هۆی سیخورهکانیهوه توانی شوینی حه‌وانه‌وه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ر شناسایی بکا و به پی پیلانيکی چاوه‌رواننه‌کراو ئه‌و رۆله شۆرشگيرهی دێموکرات له دا‌و بخات و بیخاته به‌نديخانه‌وه ، ئه‌و جار فه‌سلێکی دیکه له خه‌بات و تیکۆشان ده‌رگای به سه‌ر شه‌هید جه‌عفه‌ردا کرده‌وه که تیکه‌ڵ بوو له ئازار و ئشکهنجهو خۆراگری
شه‌هید جه‌عفه‌ر دوای یه‌ک سال تهعهممولی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه يه‌ک سال خۆراگری و به‌ربه‌ره‌کانی له به‌رامبه‌ر داخوزیه‌کانی رژیم دا چۆکی دانه‌دا و زۆر مه‌ردانه راوه‌ستا و به‌رگری له مافه‌کانی خۆيی و گه‌له‌که‌ی کرد تا سه‌ره‌نجام لشکريانی جه‌هل و نه‌زانی له به‌رامبه‌ر ئیراده‌و خۆراگری ئه‌و لاوه به بیروباوه‌ره‌ی دێموکرات دا ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بی و به چۆک دا دین و چیدی چاوی دیتن و تهعهممولی خۆراگری شیرانهي ئه‌و ۆێشمهرگهی دێموکراتیان نه‌ماو له مانگی پوشپه‌ری 1983 له ئیتلاعاتی شاری بانه شههيدیان کرد ، به‌و شیوه جه‌عفه‌ری جونه‌مه‌رگ تیکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل بوو که تا ئيستاش بنه‌ماله‌که‌ی هه‌ر چاوه‌ری ته‌رمی جگهرگۆشهکهیانن
هه‌زاران سڵاو له گێانی پاکی شه‌هید جه‌عفه‌ر و هه‌مو شه‌هيدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب و گه‌ل