مەحمەد ئه‌مین سولێمان‌پوور
یادو بیره‌وه‌ری فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین سولێمان‌پوور ناسراو به حه‌مه‌ده‌مینی مه‌لا عه‌زیزی
له مێژه گه‌لی کورد له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان خاکه‌که‌ی داگیر کراوه و ده‌چه‌وسێته‌وه، به‌لام به هۆی فیداکاری و کۆڵنه‌دانی نه‌ته‌وه فیداکارهکهیهوه، دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانیوه چۆکی پێداده‌ن و له ناوی به‌رن.
کوردستان قه‌ڵای له گیران نه‌هاتووی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد، به هۆی فیداکاری ڕۆڵه بوێره‌کانی گه‌له‌که‌ی و به‌رخودانی خه‌ڵکه تێکۆشه‌ر و نه‌به‌زه‌که‌ی هه‌میشه له سه‌ر پێ ڕاوه‌ستاوه و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نه‌یانتونیوه ئه‌م قه‌ڵا له‌گیران نه‌هاتووه بکه‌نه پێگه‌ی خۆیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کوردستان دابه‌ش کراوه به‌ڵام هه‌میشه ڕۆڵه‌کانی به‌رگریان لێکردووه و لێده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌و هه‌زاران ڕۆڵه تێکۆشه‌رانه‌ی که بۆ گه‌ل ژیا و له پێناو ئاواته‌کانی ئه‌واندا سه‌ری به‌رزی نایه‌وه، و بۆ به‌رگری کردن له خاکی کوردستان خه‌باتی کرد، ڕۆڵه‌ی چاو نه‌ترسی چیا و لێره‌واره‌کانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی مه‌کۆی قاره‌مانان شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین مه‌لا عه‌زیزی بوو.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین سولێمان‌پوور له گونده دڵگیره‌که‌ی بێوارنی خوارێ له داوێنی چیای کاسهشکێن له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی و شوڕشگێردا چاوه گه‌شه‌کانی به دنیای پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری و بهشخواراوی نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌ڵێنا و به گڕوگاڵی خۆی خۆشی و شادی خسته ناو دڵی بنه‌ماڵه‌که‌یان، شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین به هۆی هه‌ژاری و ده‌ست کورتی بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌داخه‌وه وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان له چوون بۆ قوتابخانه بێبه‌ش مایه‌وه. به‌ڵام وێرای نه‌خوێنده‌واری مرۆڤێکی زیره‌ک و تێگه‌یشتوو بوو زۆر زوو هه‌ستی به چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی کرد که له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان چۆن ده‌چه‌وسێنه‌وه و سه‌روه‌ت و سامانی به تاڵان ده‌برێت.
له کاتێکدا که ته‌مه‌نی گه‌یشته 18 ساڵی له لایه‌ن ڕژێمی کوردکوژی په‌هله‌وی ناوی هاته‌وه که بچێته ئیجباری (سه‌ربازی)، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو خزمه‌ت به داگیرکه‌رانی کوردستان بکات، هه‌ر بۆیه به‌ره‌و گه‌رمێن که‌وته ڕێ و ڕێگای کوردستانی ژێر ده‌ستی به‌عسی گرته به‌رو چۆ گوندی هێرۆ و شاری قه‌ڵادزێ و ده‌ستی به کاروکاسبی کرد. شەهید مەحمەد ئەمین بەشداریەکی بەرچاوی لە شۆرشی ئەیلول و گوڵان دا هەبووە.
پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له باشووری کوردستان نه‌یتوانی چاولێکه‌ری زوڵم و زۆری داگیرکه‌رانی کوردستان له‌م به‌شه داگیرکراوهش بێ، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه ده‌کات و ده‌بێته پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری له مان و مه‌وجوودیه‌تی گه‌له‌که‌ی. به هۆی ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی پاش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م جێگای خۆی له ناو تێکۆشه‌رانی یه‌کیه‌تی دا ده‌کاته‌وه و ده‌بێته ئه‌میر که‌رتی یه‌کێک له بنکه‌کان و زۆر چالاکانه به‌شداری له شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌کانی پشده‌ر و بیتوێن دا ده‌کات و به هه‌ڵمه‌تی شێرانه‌ی وێرای هاوسه‌نگه‌رانی دوژمن ده‌تاسێنێ و ده‌بێته جێگای خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تکێشان له‌م ناوچه‌یه دا.
دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و گۆڕکرانی رژێمی دژی گه‌لی حه‌مه‌ڕه‌زاشا، شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین یه‌کێک ده‌بێت له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که دوای ساڵانێکی زۆر دووری له خۆشه‌ویستی بنه‌ماڵه‌ی وێرای هاوڕێکانیتری ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌شداری ده‌کات له پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان دا چالاکانه به‌شداریان له شۆڕش و راپه‌رینه‌کان دا کرد و پاشان له گوندی بێورانی خوارێ بنکه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه و کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵ و پۆل پۆل رویان ده‌کرده بنکه‌که‌و ده‌بوونه پێشمه‌رگه که له دوایی دا به ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت دیاری کرا و له هێزی 11 ی موعینی ئه‌وکاتدا سازمان درا. دوای نزیک به ساڵێک مانه‌وه له‌م بنکه‌یه دا پێشمه‌رگه‌کانی که له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین هاتبوونه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر به‌رێزه‌وه ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی ناوزه‌نگی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کرانه‌وه و له‌وێ درێژه‌یان به تێکۆشانی خۆیاندا که هاوکاریان جێگای ڕێز و پێزانینه.
کاک حه‌مه‌ده‌مین له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا جێگای خۆی له ناو دڵی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت دا کرده‌وه و ببوو به خۆشه‌ویستی چێنو تووێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌م ده‌ڤه‌ره دا، کاک حه‌مه‌ده‌مین به حه‌ماسه‌وه وێرای هاوسه‌نگه‌رانی به‌شداری له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی کوردستاندا و زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌ی وه‌ک شه‌ڕه‌کانی نه‌غه‌ده، بێههنگوین، ڕێگای بانه سه‌رده‌شت، پیرانشار سه‌رده‌شت، شنۆ، شیمالی کوردستان و زۆر شوێنی‌تر کردوه. که‌م شه‌ڕ هه‌بوون که قاره‌مانه‌کانی ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت به فه‌رمانده‌هی شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین زه‌ربه‌ی له دوژمن نه‌وه‌شاندبێ.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین تێکۆشه‌رێکی نه‌به‌ز و چاونه‌ترس بوو، له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کاندا بێ باکانه بیروبۆچوون خۆی ده‌رده‌بری و قسه‌کانی خۆی به گوێی به‌شداران ده‌گه‌یاند و سه‌ره‌ڕۆیی و زوڵمی له که‌س قه‌بووڵ نه‌ده‌کرد و وه‌فادار بوو به ڕێبازی کۆمار و پێشه‌وا شه‌هیده‌که‌ی.
دوژمنی داخ له دڵی کورد کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی خۆی بۆ سه‌ر ناوچه ده‌ستپێکرد بوو، هه‌ر بۆیه زۆرجاران له لایه‌ن دۆستان و ئه‌ندامانی حیزب له ناو شاری سه‌رده‌شت هه‌واڵ ده‌هات که رژێمی دژی گه‌لی ئاخوندی نیازی هه‌یه و هێرش ده‌کات بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی بێوران و ده‌وروبه‌ری، هه‌رچه‌ند زۆرجار ڕژێم بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه هێرشی کرد و به‌ختی خۆی تاقی کرده‌وه به‌ڵام هه‌موو جارێک به ئازایه‌تی ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت و پێشمه‌رگه‌کانی دیکه تێک ده‌شکا و به تێکشکاوی و به کوژرا و بریندارێکی زۆره‌وه به‌ره‌و مۆڵگه‌کانیان ده‌ناردنه‌وه.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین زۆرجار له ناو کۆڕی هاوڕێیانی دا ده‌یگووت: مه‌گه‌ر دوژمن به سه‌ر لاشه‌م دا بڕوات، ئه‌گینا ناتوانێت ئه‌م ناوچه‌یه بگرێته‌وه و ئاماده‌م له سه‌ر پاراستنی ئه‌م ناوچه‌یه و خاکی کوردستان گیانی خۆم فیدا بکه‌م. دوژمن زۆرجار هێرشی کرده سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵام سه‌رنه‌ده‌که‌وت و تاکوو سه‌رئه‌نجام له شه‌وی ٣١-٣-١٣٦٢ دا رژێم به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له خۆفرۆشان له کاتی نیوه‌شه‌ودا هێرشێکی به‌ربڵاوی ده‌ست پێ‌کرد و له به‌ره‌به‌یانیدا به به‌شداری هه‌زاران که‌س و له ژێر ئاگری تووندی توپخانه و هه‌لیکۆپته‌ر دا هێرشی خۆی بۆ سه‌ر گونده‌کانی بێوران، قه‌ڵه‌ڕه‌شێ، زوران و کونه‌مشکێ و هه‌روه‌ها به‌رزایه‌کانی بوڵفه‌ت و شاخه خواره، گردی ئاغایان، تۆپه سوتاوێ له پشتی نێشکۆڵان و مه‌لازادان و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێ‌کرد و له کاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی دا شه‌ڕێکی تووند له نێوان پارێزه‌رانی کوردستان و هێزی زۆر‌و بۆری ئه‌هریمه‌نی ده‌ستی پێ‌کرد و له‌گه‌ڵ خۆڕهه‌ڵات و ڕووناکی به‌یانی دوژمن له ڕێگای جاده‌ی سه‌رده‌شت، بێورانه‌وه به هێزێکی زۆرتره‌وه هاته مه‌یدانی شه‌ڕه‌که و زۆر به خه‌ستی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و مووچه و مه‌زرا و ماڵی خه‌ڵکی تۆپ‌و خومپاره و کاتیۆشاباران ده‌کرد.
له‌م شه‌ڕه قورسه‌دا زیاتر له 10 ده‌زگا ماشێن، 2 بولدزێر و 3 موتور سیکل به ده‌ستی قاره‌مانه‌کانی ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت و پێشمه‌رگه‌کانیتر سوتێندران و له به‌رێک ههڵوهشێندران و که‌لاکێکی زۆر له داگیرکه‌ران له مه‌یدانی شه‌ره‌که که‌وتبوون و زه‌ڕبه‌یه‌کی قورس وه په‌یکه‌ری له‌رزۆکی دوژمن که‌وت. به‌ڵام به‌داخێکی یه‌کجار گرانه‌وه له‌م شه‌ڕه سه‌خت و نابه‌رابه‌ره‌دا، ڕۆڵه‌ی قاره‌مان و تێکۆشه‌ری مه‌یدانی خه‌بات و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و فه‌ره‌مانده‌ی به‌وه‌ج کاک حه‌مه‌ده‌مین مه‌لا عه‌زیزی به پریشکی تۆپ ده‌پێکرێت و زۆر به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و دوای خوێنلهبهر ڕۆیشتنێکی زۆر و پاش چه‌ند کاتژمێر به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ شه‌هید ده‌بێ و ماڵئاوایی له هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵکی ناوچه و بنه‌ماڵه سۆڕشگێرهکهی ده‌کات و به شه‌هید بوونی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر ده‌خاته دڵی گشت لایه‌که‌وه و ڕێگای خه‌بات و سه‌نگه‌ری به‌رگری له خاکی کوردستان و درێژه‌دانی ڕێگای خه‌بات به هاوڕێیانی ده‌سپێرێ و هه‌روه‌ها له‌م شه‌ره‌دا 7 که‌س له هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون و که‌سێکی بێ دیفاع به ناوی حه‌سه‌ن هه‌مزه‌یی شه‌هید بوو.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین هه‌روه‌ک گووت بووی، به گیان به‌رگری له خاکی کوردستان و ئه‌م ده‌ڤه‌ره پێشمه‌رگه په‌روه‌ره کرد و وه‌فادار بوو به قسه و گووته‌ی خۆی و به‌ڵێنی خۆی برده سه‌ر و خوێنی پاکی خۆی کرده دیاری بۆ نیشتمان و له ڕێگای پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش و گه‌له‌که‌ی دا به سه‌خاوه‌ته‌وه گیانی خۆی پێشکه‌ش کرد و شه‌هید بوو. شه‌هید بوونی کاک حه‌مه‌ده‌مین کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر دانیشتوانی گوندی بێواران و ناوچه‌که هه‌بوو، هه‌موو خه‌ڵک بۆی به په‌رۆش بوون، به‌ڵام شوێنی و خه‌باتی کاک حه‌مه‌ده‌مین بێ ڕێبوار نه‌مایه‌وه و به دوای شه‌هیدبوونی دا به سه‌دان که‌س له‌م ناوچه‌یه رێگای شۆڕش و خه‌باتیان بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی جێگای شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین و به‌رگری له خاکی کوردستان گرته به‌ر و تا ئێستاش لاوانی دڵ پڕ له هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری به شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌م ناوچه جوان و ڕه‌نگینه پشتیوانی له شۆڕش و خه‌بات و به تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ن و به خه‌باتی بهدهوامیان سه‌لماندوویانه که دوژمن به شه‌هید کردنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گونده و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ناتوانێ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێو دڵ و مێشکی ئه‌وان دا بسڕێته‌وه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ شه‌هید بوونی هه‌ر که‌سێک له‌م ناوچه‌یه، به ده‌یان که‌سی دیکه ڕێگای ئه‌و ده‌گرنه به‌ر و ناهێڵن خه‌ون و ئاره‌زووه چه‌وته‌کانی ڕژێم بێته دی.
ڕێگای خه‌بات و تێکۆشانی شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌ل پڕ ڕێبوار بێ.
شه‌کاوه بێ ئاڵای کوردستان و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد و کوردستان
مه‌رگ نه‌مان بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان