فەتاح حوسێنی
ژیاننامه‌ی سه‌ید فه‌تاح حوسێنی.
سه‌ید فه‌تاح حوسێنی ساڵی 1324ی هه‌تاوی له گوندی قه‌ڵاتی موتاوێ سه‌ر به شارستانی پیرانشار له بنهرماڵهیهکی مام ناوه‌ندی له دایک بوو. له ته‌مه‌نی 7 ساڵی ده‌چێته مه‌کته‌ب و سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو که‌م و کۆڕی و بێ‌ئیمکاناتی تا پۆلی 6ی سه‌ره‌تایی ئه‌وکات ئه‌خوێنێ و پاشان به‌هۆی گرفته‌کانی ژیان واز له خوێندن دێنێ و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی ژیان هاوشان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی کار ده‌کا. له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا ژیانی هاوبه‌شی پێک دێنێ که سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و ژیانه 5 کوڕ و 3 کچ ده‌بێ. به ده‌ست پێکردنی شۆڕشی که‌لانی ئێران سه‌ید فه‌تاح شان به شانی هاونیشتمانیان دژی ڕژێمی دژی گه‌لی پاشایه‌تی به‌شداری کرد و به هاتنه‌سه‌رکاری ڕێژیمی دواکه‌وتووی کۆماری ئیسلامی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید فه‌تاح بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد تێکه‌ڵ به شۆڕش ده‌بن و ساڵی 1362 کوڕه گه‌وره‌که‌ی به‌ناوی نهجمالدین حوسێنی ئه‌وکات ته‌نها 16 ساڵی ده‌بێ له به‌ره‌کانی شه‌ڕ دژی هێزه‌کانی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی حیزب شه‌هید بوو. مامی به ناوی سه‌ید مسته‌فا حوسێنی له زیندانه‌کانی ڕژێم ئیعدام ده‌کرێت. سه‌ید فه‌تاح له ساڵه‌کانی 60ی هه‌تاوی به په‌یوه‌ندی گرتن به ته‌شکیلاتی حیزبه‌وه کار و چالاکی وه‌ک ئه‌ندامی حیزب ده‌ست پێ‌کرد و تا ساڵی 1371 به‌هۆی ئاشکرا بوونی ده‌بێته پێشمه‌رگه و ئه‌وجاره‌یان به شێوه‌یه‌کی دیکه له خزمه‌ی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ده‌بێت. له ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیدا زۆر سادقانه ئه‌رک و ڕاسپاردهحیزبییهکانی جێبه‌جێ ده‌کرد و له ناو هاوسه‌نگه‌ره‌کانی که‌سێکی خۆشناو، قسه‌خۆش و خۆشه‌ویست بوو. ساڵی 1374 یه‌کێکی دیکه له کوڕه‌کانی سه‌ید فه‌تاح به ناوی سه‌ید ناسر حوسێنی که ئه‌ویش چه‌ند ساڵێک بوو به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌رکردبوو شه‌هید ده‌بێت. به داخ‌و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8/5/2014 به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری هه‌ولێر دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت و هاوسه‌نگه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ هه‌میشه به‌جێ هێشت. ناوبراو وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌نه‌زم و دیسیپلین له ئۆرگانه‌کانی وه‌ک خه‌ده‌مات، تهدارووکات و پێوه‌ندییه‌کانی حیزب به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ئه‌رکه‌کانی به‌جێ ده‌هێنا. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی. هه‌روه‌ها کادری ده‌ره‌جه 4 بووه له ئۆرگانی خه‌ده‌مات.