محه‌ممه‌د شه‌ریف جه‌مشیدی
شه‌ده هه‌والت ده‌پرسێ
ئه‌م پیاوه رۆژانێکی که‌م باوکم بوو، جاران لام وابوو زۆرم بیره‌وه‌ری له‌گه‌لی هه‌یه! جاران ئا جاران له بیره‌وه‌ری مندالیمدا ئه‌و ساتانه که‌م نه‌بوون که سیما‌و دهنگو پێکه‌نینی ئه‌م پیاوه‌یان له خۆدا به یادگار ههلگرتبو.
هه‌موو ته‌مه‌ن جێگای خالی له دیوه‌که‌مدا له کۆلانهکهمانداو له ناو جێگاکهمداو له زۆر شوێنی‌تردا هه‌موو گیانی ئازار داوم. دوای ته‌مه‌نێک ئێستاش پڕم له ته‌مه‌نای ساتێک ئا ته‌نیا ساتێک هه‌ست به بوونی کردن.
ئه‌م پیاوه رۆژانێکی که‌م باوکم بوو به‌لام من گشت ته‌مه‌ن کوری مامه‌وه‌و ئێستاشی له گه‌لدا بێ نامه‌وێ بروا به نه‌هاتنه‌وه‌ی بکه‌م، سی سال به بێ ئه‌و تێپه‌ری که‌چی هێشتا شێتانه هه‌ستێک جارجار وه‌ک مندالێک جیهانی له گه‌ل ئه‌و بوونم له‌سه‌ر بومی خه‌یال بۆ ده‌کێشێته‌وه.
مندال بووم سه‌دان شه‌و به‌دزیه‌وه، بێده‌نگ سه‌رێنم به گریان ته‌ڕ کردووه که بیر ده‌که‌مه‌وه ده‌بینم به مندالی گشت فرمێسکه‌کانم وهراندون بۆیه ئێستا به زۆری پیاز نه‌بێ دلم بتۆقێ چاوم ته‌ڕ نابێ. یه‌که‌م رۆژی مه‌دره‌سه
بێئهو تێپه‌ری دوای بیست‌و پێنج سال هێشتا خه‌می ئه‌و رۆژه‌و زۆر رۆژی‌تر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانم کال نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌م پیاوه رۆیشت ئازادی بۆ خهلکو سه‌ربه‌ستی بۆ خاکه‌که‌ی بهێنێته‌وه، بگره که ده‌چو دلنیا بوو له گه‌رانه‌وه به‌لام که هاته‌وه جه‌سته‌یه‌کی بریندار‌و له‌شێکی نیوه گیان بوو، ئه‌مه نیوه گه‌رانه‌وه بوو. تا کۆتایی ئه‌و ساته‌م بیر ناچێته‌وه که ته‌سبێحه‌که‌ی به دیاری به خالۆیو وه‌سیه‌تیشی ئه‌کرد سه‌عاته‌که‌ی بۆ برا چکۆله‌که‌ی بنێرن. دوکتوره‌که‌ی کۆمه‌له وتبوی تا سبه‌ی به‌رگه بگرێ نامرێ که‌چی به‌رگه‌ی نه‌گرت به‌لام لای من و لای زۆرکهسیتریش نه‌مردو یادو بیرهوهریو خۆشهویستیو جێگای خالی به زیندویی مانه‌وه.
شه‌هید بوونی کاره‌سات بوو، خه‌به‌ری کۆچی ئامۆزا رهحمینهکهمانی فه‌له‌ج کرد‌و دوای ئه‌و ئه‌ونده که مامۆ حه‌مه ژیا له سه‌ر جێژیا، خه‌م پوڕه خهرامانمی کوشت و چ رێکه‌وتێکی سه‌یر بوو که چه‌ند سالدواتر له هه‌مان رۆژو مانگدا پورم سه‌رینایه‌وه، نه‌نکم هێند گریا که چاوه جوان‌و گه‌وره‌کانی ئاویان تێزا. مام ساله‌های سال گۆرانی نه‌وت، من‌و قانعیش تا هه‌ین ئه‌وه‌ین که هه‌ین، بێ‌باوک.
که مندال بووم سه‌رسام ئه‌بووم که بۆ سوێندی گه‌وره‌ی خه‌لکانێکی زۆر به گیانی باوکمه، خه‌لکانێک که خزمیش نه‌بوون سوێندیان به قه‌بری باوکم ده‌خوارد، سه‌رسام ئه‌بووم له زۆر شوێنان ناوی باوکم ده‌بوو به هۆکارێک که خه‌لکانێک که قه‌تم نه‌دیون به دلفراوانیهوه درگام لێبکه‌نه‌وه. له سه‌قز له زۆر مالان خانه‌خوێ بوین، له مه‌ریوان باوک‌و براو ماممان زۆر بوون، له سارالی دیوانده‌ره له دێهات به دێهاتی هه‌ورامان مالێک و مامێکو خالێکمان هه‌بوو، که بیر ئه‌که‌مه‌وه ده‌گه‌م به‌و قه‌ناعه‌ته که ئه‌م پیاوه به مه‌رگیشی درگای سه‌د ره‌حمه‌تی لێکردینه‌وه، چی هه‌بێ له خۆشه‌ویستی خه‌لک و متمانه‌ی خه‌لک به‌نرختر.
باوکه گه‌ر نهرۆشتبای ئێستا 57سال ته‌مه‌نت بوو، دلنیا سه‌رت سپی‌و ریشت سپی‌و باپیره‌ی مندلانی من‌و قانع ده‌بووی، جیهانێکی خۆش ده‌بوو. جێگای خالیت بۆ مندالهکانیشمان پرسیاره شه‌ده‌ی 7سالان ده‌پرسێ بۆ باپیره‌مان نییه‌و ئارۆش ده‌لێ باوکی باوکم مردووه.
جێگات هه‌مووکات خالیه، رۆحت شاد بێت، دلنیام ئاگات لێمانه بۆیه پێویست ناکات بلێم ئێمه باشین