خیراللە عبدالکەریم، مستەفا خۆشناو، عیزەت عبدالعزیز، محمد محمود
دهقی پهیامی فهرماندهرانی شههید بۆ نهتهوهی كورد
لە شوهەدای ڕێگای نیشتمانەوە
عیزەت عەبدولعزیز، مستەفا خۆشناو، خەیروڵا عەبدولکەریم و محەمەد مەحموود ەوە بۆ برایانی میللەتی کوردی خۆشەویست.
برایان: لە ژیانی ژێر دەستی و ئیستعماردا لە نووسینی ئەم نامەیەوە تەنیا ۱٤ سەعاتمان ماوە بە پەتی ئیستعمار دەگەینە دنیای ئازادی و گیانمان دەگاتە گیانی پاکی شوهەدای ڕێگای نیشتمان.
برایان: خۆمان زۆر بە بەختیار دەزانین کە بەرامبەر واجبی میللی هیچ دوا نەکەوتین تەنیا نەسیحەتی ئێمە ئەوەیە کە لاوان و نیشتمانپەروەرانی کورد نیکرانی زات بکەنە نیشانە و یەکیەتی بکەنە پەیرەوی خۆیان بۆ شکاندنی تەوقی ئیستعمار و ڕزگارکردنی هەموو میللەتێکی مەزلووم بێ جیاوازی.
برایان: دوژمنی جەهالەت بن بە هەموو تواناتان شەڕی جەهالەت بکەن وە دوای جەهالەت مەکەون. ئێمە نیشانەی تێکوشینی میللی میللەتی کوردین لە ساڵی 1947دا. برایانی ئێمە کە ماون بۆ ڕێگای شەرەف تێدەکوشن و پشت بە خودای گەورە میللەت ڕزگار دەبێ.
برایان: هاتنمانە بەر سێدارە لە بێ دەسەڵاتیەوە و سێ و دوو کردنەوە نەبوو بۆ تێکۆشین، بەڵکو هەر وەکو سەربازێکی ئازاد تا ئاخرین توانا هەوڵمان داوو و گەیشتینە ئەم نەتیجەیە.
ئیدی بۆ یەکیەتی وە بۆ ئازادی. بژی کورد و کوردستان.
ئیمزا: خیراللە عبدالکەریم، مستەفا خۆشناو، عیزەت عبدالعزیز، محمد محمود