جه‌عفه‌ر بایه‌زیدی
خه‌ڵکی : خانله‌ر
ساڵی شه‌هیدبوون : 1996
جه‌عفه‌ر بایه‌زیدی ناسراو به جه‌عفه‌ر کۆمه‌له خه‌لی خانله‌ر سه‌ربه شاری شنۆ له بنه‌ماله‌یه‌کی جوتیارو نیشتیمان په‌روه‌ر له دایک بووه. هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌وه تامه‌زرۆی خه‌بات بووه دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان. هه‌ست و دڵسۆزی بۆ گه‌له‌که‌ی وای لێ کرد که ژیانی جوتیاری رۆژانه‌ی خۆی به‌جێ بێلێ و چه‌کی تێکۆشان بۆ به‌رگری له نیشتیمان له شان بکات. هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌کانی ساڵی 1980 وه هاتۆته نێو ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان به پله‌ی سه‌رلکیه‌وه له ناوچه‌ی شنۆ تاکو فه‌رمانده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی دیوانده‌ره تێکۆشانی هه‌بووه.
به که‌سێکی ئازا‌و دلسۆزو پاک ناسراوبوو له‌نێو هاورێیه‌کانی بۆیه له نێو رێزه‌کانی پێشمه‌رگه که‌سێکی خۆشه‌ویست بوو.
به‌داخه‌وه له رێکه‌وتی 1996.08.20 له کوردستانی عێراق به ده‌ستی تێرۆریستان بێ سه‌روشوێن کرا