مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌مین خزری
له به‌ره‌به‌یانی یه‌كی جۆزه‌ردانی سالی 1941 له ئاوایی پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ر و به‌هه‌ستی نه‌رزیوێ منالێكی رووح سووك و ره‌زا شیرین له‌داوێنی دایكێكی رووسووربه ناوی ئامینه، له‌بنه‌ماله‌یه‌كی خۆش نێوی ئایینی به‌گریان پێی نایه گۆره‌پانی ژیان و چاوه‌كانی به‌دونیایی تازه هه‌لێنا.مه‌لا له‌تیفی باوكی ناوی ئه‌و مناله‌ی نا محه‌مه‌دئه‌مین.
كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته هه‌شت سالآن له‌لایان بنه‌ماله‌كه‌یه‌وه ناردرایه حوجره‌ی فه‌قێیان بۆ ماوه‌ی چه‌ن سالێك ده‌رسی ئایینی خوێند به‌لآم له‌به‌ر هۆی جۆراوجۆر وازی له خوێندنی ئایینی هێناو گه‌رایه‌وه نێو بنه‌ماله‌كه‌یان. خه‌لكی ئاوای له‌به‌ر خۆشه‌ویستی به مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین بانگیان ده‌كرد.له‌ته‌منی بیست سالیدا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه به سه‌رباز گیراو ره‌وانه‌ی ئیجباری كرا.ماوه‌ی سه‌ربازێكه‌ی له پادگانه‌كانی جه‌لدیان،گرتكشانه و سنه دا تێپه‌ركرد،هه‌ر به‌هۆی ناره‌زایی وهه‌لدانه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر بێ عه‌داله‌ته‌كانی رێژیم هه‌ر له سه‌بازخانه له لایان ساواكه‌وه گیرا و ره‌وانه‌ی زیندانی پادگان كرا و له‌شی كه‌وته به‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه.كه سه‌ربازێكه‌ی ته‌واو بوو گه‌رایه‌وه زێد و ژینگه‌ی خۆی هه‌ر زوو ده‌گه‌ڵ كچێكی دل وده‌روون پاكی ئاوایه‌كه‌یان به ناوی هاجه‌ر ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا.ئاكامی ئه‌وزه‌ماوه‌نده شه‌ش مندالی ره‌زا سووك وله‌به‌ردلآن بوو.مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین هه‌رچه‌ند ژیانی هاوبه‌شیشی پێك هێنابوو دیسانكه هه‌ستێك ده‌یبزواند وشتێك ئازاری ده‌دا ئه‌ویش بێبه‌شی گه‌له‌كه‌ی بوو.
سالی 1963 به‌قاچاغی بۆ ئه‌و دیوی سنوور شۆر بۆوه و له‌گه‌ل شۆرشگێرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوه‌ندی گرت و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه بو به ئه‌ندامێكی دلسۆز و به بیروباوه‌ری حیزب و ئه‌ركی پێ ئه‌سپێردراو گه‌رایه‌وه بۆ نه‌رزیوێ.مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین له په‌نا كاره شه‌خسێ كانی خۆی دا ئه‌ركه حیزبێكانیشی به‌و په‌ری عه‌لاقه‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند.پاش ماوه‌یه‌ك كاركردن و پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ خه‌لك له‌لایه‌ن ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی رێژیمی غه‌دداری پاشایه‌تی ده‌گیرێ. پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه له زیندان ئازاد ده‌كرێ،به‌لآم به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه پشت ئێشه‌یه‌كی شه‌دید ده‌گرێ دیاره تا كاتی شه‌هید بوونی ئه‌و پشت ئێشه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ بوو.تا سالی 1979 مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ركه حیزبێكانی به‌و په‌ری مه‌سئوولییه‌ته‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند. مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 1979 هه‌ر زوو ده‌ستی دایه چه‌كی دیفاع له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ، وه‌ك هێزی به‌رگری هه‌ر ئه‌و ده‌م بۆ پاراستنی نیشتمان له زۆربه‌ی شه‌ری ناوچه‌كانی شنۆ دا ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی له خۆ نیشان دا.هاورێی خۆشه‌ویست مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین له شه‌ره‌كانی داسه‌پاوی وه‌ك شه‌ری نه‌غه‌ده، نێو شاری شنۆ،نێوان قوریشاوێ و نه‌رزیوێ،قه‌لآتانی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده و راژان له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ر به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو.سالی 1982له هێزی سمكۆسازمان دراو وێك پێشمه‌رگه‌ی به وه‌فای حیزبی دێموكراتی کوردستان ئاماده‌ی هه‌ر خزمه‌تێك بۆ ئازدی كوردستان بوو. مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینسانێكی وشیار و وردبین بوو ئه‌ركی پارێزگاری به‌شێك له به‌ندیخانه‌ی حیزبی پێ ئه‌سپێردرا ماوه‌ی دوو سال له‌و پۆسته‌دا ئه‌ركی حیزبی خۆی به‌جێ گه‌یاند. له سالی 1984 دا هاورێ مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین به‌رپرسایه‌تی په‌لی فه‌رمانده‌یی هێزی سمكۆی پێ ئه‌سپێردرا. سه‌ر ئه‌نجام سالی 1985 به به‌رپرسایه‌تی گوومرگی شارستانی شنۆ دیاری كرا.هه‌تا كاتی شه‌هید بوونی زۆر به‌لییاقه‌ت و سه‌داقه‌ته‌وه ئه‌ركی پیرۆزی خۆی له‌م به‌شه‌دا درێژه دا.
مه‌لا حه‌مه‌ده‌مینی دلسۆز به‌هۆی ئۆگربوون به حیزب له زه‌مانی زووه ده ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی به یادگار هه‌لگرتبوو.سالی 1988 ئه‌و ده ژماره‌یه‌ی به‌رێك وپێكی پێشكه‌شی شه‌هید دوكتوور قاسملوو كرد. دوكتوور قاسملوو له‌به‌رانبه‌ردا ده‌مانچه‌یه‌كی چارده‌خۆری پێشكه‌ش كرد كه تا كاتی شه‌هید بوونی به‌قه‌دیوه بو.پێویسته بگووترێ شه‌هید مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین چه‌ندین جاریش له لایه‌ن كۆمیته‌ی شارستانی شنۆوه به‌و پێیه‌ی ئه‌ركه پێ ئه‌سپێردراوه‌كانی به‌و په‌ری سه‌داقه‌ت و هه‌ست به مه‌سئوولییه‌ته‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌یاندن خه‌لات كرا.
مانگی گه‌لاوێژی سالی 1991 ئه‌رته‌شی دژی گه‌لی توركیه به هێزێكی زۆره‌وه به پشتیوانی فرۆكه و تۆپ و خۆمپاره هێرشێكی به‌ربلآو و درندانه‌یان بۆبه‌شێك له خاكی باشوری کوردستان به نێوی خواكورك هێنا كه چه‌ند پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه‌ی لێ‌بوو.چه‌ند رۆژ شه‌ر به‌تووندی درێژه‌ی هه‌بوو.مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له‌هاوسه‌نگه‌رانی له‌سێ سنووری ئێران،ئێراق و توركیادا له لایان ئه‌رته‌شی دژ به كورد ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن یانی رۆژی 14ی گه‌لاوێژ ده‌گیرێن و رۆژی 15ی گه‌لاوێژ له‌شوێنێك به نێوی “دۆل گامێش”له لایان چه‌ند خۆفرۆش و به‌كرێگیراوی ئه‌رته‌شی توركیا ،مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌ناوه‌كانی 1.یۆنس بلباسی 2.برایم زه‌رزا 3.مسته‌فا دانیشمه‌ند ناسراو به مسته‌فا تایفه 4. مسته‌فا بایزیدی 5.عه‌بدللآ سه‌لیمی 6.سه‌ید واحید مه‌حموودی 7.عه‌ینوللآ خالیدی ناسراو به خه‌بات به شێوه‌یه‌كی زۆر ناجوامێرانه و نامرۆڤانه شه‌هید ده‌كرێن