خه‌لیل محه‌ممه‌دی
خه‌لیل محه‌ممه‌دی ناسراو به خه‌لیله سوور ساڵی1959له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له ئاوایی سیاسه‌ران سهربـــه شارستانی سنه له دایك بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ئاوایی سیاسهرانهوه گۆستیانهوه بۆ شاری سنه‌و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.كاك خه‌لیل هه‌ر له منداڵێ وه بۆ په‌یداكردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی به كار كرد .
ساڵی 1979هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و له هێزی شه‌ریف زاده‌ی ئه‌و كات دا بوو به پێشمه‌رگه. پاش ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر ئازایهتیو له خۆبردوویی كرا به سه‌رپه‌ل. ساڵی1983هه‌ر له‌و هێزه به سهرلك دیاری كرا. ساڵی1986وه‌ك سهرلك نێردرا بۆ مه‌ڵبه‌ندی دوو و ساڵی 1992گه‌ڕایه‌وه مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك . ساڵی1994به جێگری هێزی زاكرۆس و ساڵی 1995كرا به فه‌رمانده‌ری ئه‌وهێزه. ساڵی1996 له رێكخستنه‌وه‌ی تازه‌دا كرا به فه‌رمانده‌ری بهتالیون. له 1996.06.25 كاك خه‌لیل فه‌رمانده‌ی به وه‌ج و كارامه‌ی به‌تالیونی كۆمیته‌ی شارستانی سنه له درێژه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه سه‌ركووتكه‌ره‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاوایی کەرجۆ له ناوچه‌ی چه‌م ی , شاری سنه شه‌هید كرا و هاته نێو كاروانی نه‌مرانی رێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ریی گه‌له‌كه‌مان.