ئێقباڵ کەریم نەژاد
یادێک لە فەرماندەیەکی لێوەشاوە لە بیرەوەریی ٣٠ ساڵەی شەهید بوونی سەروان ئێقبال کەریمنەژاددا
هه‌موو رۆژێکی ته‌مه‌نی حیزبێکی خەباتکار، حیزبێک که نزیک به 70ساڵه له پێناوی ئازادی و سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و وه‌دیهێنانی ئاوات وئامانجه‌کانی دا تێده‌کۆشێ، پڕە لە بیرەوەری تاڵوشیرین، بیره‌وه‌ریی حه‌ماسه‌و شانازی خوڵقاندن‌و قارهمانهتیو گیانبازی لە پێاناوی ئازادی‌دا.
رۆژی 29ی گه‌لاوێژی ساڵی 1362 یه‌کێک له‌و رۆژه له‌بیر نه‌کراوانه‌ی حیزبه‌که‌مانه که له‌ودا حه‌ماسه‌و قارهمانهتییو خۆراگری رۆڵه به جه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکرات تۆمار کرا. پێشمه‌رگه ئازاکانی دێموکرات له مه‌ڵبه‌ندی سنه له شه‌ڕێکدا له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئازادی، سه‌نگه‌ریان به خوێنی خۆیان سوور کرد‌و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێرینی دیکه‌یان له خۆڕاگری‌و سوور بوون له‌مه‌ڕ رێباز‌و ئامانجیان به لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌بات زیاد کرد‌و بەسەربەرزییەوە سهریاننایەوەو سەریان بۆ دوژمن نه‌وی نه‌کرد.
یەکێک لەو قارەمانانەی کە مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ خۆی‌و حیزب‌و نەتەوەکەی تۆمار کردوە، سه‌روان ئێقباڵی که‌ریم نهژادە. سەروان ئێقباڵ له ساڵی 1324 هەتاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی لادێی کورده‌واری له ئاوایی «نه‌وه‌ڕه»ی سه‌ر به شارستانی سنه له دایک بوو، به‌ره‌به‌ره که گه‌وره بوو ره‌وانه‌ی قوتابخانه کرا، له پۆلی سێی ناوه‌ندییەوە رووی له فێرگەی سه‌ربازی کرد لەگەڵ ئەوەشدا له خوێندنەکەی ساتێک غافڵ نه‌بوو. پاش ئەوەی بڕوانامه‌ی دیپڵۆمی وه‌رگرت، چووه زانستهگهی نیزامیوپاش بڕینی ئه‌و قۆناغەش له لقی تۆپخانه‌دا درێژه‌ی به ئه‌رکەکانی دا‌و بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ له تۆپخانه‌دا کاری کرد. له‌وباره‌وه ئه‌زموونێکی باشی خسته سه‌ریه‌ک. ناوبراو ئه‌فسه‌رێکی به‌هه‌ست ونیشتمانپه‌روه‌ر بوو هه‌میشه له‌بیری ئازادی نەتەوەکەیدا بوو. ئه‌و هه‌سته پیرۆزه‌ی سه‌روان ئێقبال بۆ هاوپایهکانی هه‌ستێکی ناسراو بوو، سه‌ره‌ڕای زه‌بروزه‌نگی نێو سه‌ربازگه‌کان، هیچکات سه‌ری بۆ ملهوڕی فه‌رمانده‌رانی دانهدهنواندو له به‌رانبه‌ریاندا هه‌ڵویستی ده‌گرت. له زۆربه‌ی پادگانهکاندا کاری کرد‌و ماوه‌ی چه‌ند سالێش له پادگانی مه‌هاباد بوو له‌و ماوه‌یه‌دا ناوی سه‌روان ئێقباڵی که‌ریم نژاد بۆ لاوه‌کانی مه‌هاباد، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له نێو پادگان دابوون، بەهۆی نیشتمانپه‌روه‌ی، شههامهتو نه‌ترسی له ئاست فه‌رمانده دژی گه‌لییه‌کانی ئه‌رته‌شی شادا. ناوێکی ئاشنا بوو. هه‌ربۆیه هه‌موو سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان رێزیان لێده‌گرت. سه‌روان ئێقبال یه‌کێک له‌و ئه‌فسه‌رانه بوو که ترسی له دڵ رانهدهگرتو له به‌رامبه‌ر هه‌موو ناحهقییهکدا ئازایانە راده‌وه‌ستا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌فرادی ژێر دهسهڵاتو فهرمانبەری خۆی هێمن وله‌سه‌ره‌خۆ بوو وه‌ک براو هاوڕێ هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کردن ورێزی ده‌گرتن.
پاش رووخانی رێژیمی پاشایهتیو به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، سه‌روان ئێقباڵ یه‌کێک له‌و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێڕانه بوو که پێوه‌ندی به حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه گرت‌و له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کاندا له ئه‌زموونه‌کانی خۆی بۆ خزمه‌ت به پێشمه‌رگه که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. پاش ئه‌وه‌ی رێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی وڵامی ویست‌و داخوازه‌کانی گه‌لی کوردی به گولله‌و بارووت دایه‌وه‌و شه‌ڕی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد دا سه‌پاندو ده‌ستی به قه‌تڵوعامی رۆڵه‌کانی کورد کرد، پاش ئه‌وه‌ی شاری سنه‌ی خهباتو خوێن که‌وته به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ژن‌و منداڵ وپیرولاو، وێکڕا قه‌تڵوعام کران، سه‌روان ئێقباڵی که‌ریم نژاد وه‌ک ئه‌فسه‌رێکی شۆڕشگێر ده‌نگی ناره‌زایه‌تی له نێو پادگانی سنه‌دا به‌رز کرده‌وه‌و ئه‌و کرده‌وه درندانه‌یه‌ی مه‌حکووم کرد. هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کراو ته‌حویلی دادگای نیزامیی دراو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ لە بەندیخانەدا له ژێر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا بوو. پاش ئه‌وه‌ی له زیندان ئازاد کرا، چی دیکه ئاماده نه‌بوو خزمه‌ت به دووژمنی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکاو به پێی ئه‌و هه‌سته شۆڕشگێرانه‌یه‌ی که له ده‌روونیدا پنگی خواردبۆوه، ریزی تێکۆشه‌رانی دێموکراتی بۆ خه‌بات له پێناو رزگاریدا هه‌ڵبژاردو تێکۆشانی دیفاعی چه‌کدارانه‌ی ده‌ست پێ کرد. له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسایه‌تی رێکخستنی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌ریفزاده‌ی پێ ئەسپێردراو وه‌ک راوێژکاری نیزامیی ناوه‌ندی ئاژوانیش دیاری کرا. پاش ماوه‌یه‌ک بوو به فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌ریفزاده.
ناوبراو له‌وماوه‌یه‌ی فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌ریفزاده بوو، هه‌موو توانا‌و مودیرییهتو لێزانی خۆی بۆ کاروباری نیزامیی وه‌کار خست وئاڵوگۆڕێکی به‌رچاوی لهوهێزهدا پێک هێنا. هه‌ربۆیه ئه‌و هێزه بوو بە یه‌کێک له کاراترینو به ئهزموونترینو رێکوپێکترین هێزه‌کانی حیزبی دیموکرات. به پێی گه‌ڵاڵه‌ی رێکوپێک ته‌نگی به هیزه‌کانی رێژێم هه‌ڵچنیبوو، رۆژ نه‌بوو رۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی هێزی شه‌ریفزاده به فه‌رمانده‌یی سه‌روان ئێقبال زه‌بری کاریگه‌ر له هێزه‌کانی دوژمن نه‌وه‌شێنن. ناو‌و ناوبانگی سه‌روان ئێقبال بۆ دوژمن ببوو به چقڵی چاو و به بیستنی ناوه‌که‌ی ترس وله‌رز هێزه‌کانی ڕێژیمی داده‌گرت.
شه‌هید ئێقباڵ بایەخێکی زۆری به هێزی خه‌ڵک، پشتیوانی راسته‌قینه‌ی جووڵانه‌وه ده‌دا، زۆر جاران به هاوسه‌نگه‌رانی ده‌گوت: شۆڕش‌و جووڵانه‌وه کاتێک سه‌رده‌که‌وێ که رێشه‌ی له نێو دڵی زه‌حمه‌تکێشاندا داکوتابێ، بۆیه گرینگییه‌کی له راده‌به‌ده‌ری به پێوه‌ندی نێوان خهڵکوپێشمهرگه ده‌داو هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و پێوه‌ندییه قایم‌و پته‌وتر بکا. به‌دایم خۆی له‌خه‌لک نزیک ده‌کرده‌وه‌و به زمانی خۆیان له‌گه‌ڵیان قسه‌ی ده‌کرد. هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵک ئه‌ویان وه‌ک کوڕی خۆیان چاو لێده‌کردو خۆشیان ده‌ویست ورێزیان لێ ده‌گرت.
نهزمو دیسیپلین‌و هیمنیو له‌سه‌ره‌خۆیی له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بوون که سه‌روان ئێقباڵی پێ ده‌ناسرایه‌وه، ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که پێشمه‌رگه ده‌بێ به پێێ نهزموئهخلاقوکردهوهی شۆڕشگێڕانه‌و ئاکاری جوان له‌گه‌ل خه‌ڵک رووبه‌روو بێ‌و له رووی کرده‌وه‌ی په‌سه‌ند تێبکۆشیو به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت بکا که خه‌ڵک بۆ لای حیزب رابکێشێ.
ئه‌زموونی فه‌رمانده‌یی، مودیرییه‌تی رێکوپێک و کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه، سه‌روان ئێقباڵیان کردبووه جێی بڕوا‌و خۆشه‌ویستی هاوسهنگهرانیو به ته‌واویی جێێ خۆی له‌نێو دڵی خه‌ڵکێ ناوچه‌ی سنه‌دا کردبۆوه‌و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و ناوچه‌یه کاک ئیقباڵیان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی شۆڕشگێر چاو لێده‌کرد.
ئه‌و فه‌رمانده لێوه‌شاوه‌یه، جێێ هیواو هۆمێدی حێزبی دێموکرات بوو چونکی به کرده‌وه سه‌لماندبووی که ئه‌وینداری حیزب‌و خه‌باتگێڕێکی راسته‌قینه‌ی رێگای دیاری کردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی.
زۆر به‌داخه‌وه سه‌روان ئێقباڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ره‌خسا که زیاتر خزمه‌ت به حیزب‌و گهلهبهشخوراوهکهی بکاو وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشه‌نگدار له ئاسمانی خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاوا بوو.
رۆژی 27تا 29ی گه‌لاوێژی 1362 ناوچه‌ی له‌یلاخی سنه، گۆڕه‌پانی حه‌ماسه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه فیداکاره‌کانی هێزی شه‌ریفزاده بوو که، شێرانه‌و ئازایانه له‌به‌رانبه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی به‌کڕێگیراوانی کۆماری ئیسلامی‌دا، سه‌نگه‌ری دیفاع له بوونومانی نه‌ته‌وه‌که‌یان گرت‌و تا دوا فیشهکو دوا دڵۆپی خوێن‌و دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان، له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان شه‌ڕیان کرد‌و ده‌رسی کۆڵنهدانو به‌چۆکدا نه‌هاتنیان بۆ هاوسه‌نگه‌رانیان به‌جێهێشت، ده‌رسێک که بۆ نه‌سڵه‌کانی دوای خۆیان بیکه‌نه سه‌رمه‌شقی رێگای خه‌باتیان.
له‌شکریان کۆماری ئیسلامی به هێزێکی له ئه‌ژمار نه‌هاتوو به پشتیوانی تانک‌و تۆپ‌و خۆمپاهرو کاتیوشادا، له هه‌موو لایه‌که‌وه به مه‌به‌ستی ته‌فروو تونا کردنی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی سنه، په‌لاماری دڕندانه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی» ڕمشت و میراوه» ده‌ست پێ کرد. دوژمن هه‌موو رێگاکانی له‌پێشمه‌رگه گرتبوو هیچ رێگایه‌کی ده‌رباز بوونی بۆ نه‌هێشتبوونه‌وه. پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات دوو رێگای له‌به‌ر بوو، یا ته‌سلیم بوون یان مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه، بۆیه وه‌ک هه‌میشه رێگای دووهه‌میان هه‌ڵبژاردو به‌ڵێنیاندا به شانازییه‌وه گیانی خۆیان فیدا بکه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا سه‌ر نه‌وی نه‌که‌ن. پاش ئه‌و بهلێنییه، به بڕیاری فه‌رمانده‌ری کار لێهاتووسهروان ئێقباڵی کهریمنهژاد به مه‌به‌ستی شکاندنی گه‌مارۆی دووژمن ده‌ست به‌کار بوون. ئێقباڵی فه‌رمانده له پێشه‌وه‌ی هاوڕێیانیدا ده‌ست به کار بوو هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن‌و چه‌ندین کوژراویان پێ به‌جێهێشتن. ناوچه‌ی «ڕمشت ومیراوه» ئاگرو ئاسنی به‌سه‌ردا ده‌باری‌و نوقمی گڕوو دووکه‌ڵ بوو. له هه‌موو لایه‌ک گرمه‌ی تۆپوقریشکهی بی کەی سی‌و هاژه‌ی کاتیوشاو لوره‌ی خۆمپاره ده‌نگی ده‌دایه‌وه‌و شاخ‌و پێده‌شتی دهدڕیو به‌ره‌و سه‌نگه‌ری رۆڵه‌کانی دێموکرات ده‌چوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه قه‌ت له ئاورو ئاسنی دوژمن نه‌ترساوه‌و هه‌ر به‌ره‌و سه‌نگه‌ری دوژمن پێشڕه‌وییان ده‌کرد.
سه‌رئەنجام پاش سێ رۆژ شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌و سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر، سێ رۆژ حه‌ماسه خوڵقاندن‌و قاره‌مانه‌تیی نواندن، سێ رۆژ به‌ربه‌ره‌کانی کردن به فه‌رمانده‌ری سه‌روان ئێقباڵ که‌ریمنژاد گه‌مارۆی دوژمن تێک شکێندرا، بەڵام له دوا کاته‌کانی شه‌ڕدا به‌داخه‌وه فه‌رمانده‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزبه‌که‌مان سه‌روان ئێقباڵی کهریمنهژاد له گه‌ل 15 هاوسه‌نگه‌ری دیکه‌ی به‌ناوه‌کانی: موزه‌فه‌ری تابیعی جێگری فه‌رمانده‌ری هێز، شوکڕوڵڵای وه‌یسی فه‌رمانده‌ری لک، حه‌بیبوڵڵای وه‌یسی فه‌رمانده‌ری ده‌سته، عه‌باسی شه‌ریعه‌تی ئه‌ندامی کومیته ناوچه، توفیق ئه‌سه‌دنژاد جێگری لک، عه‌بدوڵڵای ره‌زایی فه‌رمانده‌ری ده‌سته، ئه‌میری محه‌ممه‌دی، ناسر رۆسته‌می، محه‌ممه‌دی زیبایی، یه‌دوڵڵای هادی، ئه‌میری ئه‌نساری، هاشمی سهلاحیان، زاهید عه‌لامی، حه‌مید یهحیهویو عه‌لی حه‌بیب‌نژاد که‌وتنه به‌ر گولله‌ی دوژمنانی نەتەوەکەمانو تێکه‌ڵ به کاروانی سووری شه‌هیدان بوون. خه‌ڵکی ناوچه‌ی سنه به بیستنی شه‌هید بوونی فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌ریفزاده له گه‌ڵ 15 هاوسه‌نگه‌ری دیکه‌ی به داخبوونو هه‌رله‌م کاته‌شدا رۆڵه‌کانی دێموکرات به شه‌هید بوونی فهرماندهرهکهیان نه‌ک وره‌یان به‌ر نه‌دا به‌ڵکوو چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی سه‌رکه‌وتوانه‌یان به یادی ئه‌وان به‌ڕێوه برد.
سلاو له شه‌هیدانی 29ی گلاوێژ سالی 1362 سه‌روان ئیقباڵی که‌ریم نژاد و پازده هاوسه‌نگه‌ری.
له ژماره ٦١٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه.
برایم چووکەڵی