ئەحمەد موبارەکی

شەهید ئەحمەد موبارەکی ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە ئاوایی موارەک‌ئاوای دێولان لە دایکبووە.
دوای وەرگرتنی دیپلۆم ، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی تاران وەرگیرا، کە بە هۆی ئاڵۆزییەکان و، شەڕی نەخوازرای سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێران ، وازی لە درێژەدان بە خوێندن هێناو، پەیوەست‌بوو بە ریزی پێشمەرگاکانی حیزبی دێموکراتەوە.
شەهید ئەحمەد لە ساڵی ٥٨وە لەگەڵ تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات پێوەندی هەبووەو، پاش بوون بە پێشمەرگەش ئازایانە لەچەندین عەمەلیاتی چەکداریی لە ناوچەکانی سنە، دێولان، قوروە و کامیاران بە دژی سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بەشداریی کردووە و، لە یەكێک لەو عەمەلیاتانەش بریندار دەبێ.
ناوبراو ساڵی ٥٩ بۆ مەئمووریەتێکی حیزبی گەڕاوەتەوە نێوشار و، لە ڕێکەوتی ٢/١١/١٣٥٩ لەنێوشاری سنە دەسبەسەرکراو، دوای دووساڵ نیو زیندان و، ئەشکەنجەکران، لە ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ٦٢ ئێعدام دەکرێ و، تەنانەت ناوەندە ئەمنییەکان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردەوە.

ووشەیەک یا ناوێک بنوسە کە بەدوایدا دەگەڕێیت