حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی
ئێواره پاییزێکی ماتی ساڵی 1959 بوو. ڕواڵه‌تی زه‌رده‌په‌ڕی خۆڕ له سروشتی زیزو و بێرهنگی پاییز له گه‌وه‌ی کێوه‌کانی ده‌شتی شنۆ ماڵئاوایی ده‌کرد و روناکیی به شه‌وی درێژی پاییز ده‌سپارد .
له پڕ ئه‌ستێره‌یه‌ک له ئاسمانی هیوای بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌رزێڕی ئاوایی باڵاگیری سه‌ر به شاری شنۆ ئه‌نگووت.به‌ڵێ حه‌سه‌ن له‌و کاته‌دا پێینایه ناو قۆناخی ژیانه‌وه و ده‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌نگی گریه‌ی ،ناوچاوانی بوو به لێنووسی قه‌ڵه‌می قه‌ده‌ر و گیانی پاکی ئه‌و رۆڵه کورده‌ی بۆ به‌خته‌وه‌ری له پێناو گه‌له‌که‌یدا،ته‌رخان کرد.
حه‌سه‌ن له یه‌که‌م قۆناخه‌کانی ژیانیدا روی کرده قوتابخانه و ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی له زێده‌که‌ی (باڵاگیر) تێپه‌ڕ کرد.پاشان له‌به‌ر هۆی نه‌بوونی پۆلی باڵاتر له‌و گونده‌دا ، روی کرده ئاوایی دێشه‌مس و هه‌ر وه‌ها شارۆچکه‌ی نه‌ڵۆس و ئه‌و جار بۆ قۆناخه‌کانی باڵاتری خوێندن واته قۆناخی کۆتایی، روی کرده شاری شنۆ و له‌و شوێنه درێژه‌ی به خوێندندا.پۆلی چواره‌می کۆتایی بوو که له‌لایان ژاندرمه‌کانی رژیمی نگریسی پاشایه‌تیوه که‌وته‌به‌ر شاڵاوی ره‌شبگیریی و ره‌وانه‌ی سه‌ربازخانه‌ی جه‌ڵدیانی سه‌ر به‌شاری پیرانشار کرا. هێشتا تازه چوارمانگێک له‌و قۆناخه ده‌گوزه‌را که گه‌لانی ئێران ده‌ستیان به‌شۆڕشی به‌ر بڵاوی خۆیان دژ به رژیمی پاشایه‌تی کرد.له هه‌ل و مه‌رجی رووخانی رژیمی په‌هله‌ویدا، سه‌ربازخانه‌که‌ی به‌جێ هێشت و بۆ خۆ ته‌یار کردن به چه‌کی زانست، پێی ناوه ناو گۆڕه‌پانی خوێندن . به‌ڵام زۆری نه‌خایاند، هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه و ئه‌مه‌گناسانه‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌له چه‌وساوه و بنده‌سته‌که‌ی هانیدا چه‌کی شه‌ره‌ف و قاره‌مانه‌تی هه‌ڵگری و له ناو ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا،به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگه ده‌به‌رکات.له‌و کاته‌وه شه‌هید حه‌سه‌ن وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌ک له هێزی سمکۆی ئه‌و کات دا درێژه‌ی به خه‌بات و بهربهرهکانیدا.
ساڵی 1979 له شه‌ڕی ورمێ به‌توندی بریندار بوو و پاش سێ رۆژ مانه‌وه‌ی به نهێنی له ورمێ له مردن رزگاری بوو و بۆنه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ راگوێزرا.
کاتێک حیزبی دێموکراتی کوردستان ناچار کرا ناوچه‌ی شنۆ به‌ره‌و ده‌شتی لاجان و ده‌وروبه‌ر به‌جێی بێڵێ،شه‌هید حه‌سه‌ن وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌وه‌ج و کارامه بۆ جێبه‌جێی کردنی ئه‌رک و کاره‌کانی حیزبیی له ناوچه‌که‌دا خۆی هێشته‌وه. سه‌رئه‌نجام حه‌سه‌ن وه‌ک هه‌موو لاوانی دیکه‌ی خه‌ڵکی کورد به سه‌رباز گیرایه‌وه. به‌ڵام ئه‌و جاره‌یان بۆخۆی شوێنی خزمه‌تی سه‌ربازی خۆی وه‌ک سوپای پاسداران دیاری کرد و له یه‌کێک له پێگه‌کانی دوژمن له ئاوایی دێشه‌مس نیشته‌جێی کرا که ئه‌و بنکه‌یه هاوکات ده‌گه‌ڵ چه‌ند پێگه‌ی دیکه‌ی دوژمن،که‌وته به‌ر په‌لاماری رۆڵه‌کانی حیزبی دێموکرات و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.له‌و کاته‌دا شه‌هید حه‌سه‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوسه‌ربازه‌کانی خۆی،له لایه‌ن رژیمی دژی گه‌لی ئاخوندی به تاوانی هاوکاری و به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و بنکانه‌ی رژیم،ساڵی 1364ی هه‌تاوی گیرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه کرا. سه‌رئه‌نجام پاش سێ ساڵ مانه‌وه له زیندان،سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 1988.10.03له زیندانی ده‌ریای ورمێ،له پێناو وه‌دی هێنانی ئازادی و دێموکراسی و گه‌ێشتن به‌مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌شانازیوه چۆ ژێر په‌تی سێداره و گیانی به نیشتمان و گه‌له‌که‌ی به‌خشی.