شاپوور فیرووزی
شاپوور نامرێ
له به‌ره به‌ری نیوه شه‌و دا،
ئه‌و کاته‌ی په‌پووله‌ی باڵ ره‌نگینی خه‌و
به‌ره‌و ئاسمانی پیرۆزه‌یی چاوی
کیژۆڵه‌ی قژ زه‌ردی کورد باڵی گرتبوو،
له‌و کاته دا که جۆباری ئارام و ،
هه‌رگیز نه‌حه‌ساوه ،
به هه‌نگاوی ورد و درشت ،
ماشه‌ری پڕ گرێ و گۆڵی رێگای
به‌ره‌و ئامێزی رووبار هه‌ڵده‌کرد ،
کاتێک کاسه‌ی مسینی شه‌و ده‌زرینگایه‌وه ،
راست ئه‌و ده‌مه‌ی که دووندی ” قه‌ندیل ”
لێوی له سه‌ر کۆڵمه‌ی مانگی سێ حه‌وتوو ده‌گوێزایه‌وه ،
ئه‌و کاته فه‌رخه که‌روێشکه خرپنه‌کان
ده‌میان ده‌گه‌ڵ ” مه‌مه‌ی دایه ” خه‌ریکی کایه بوو و ،
دارستانی پڕ و چر ، له سامی خوای تاریکی
پاڵی وه ڕهوهزهکانهوه دابوو ،
له پڕ شریخه‌ی گه‌رووی تفه‌نگێک ،
په‌رده‌ی کپ و ماتی شه‌وی دادڕی ،
په‌پووله‌ی باڵ ره‌نگینی خه‌و ره‌وییه‌وه ،
جۆبار راما ،
فرخهکان سڵ بوون ،
دوندی قه‌ندیل سه‌ری دزییه‌وه و ،
دارستان راچڵه‌کی و له ترسان له‌رزییه‌وه .
ده‌با به‌رێ کۆتره باریکه‌ی سه‌رباڵ شین
په‌یامی شه‌هیدبوونی قاره‌مانه‌که‌ی بێڵه‌وار و کامیاران
بۆ دایکان و نوێ بووکه جه‌رگ هه‌ڵقرچاوه‌کانی
شاره‌که‌ی ” قازی محه‌ممه‌د ” و پێیان بڵێ :
شاپوور ، فه‌رمانده‌ره ئازاکه‌ی هێزی بێستوون ،
به رێژنه‌ی چه‌کی ده‌ستی زۆڵه کوردێکی له مه‌ردی بێبه‌ری ،
له نیوه شه‌وی ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان ،
پێنچ خونچه‌ی سووری له سه‌ر سینگی پڕ ئاواتی پشکووتن
ده‌با دایکانی کوڕ کوژراو و نۆبووکانی پل به کوێن و ،
سه‌ر به هه‌شی مه‌هاباد ،
له په‌ژاره‌ی شه‌هید بوونی تۆڵه ئه‌ستێنی ٥٩ شه‌هیده‌که‌یان، شین بگێڕن ،
کۆته‌ڵ بڕازێننه‌وه بۆ شۆڕه‌سواری
مه‌یدانی نه‌به‌رد : شاپووری کۆڵنه‌ده‌ر و دوژمن شکێن .
جا ئه‌و جار ، با کۆتره باریکه‌ی پهیامبهربدا له شه‌قه‌ی شا باڵان و ،
له له‌ند و سپی سه‌نگه‌وه بفڕێ به‌ره‌و ترۆپکی ئاڕبابا و ئاویده‌ر و ،
به‌رێ ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه بۆ ره‌شپۆشه‌کانی بانه و مه‌ریوان و سنه ،
هه‌تا ده‌گاته داوێنه‌کانی بێستوون و پێی بڵێ :
ئه‌و پڵینگه‌ی له باوه‌شی رهوهزهکانت دا به خێوت کرد و ،
به شیری کورد دۆستی و وڵاتپارێزی فرچکت دا‌و ،
به داستانی فه‌رهادی ´ کوهکن ´ لایه لایه‌ی خه‌وت بۆ کرد ،
له داوێنی خوشکی سپی پۆشت ´ کاڕووخی ´ له گیراننههاتوودا ،
به تیری زۆله کوردێک پێکاوه‌و ،
گوڵی ته‌مه‌نی به خه‌زانی مه‌رگ ههڵپرووکاوه .
نا…… نا…….
ئه‌مه تۆمه‌تێکی ناڕه‌وایه:
مه‌رگ و نه‌مان هه‌رگیز به لای کوڕان و کچانی بێستوون دا نایه ،
شاپووریش وه‌ک کۆرپه‌یه‌ک له هه‌زاران کۆرپه‌ی دیکه‌ت ،
هه‌رگیزا و هه‌رگیز ، هه‌ڤاڵ و هۆگری مه‌رگ نه‌بوو ،
بۆ ژیانی گه‌له‌که‌ی شه‌ڕی ده‌کرد و ،
دوژمنی دوژمنانی ژیان و ژین بوو.
شاپوور نه‌مردووه و هه‌رگیز نامرێ،
ئه‌و ده‌ژی له ناو گه‌لی بهشخوراوو ،
له ناو ده‌فته‌ری ده‌روونی هه‌موو دایکانی کوڕ کوژراو .
گه‌لۆ !
ئه‌گه‌ر حه‌مه‌كه‌ریم نه‌دیمی ، سالار ئیبراهیمی،
ئه‌حله میسری و هاشم مینبه‌ری و ،
ده‌یان شێره کوڕی باوه‌شی گه‌رمت ،
نه‌مردوون و قه‌ت نامرن ،
بۆ شاپووری فیرووزیشت ، شتێک
به ناوی مه‌رگ له ژیانی ئه‌م گه‌له دا تۆمار ناکرێ
به‌ڵێ ! شاپوور زیندووه و ، هه‌ر زیندووش ده‌مێنێ .
فه‌تاح کاویان هاوینی1992 قه‌ڵاسه‌یده قه‌ڵاسه‌یده