مه‌لا محه‌ممه‌د پووریا
راگەیاندنی حدک: رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 2010.08.21 به‌رامبه‌ر به 30ی گه‌لاوێژ، مه‌لا محه‌ممه‌دی پووریا ئه‌ندامی له مێژینه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری موونستری ئاڵمان کۆچی دوایی کرد . کاک مه‌لا محه‌ممه‌د که چه‌ند سالێک بوو وه‌ک په‌نابه‌ر له شاری موونستری ئالمان گیرسابووه‌وه، توشی نه‌خۆشی کوشه‌نده‌ی شێرپه‌نجه بوو و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم کرد و سه‌رئه‌نجام رۆژی 2010.08.21 بۆ هه‌میشه دڵه گه‌وره و پڕ له ئاواته‌که‌ی له لێدان که‌وت و به‌و جۆره ماڵئاوایی له خه‌ڵکی کوردستان، هاوسه‌نگه‌ران و ئازیزانی کرد .
مه‌لا محه‌مه‌دی پووریا رۆژی 1942.07.27 له گوندی سۆغانلوی ناوچه‌ی پیرانشار له دایک بوو . خوێندنی ئایینی له حوجره‌ی فه‌قێیان ته‌واو کرد و بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری پیرانشار ماموستای ئائینی بوو . مامۆستا هاوکات له‌گه‌ڵ پێشنوێژی، مامۆستای گه‌ڵ دۆستی، نیشتمانپه‌روه‌ی و کوردایه‌تیش بوو و هه‌ر بۆیه له جه‌نگه‌ی شۆرشی چه‌کدارانه‌ی ساڵانی 46.47 دا بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دڵی له لێدان که‌وت به‌و په‌ری دلسۆزیه‌وه درێژه‌ی به تێکۆشان دا .
کوردایه‌تی و خه‌بات بۆ ڕزگاری کوردستان بۆ کاک مه‌لا محمد له پێش هه‌موو شتێک بوو، زۆربه‌ی دانیشتۆانی ناوچه‌ی پیرانشار شاهیدن که چۆن له رێوڕه‌سمی ئاشکرا بوونی تێکۆشانی حیزب پاش روخانی رێژیمی پاشایه‌تی ناوبراو ده‌ستی دایه قورئانی پیرۆز و کوتی: ” به حه‌قی ئه‌و قورعانه ئه‌من پێش هه‌موو شتێک کوردم و بۆ کوردایه‌تی خه‌بات ده‌که‌م و له پاشان موسوڵمانم”.
پاش روخانی رێژیمی پاشایه‌تی و ئاشکرا بوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکرات مه‌لا محه‌مه‌د به کرده‌وه وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی حیزب بوو و تێکۆشانی خۆی به‌و په‌ڕی لێهاتویی له ئاستی جۆراوجۆردا درێژه پێدا . به هۆی لێهاتویی له ساڵی 1361 دا بوو به به‌رپرسی کۆمیته‌ی لاجان سه‌ر به کۆمیته‌ی شارستانی پیرانشار . پاشان له نێوان ساله‌کانی 62 و 64 وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شارستانی پێرانشار درێژه‌ی به خزمه‌تدا . پاشان له نێوان ساله‌کانی 65 و 67 دا وه‌ک به‌شی قه‌زایی ناوه‌ند ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ڕاپه‌ڕاند و له‌و مه‌یدانه‌شدا نیشانی دا که خاوه‌ن توانایه‌کی به‌رچاوه . مه‌لا محه‌مه‌دی پووریا له بواری په‌روه‌رده و فێرکردنیشدا ده‌ستی باڵای هه‌بوو و وه‌ک ماموستای قوتابخانه بۆ به‌شی عه‌ره‌بی وکوردی دیاری کرا و به‌و په‌ری دڵسۆزیه‌وه ده‌رسی به مندالانی ئاواره‌ی که‌مپه‌کانی حیزب ده‌گوته‌وه .
به کۆچی دوایی مامۆستا پوریا گه‌لی کورد خه‌مخۆرێکی گه‌وره و حیزبی دێموکرات ئه‌ندام و کادرێکی به‌وه‌ج و بنه‌ماڵه و که‌س و کاری سهرپهرستێکی دڵسۆزیان له ده‌ستدا.
به بونه‌ی کۆچێ دوایی ماموستا مه‌ڵا محه‌مه‌د پوریا سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو خزم، که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان هاوسه‌نگه‌رانی ده‌که‌ین .