عەوڵا موعینی
عه‌بدوڵڵای کوری میرزا حه‌مه‌ده‌مین موعینی، براچوکهی سوله‌یمانی موعێنی یه و شه‌هیدی دووهه‌می بنه ماڵه‌ی موعینی یه! عه‌بدوڵڵا له دایکبووی 1943.04.14 (1324.01.24) شاری مه‌هاباده. عه‌بدوڵلا له‌قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی شاری مههابادو سه‌عدی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی ته‌واو کردووه، ودهورهی ناوه‌ندیشی له قوتابخانه‌ی _ دبیرستان، محه‌مه‌دره‌زاشا، له مههابادتهواو کردووه.
عه‌بدوڵلا به پێڕه‌وی له سوننه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌یان له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه ده‌ستی کردووه به‌خه‌باتی سیاسی نهێنی. له به‌ر کاری سیاسی کوردایه‌تی، لهلایهکو ماوه پێ نه‌دانی ساواک له‌لایه‌کیتر، نه‌یتوانی درێژه به‌خویندنی زانکۆ بدات ، وه‌کوو برا گه‌وره‌که‌ی_ سوله‌یمان، ناچارکرا شار به‌جێ بێڵێ‌و ڕووبکاته چیا.
عه‌بدوڵلا له‌سالی 1343_1964دا به‌هۆی هێرشی ساواک بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تێکی زۆر له ئه‌ندامانی حیزب، خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و ڕوو ده‌که‌نه ناو شۆڕشی باشووری کوردستان. عه‌بدوڵلا له مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1964_1343هاته سه‌نگه‌سه‌ر. ئه‌و ده‌مه بنکه‌یه‌کی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سه‌نگه‌سه‌ر بوو. عه‌بدوڵڵا له‌هاوینی ئه‌وساڵه‌دا، کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌گه‌ڵ دوو خوێندکاری تر ڕوانه‌ی کردن بۆ به‌غه‌دا که ئه‌گه‌ر بۆی بکرێ بینێرێته ده‌ره‌وه_ ئوروپا بوخوێندن. دوای ماوه‌یه‌ک مه‌حته‌ل بوون له‌به‌غدا، سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆنهکراگهڕاوه سه‌نگه‌سه‌ر. ئهوجارهدهگهڵ به‌شی تایپ وچاپه‌مه‌نی ده‌ستی کرد به‌کار. عه‌بدوڵلا لاوێکی خاوه‌ن ئینێڕژی و به حه‌وسه‌له و پشتکاربوو. له کۆنگره‌ی2 دا به‌ئه‌ندامی چاوه‌دێری هه‌ڵبژێردرا.
له‌هاوینی 1965دا ده‌گه‌ڵ کاک سوله‌یمان و کۆمه‌ڵێک له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب بۆ کاری ته‌شکیلاتی، گه‌ڕاوه ناوخۆی وڵات. ماوه‌ی 6_7مانگ له ناوخۆی وڵات ماوه. عه‌بدوڵڵا ده‌گه‌ڵ ئه‌وه که له شار مه‌زن ببوو، سه‌ربازیی نه‌کرد بوو، کورده گوته‌نی هێشتا زۆری چه‌رمه‌سه‌ری ژیان نه‌چێشتبوو، به‌ڵام هه‌تا خوا حه‌زده‌کا ئازا‌و نه‌ترس بوو! وای خۆپێشان ده‌دا که قه‌ت له شار گه‌وره‌نه‌بووه. پارتیزانێکی به‌ته‌واو مانابوو. دوای ئه‌وه‌ی که‌کاک سوله‌یمان گه‌ڕاوه، ده‌گه‌ڵ کاکی و کۆمه‌ڵێك له کادروپێشمه‌رگه دوور خرانه‌وه بۆ “دۆڵه ڕه‌قه”. هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی که که‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری پاراستن و شۆڕشی کوردستان هه‌ر له “دۆڵه ره‌قه” و “دێرێ” مانه‌وه.
دوایی که ناچاربوو ده‌گه‌ڵ کاکی ئه‌و کۆمه‌ڵه کادرو پێشمه‌رگه‌یه، کوردستانی باشوور به‌جێ بێڵن، روویان کرده‌وه وڵاتی خۆیان.
عه‌بدوڵڵا له یه‌که‌م ده‌رگیری دا، له چیای سپی سه‌نگ برینداربوو. له‌و ده‌رگیرییه‌دا عه‌بدوڵڵا ئازایی و بوێری خۆی نیشاندا. دوای ده‌رگیری بۆ ده‌رمان کردنی برینه‌که‌ی گه‌ڕاوه بۆ ناوچه‌ی سوله‌یمانی چووه ماڵی شیخ له‌تیفی شێخ مه‌حمودی نه‌مر. به‌هۆی شیخ له‌تیفه‌وه، دوکتوران ته‌داوییان کرد، پاش چاکبوونه‌وه‌ی برینه‌که‌ی خێرا گه‌ڕاوه لای هاوڕێکانی، له ناوچه‌کانی مههابادو بۆکان وسه‌رده‌شت، له جه‌وله دابوون. عه‌بدوڵلا دوای شه‌هید بوونی کاک سوله‌یمانیش بێ وچان خه‌ریکی کاری سیاسی و به‌رگری کردن و دارشتنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تییه‌کی به‌هێز بوو. ده‌گه‌ڵ هه‌موو بێ ئیمکاناتی و هێرشی به‌ربڵاوی له‌شکری شاهه‌نشایی، سه‌نگه‌ری غیره‌تی چۆل نه‌کردو کوردستانی به‌جێ نه‌هێشت. مردنی له پێناو ڕزگاری گه‌له چهوساوهکهیدا، به‌لاوه خؤشتر و به چێژتر بوو له‌ته‌سلیم و مه‌ته‌رێز چۆل کردن!
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که ده‌گه‌ڵ هاوڕێی به جه‌رگ و ئازای، مینه‌شه‌م، بوێرانه درێژه به‌خه‌باتی سیاسی نیزامی خۆیان ده‌دن. مخابن شه‌وی 1968.06.20 (1347.03.30) له نزیک گوندی قالوێی ناوچه‌ی گه‌ورکی موکریان، له‌شکرێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژاندارم وجاش و دلاوه‌رو هه‌وانیروز، ئابلوقه‌یان ده‌دن. له‌و شه‌ڕه نابه‌رانبه‌ره‌دا عه‌بدوڵڵا و مینه شه‌م، شه‌هید ده‌کرێن. ئیتر عه‌بدوڵڵا له 30ی جۆزردانی 1347دا. له سه‌نگه‌ری شهڕفدا له پێناوی به‌رگری له گه‌له بێ مافهکهیدا، ده‌گه‌ڵ مینه‌شه‌م، دڵه پڕله ئاواته‌که‌یان به گولله‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان، له لێدان ده‌که‌وێ و چاوه‌کانیان لێکدهنێنو لاپه‌ڕه‌یه‌کی ترله مێژووی خه‌باتی خوێناوی نه‌ته‌وه‌که‌یان، ئازایانه و سه‌ربه‌رزانه، به‌خوێنی خۆیان ده‌ڕه‌نگێنن و تۆمارده‌که‌ن، به‌ڕوحێکی شاده‌وه ماڵئاوایی له‌گه‌ل ونیشتیمان ده‌که‌ن. ئهوجارهلهشکری ژاندارمه‌ری ئیران، ته‌رمی عه‌بدوڵلاو مینه‌شه‌م ناده‌نه‌وه بنه‌ماڵه‌کانیان، شه‌و به‌دزی ڕه‌وانه‌ی پادگانی جه‌ڵدیان یان پێرانشاریان ده‌که‌ن، ته‌رمه‌کانیان ده‌شارنه‌وه! هه‌تا ئێستاش به ته‌واوی نه‌زانراوه که گڵکۆکه‌یان له کوێیه؟ له‌و شه‌ڕه‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به‌ناوی حه‌سه‌ن خوڕخوڕه‌یی به برینداری دهسگیردهکرێ، دواتر ئه‌ویش شه‌هید ده‌کرێ. ئا به‌و جۆره ئه‌وانیش به‌سه‌ری به‌رزه‌وه، تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدانی کوردستانی داگیرکراو بوون. روحیان شاد!
بۆیه هێمنی نهمرلهبارهیاندا ده‌ڵێ: به‌ناهه‌ق خوێنی تێکۆشه‌ر ده‌ڕێژن_ شه‌هیدی بێ سه‌رو بێ شوێن ده‌نێژن.
محه‌مه‌دی خزری