avatar

له‌ بیره‌وه‌ری‌ حه‌ماسه‌یه‌کی‌ گه‌وره‌و شه‌هیدبوونی‌ فه‌رمانده‌یه‌کی‌ قاره‌مان و هاورێکانی‌ دا


رۆژی‌ 12ی‌ پووشپه‌ری‌ 1388 بیست وپێنجه‌مین ساڵیادی‌ حه‌ماسه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌کانی‌ حیزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان له‌ ده‌شتی‌ شاروێران، له‌ ناوچه‌ی‌ مه‌هابادو شه‌هید بوونی‌ محمد امین بارام میرزا (چرچه‌) فه‌رمانده‌ری‌ به‌ وه‌جی‌ هێزی‌ به‌یان و 24 که‌س له‌ هاورێیانیه‌تی‌.

ئه‌م چه‌ند دێره‌ی‌ خواره‌وه‌ له‌ لایه‌ک وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی‌ یه‌کێک له‌ رووپه‌ڕه‌ پڕ له‌ فیداکاری و قاره‌مانه‌تی یه‌کانی هێزی پیشمه‌رگه‌ی‌ کوردستانه‌ که‌ له‌و دا پۆلێکی دیکه‌ له‌ رۆڵه‌کانی کوردستان وێڕای تۆمار کردنی داستانێک له‌ به‌ره‌نگاری له‌ نیشتمان، له‌ روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سپای داگیر که‌ر و دژی کورد گیانیان به‌ختی سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ریی وڵاته‌که‌یان کرد له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ له‌ یاد و قاره‌مانه‌تیی یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌ره‌
شه‌هیده‌کانی هێزی پیشمه‌رگه‌ی‌ کوردستان.
25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (22ی‌ پوشپه‌ری 1363) کات به‌ره‌به‌ری‌ به‌یانی، شوێن ده‌شتی شاروێرانی ناوچه‌ی‌ مهاباد. له‌و رۆژه‌دا پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به‌یان و هێزی پیشه‌وا و ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ زه‌ربه‌ لێدان له‌ هێزه‌کانی رێژیم له‌ شوێنه‌ دیاری‌ کراوه‌کانیان جێگیر بوون تا له‌ ده‌رفه‌تی له‌بار زه‌بری کاریگه‌ر له‌ رێژیم بده‌ن. پێشمه‌رگه‌کان له‌ سه‌نگه‌ر دا هه‌موو چاوه‌ڕوان بوون، هه‌ناسه‌کان هه‌موو له‌ سنگ دا حه‌پس کرابوون، دڵه‌ کوته‌ دڵی پڕ له‌ ئاواتی راگرتبوون، دڵه‌ کوته‌ بۆ سه‌رکه‌وتن، بۆ زه‌ربه‌ لێدان له‌ دوژمن.
خۆر به‌ره‌ به‌ره‌ هه‌ڵ ده‌کشاو گرما و تین ده‌شتی شاروێرانی داگرتبوو، جوتیاران هه‌موو خه‌ریکی کاری‌ خۆیان بوون، هێزه‌ کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان تاق ولۆق به‌ رێگای ورمێ مهاباد دا هاتوو چۆیان ده‌کرد. پێشمه‌رگه‌ قامکی له‌ سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی‌ تفه‌نگ، هه‌روا له‌ چاوه‌ڕوانی دابوون که‌ له‌ یه‌که‌م ده‌رفه‌ت ستوونی نیزامی ومۆڵگه‌کانی‌ رێژیم بته‌زێنن.
کاتژمێر 10ی‌ به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ رێژیم هه‌ست به‌ بوونی پێشمه‌رگه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ دا کرد هه‌ر بۆیه‌ بۆ زه‌بر لێدان له‌وان به‌ هێزێکی زۆر و پۆشته‌و په‌رداخه‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ هێرش خۆی ده‌ست پێ کرد. هه‌موو نیشانه‌کان ته‌عبیریان له‌ شه‌ڕێکی خوێناوی‌ ده‌کرد و زۆری و پۆشته‌و په‌رداخیی هێزی کۆنه‌په‌ره‌ستی له‌ پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی‌ ده‌ویست حه‌ماسه‌یه‌کی دیکه‌ بخوڵقێنێ و مێژووی پڕ له‌ فیداکاری‌ و حه‌ماسه‌ خوڵقێنی نه‌ته‌وه‌ی‌ کورد ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کا.
له‌م به‌ربه‌ره‌کانی یه‌ سه‌خت و خوێناوی یه‌ش دا فه‌رمانده‌ری‌ لێهاتوو و ئازا و خاوه‌ن بڕوا رووبه‌ڕووی تاقیکاری یه‌کی سه‌ختی دیکه‌ بۆوه‌. ئه‌وه‌ بوو ئه‌م جاره‌ش لێهاتووی و ئازایه‌تی و بڕوای قووڵی به‌ ئامانجه‌ به‌رزه‌کانی کوردستان بسه‌لمێنێته‌وه‌ و به‌ فیداکاری‌ و گیانبازی و فه‌رمانده‌ریی لێزانانه‌ی‌ له‌م شه‌ڕه‌ش دا چۆک به‌ دوژمنی په‌لامارده‌ر دابدا.
هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا پارێزه‌رانی نیشتمان، رۆڵه‌ پیشمه‌رگه‌کانی کوردستان توانیان له‌ شاروێرانیش وه‌ک باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی‌ کوردستان هێزی دژه‌ کورد و دژه‌ ئازادیی رێژیمی کۆماری ئیسلامی تێک بشکێنن و به‌م چه‌شنه‌ رووپه‌رێکی زێڕینی دیکه‌ له‌ حه‌ماسه‌ و فیداکاری‌ و گیانبازی له‌ پێناو پاراستنی نیشتمان به‌رنگاری له‌ ئازادی و سه‌روه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یی کورد بخه‌نه‌ سه‌ر مێژووی سه‌راسه‌ر حه‌ماسه‌و فیداکاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی‌ کوردستان پارێز. له‌و حه‌ماسه‌ گه‌وره‌یه‌ دا که‌ به‌ شکانی 5 هێرشی
به‌دوای یه‌کی هێزه‌ په‌لامارده‌ره‌کانی رێژیم و کوژرانی نزیکه‌ی‌ 80 که‌س له‌ هێزه‌ په‌لامار ده‌ره‌کان کۆتایی هات، 25 رۆڵه‌ی‌ کورد و پێشمه‌رگه‌ی‌ دیموکرات که‌ له‌ نێویاندا فه‌رمانده‌ری‌ به‌وه‌ج و قاره‌مان چرچه‌ی‌ بارام میرزاش به‌دی ده‌کران بوونه‌ هه‌وێنی تۆمار کردنی ئه‌م لاپه‌ڕه‌ زێرینه‌ و مه‌زنترین سه‌رمایه‌ واته‌ گیانیان به‌خشی، تا شانازیی به‌رگری یان له‌ خاک و نیشتمان و سه‌روه‌ریی کوردستانیان پێ ببڕێ.
حه‌مه‌ده‌مین بارام میرزا (چرچه‌):
ساڵی‌ 1336 ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ شاری‌ مه‌هاباد له‌ دایک بووه‌. وه‌ک زۆربه‌ی‌ منداڵانی‌ کورد هه‌ر له‌منداڵی یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئازارو مه‌ینه‌تی‌ و ئاواته‌کانی‌ نیشتمانه‌که‌ی‌ ئاشنا بووه‌ و تا گه‌وره‌تر بووه‌ و توانایی‌ بیر کردنه‌وه‌ی‌ زیاتر بووه‌ زیاتر له‌ راستی یه‌کانی‌ وڵاته‌که‌ی‌ گه‌یشتووه‌. ئه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌چێته‌ قوتابخانه‌، زۆر ئازایانه‌ قۆناغه‌کانی‌ خوێندن ده‌برێ‌ و تا وه‌رگرتنی‌ پله‌ی‌ دیپڵۆم درێژه‌ی‌ به‌ خوێندن داوه‌. له‌ گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی شۆڕشی مه‌زنی گه‌لانی ئێران له‌ دژی
رێژیمی پاشایه‌تی، ئه‌ویش که‌ لاوێکی تازه‌ پێگه‌یشتوو له‌سه‌ر هه‌ست و وریا بوو، پێی نایه‌ گۆڕه‌پانی کاری سیاسی یه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکرانی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دیموکرات و هێرشی نیزامی ئاخونده‌ به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌کان، چرچه‌ی‌ بارام میرزا هزرو تێگه‌ی‌ و پێویسته‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ کۆنه‌ په‌ره‌ستی و به‌رگری‌ له‌ ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی کوردستان پێویسته‌ چه‌ک هه‌ڵگرێ و روو بکاته‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕی رێژیمی ئیسلامی.
hp211.jpg
بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی