avatar

بۆ قه‌ره‌گۆل


خۆزگه نووکــــی تیژی قه‌ڵه‌م
بیتوانیبا بۆ باســــــــــی غه‌م
ده‌ریای تووڕه‌ی پر له شه‌پۆل
بێنێ بۆ گونــــدی قه‌ره‌گـــۆل
بۆ قیبله‌ی پاکــــــی موکریان
قه‌ڵه‌م ده‌بێ وه‌کـــــــو زریان
دایڕنێ هه‌نێی کاره‌ســـــات
بۆ چۆمی‌مه‌جیدخان، شامات
خوزگه قه‌ڵه‌م چه‌شنـی رنوو
بڕمێــــته سه‌ر ماڵی میژوو
بۆوه‌ی بنوسێ باسی غه‌م
ده‌ردی کوردان بێ‌زیاد و که‌م
بنوســـێ باسـی ساڵه‌کان
که پر شــیوه‌ن بوو ماڵه‌کان
روژی شه شی ریبه‌ندان بوو
شه‌ست‌و یه‌ک‌، ساڵی زیندان بوو
ده‌هـــات هێزی ئه‌هریمه‌نی
بۆوه‌ی شه‌یتان بکا خـــه‌نی
ده‌ڕژانه گـــــوندی قه‌ره‌گۆل
جندۆکه‌کان شه‌پۆل شه‌پۆل
بۆوه‌ی هـاوار قه‌تیس بکه‌ن
ئاکـاری وه‌ک ئیبلیس بکه‌ن
له په‌ستی‌دا باسی سه‌رن
بۆوه‌ی گه‌لێ له ناو به‌رن
دێــن و ده‌رژێنه قه‌ره‌گــــۆل
جندۆکه‌کان شه‌پۆل شه‌پۆل
دێن، بیره‌حمن، وه‌ک تاتارن
تاڵــــن، پیسـن، ژاری مارن
تازین، دێنن هێــرشی ره‌ش
له‌ویژدان‌و شه‌ره‌ف بێ‌به‌ش
«موحه‌ممه‌د»، «مه‌حموود‌» و «عوسمان»
سێ مه‌رزینگـــی خاوه‌ن بڕوان
شه‌هیدبوونی سێ که‌س تاڵه
بۆ مه‌رزینگــــــی بنه‌مــــــاڵه
«مه‌حمود»، «عومه‌ر»، « پیرۆته سوور»
سێ خاوه‌نی هه‌ستی به‌مشوور
حـــه‌مــــه‌ده‌مینی قـــــــوربانی
ئه‌قـــــــــده‌م، ده‌بوو به قوربانی
ئه‌و مـه‌لا «عه‌لی»یه‌که‌ی بادی
که‌وته به‌ر جـه‌وری جـه‌للادی
ئه‌و مامۆســتای شۆرشوان بوو
دڵسـوزێکی کوردســـــــتان بوو
سالیک بوون «عه‌وڵا» و «ئاره‌حمان»
حاجی «موحه‌ممه‌د»یش له وان
کـه‌وته به‌ر ره‌هێــــــڵه‌ی جه‌للاد
تف له لایه‌نگــــــــــــــری بێداد
له شـــازده‌ش مه‌لا ئیسماعیل
له گه‌ڵ شــــۆڕه‌ لاوی کامیــل
خوێنیان ده‌رژینه ســــــه‌ر زه‌وی
بڵیند ده‌که‌ن ســـــــه‌ری نه‌وی
«مامـــــــه‌ندی» قه‌ره‌نی زاده
لاوی ســـــــــه‌ربه‌رز و ئازاده
ده‌بێته قۆچـــــی قـــــوربانی
بۆ ئاواتی کوردســــــــــــتانی
شه‌هید «مه‌حموودی مام حه‌سه‌ن»
«مه‌حمود یوسفی» کوڕی وه‌ته‌ن
کاک «ئیبراهیـــــمی ئه‌لیاســـی»
وێنه‌ی پاکـــی و ئه‌مه‌گناســــــی
کاک «مسته‌فای تا‌شه‌»ش له‌وێ
ته‌رمــــــــــی پیـــرۆزی ده‌که‌وێ
گه‌لێ شه‌هیـــدی نه‌ناســــــراو
باڵیان لێـــدا به‌ره‌و هـــــــــــه‌تاو
ئای شــه‌هیدانی سوور خه‌لات
که خـــــۆرن بۆ شـــه‌وی وڵات
ئێوه ماون له بیــــر ناچــــــــــن
«که کـــــــورده‌واری داپاچــــن»
ئه‌گــه‌ر دژتان له نێــــــو زه‌لـــن
ئێــــــوه له نێــــــو دڵی گه‌لن
ئاهــی ئێــــوه‌ی شه‌هید کـــراو
پیـــــــــر و منـــداڵ و ژن و لاو
ده‌رمێنـــێ کۆشکی زۆرداری
ئێــــــمه و ئاڵای کورده‌واری
ئێمه‌و «پێشه‌وا»و «قاسملوو»
ئێمه‌و «سادق» شازی مێژوو
ئێمه‌و سروودی ئه‌ی ره‌قیب
ئێمه‌ی خاوه‌ن ئه‌سڵ‌و نه‌جیب
رووحی پاکتان سه‌ر هه‌ڵدێنێ
په‌یامــــــــــــــی ئازادی دێنێ
ده‌ڵـــــێ به کۆمه‌ڵی ئینسان
له چوارپارچه‌و ده‌وری جیهان
که «مـــاوه قه‌ومی کورد زبان
نایشکێنێ تۆپی زه‌مــــــان »

باوکی گه‌زیزه 2009.01.25
بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی