سه‌رده‌شت
ئه‌حمه‌د شه‌ڵماشی

ناسراو بە : مه‌لا ئاواره

خه‌ڵکی : شه‌ڵماش

له‌ دایکبووی : شه‌ڵماش 1934

کاتی شه‌هیدبوون : 1968.05.10

شوێنی شه‌هیدبوون : سەردەشت

شوێنی گڵکۆ : سەردەشت

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : ئێعدام

پله‌ی ته‌شکیلاتی : کادر

.



مه‌لا ئاواره‌ كوڕی مه‌لا حه‌مه‌ده‌مینی هه‌مه‌وه‌ند،له‌گوندی شه‌ڵماش سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رده‌شت،ساڵی1934 له‌ دایك بوو. له‌ منداڵێوه‌ لای باوكی خوێندبووی، پاشان له‌ حوجره‌و مزگه‌وته‌كانی كوردستاندا،گه‌ڕا بوو و خوێندبووی. مه‌لا ئاواره‌ له‌ سه‌رده‌می خوێندن و گه‌ڕان به‌ كوردستاندا،بێ به‌شی و هه‌ژاری گه‌ڵی كوردی دی بوو،ده‌ست ته‌نگی و نه‌داری جێشت بوو، بۆ رزگاری گه‌ل رێگای خه‌باتی سیاسی گرته‌به‌ر،و بوه‌ ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان، و كادرێكی تێكۆشه‌ر و زاناو نه‌به‌زی حیزب بوو. مه‌لا ئاواره‌ش ساڵی 1966 له‌ گه‌ڵ كادره‌ به‌ شه‌ڕه‌فه‌كانی دیكه‌ی حیزب، له‌ كوردستانی عێراق بۆ وڵاتی خۆی گه‌ڕاوه‌. مه‌لا ئاواره‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا،‌رێز و حورمه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو،خۆی له‌ چینی زه‌حمه‌تكێس و نه‌داری كوردستان بوو،جگه‌ له‌ وه‌ی خه‌ڵكی له‌ زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تی حكومه‌تی شا،له‌ زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گ و چه‌وسێنه‌ره‌كانی خۆماڵیش روون ده‌ كرده‌وه‌. به‌ زمانی خه‌ڵك شێعری ده‌گوت، شێعره‌كانی له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ گوترانه‌وه‌… له‌ وته‌‌به‌ نرخه‌كانی مه‌لا ئاواره‌. (له‌و كاته‌وه‌ كه‌ له‌ماڵی خۆمان ده‌ر كه‌وتووم، هیچ كات به‌ ته‌نیا نه‌بووم، هه‌ستم به‌ غه‌ریبی نه‌كردۆ،من ئێستا ته‌نیا كوڕی دایك و باوكی خۆم نیم، به‌ڵكوو رۆڵه‌ی هه‌موو زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كوردستانم).به‌ مه‌لا و فه‌قێ كانی ده‌گوت.(ئه‌ركی ئێمه‌ ته‌نیا خوێندن و خۆاردن نێ. نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌خوێنده‌وار و دوواكه‌وتوه‌ و به‌شخوراوه‌.پێویسته‌ ئه‌مه‌ خه‌ڵك روون كه‌ینه‌وه‌،رێگای خه‌باتیان نیشان بده‌ین.و شان به‌ شانی زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كورد، بۆ ره‌زگاری و به‌خته‌وه‌ری گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌مان تێ بكۆشین).كاتێك جه‌لاده‌كانی شا مه‌لا ئاواره‌یان بۆ گۆره‌پانی تیره‌باران ده‌ برد،به‌ ده‌نگی به‌رز و شۆڕشگێڕانه‌ گوتی،(به‌ كوشتنی من خه‌باتی ره‌زگاری خوازی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد دووای نایه‌). رۆژی 10ی مانگی مای 1968مه‌لا ئاواره‌یان له‌ گه‌ڵ دوو خه‌باتگێری دیكه‌ی حیزبی دێموكرات ، ره‌حمانی وه‌تمان چاوشین و مه‌لا كه‌چه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شت گولله‌ باران كرد.

بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی