پیرانشار
مراد پادامی

ناسراو بە : مراد شیرێژ

خه‌ڵکی : جه‌ڕان

له‌ دایکبووی : جه‌ڕان ...

کاتی شه‌هیدبوون : 1967.05.05

شوێنی شه‌هیدبوون : کانی زەرد

شوێنی گڵکۆ : ...

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : ئێعدام

پله‌ی ته‌شکیلاتی : پێشمەرگە

.



مراد شیرێژ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوتیار له‌ گوندی جه‌ڕانێ له‌ناوچه‌ی پیرانشار له‌ دایك بوو . له‌ به‌ر زوڵم‌وزۆری ئه‌وكات مراد وه‌ك زۆربه‌ی مناڵانی كورد له‌ خوێندن بێ به‌ش بوو .كاتێك مراد كه‌ بوو به‌ لاو زوڵم‌و بێگاری ژاندارم‌و ده‌ره‌به‌گی پێ قه‌بوڵ نه‌كرا ، هه‌ربۆیه‌ش ده‌گه‌ڵ سوله‌یمان كه‌رقه‌شان كه‌ ئاواڵێكی نیزێكی بوو رێگای شاخیان گرته‌به‌ر . له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌ ناوچه‌ی پیرانشار ناوبانگیان ده‌ركرد و به‌ ده‌یان لاوی خوێن‌گه‌رمیان له‌ ده‌وری خۆكۆكرده‌وه‌ و به‌ده‌یان عه‌مه‌لیاتیان له‌سه‌ر ژاندارم وبه‌رماو خۆری ژاندارم كه‌ پێیان ده‌گوتن چریك ئه‌نجام‌دا ،كاك مراد بووقاره‌مانی مه‌نتیقه‌ی پیرانشار دوژمن له‌به‌ری ده‌له‌رزی .ده‌یان حه‌مماسه‌ی له‌ پیرانشار تۆمار كرد وه‌ك شه‌ره‌كانی شاخی به‌رده‌‌سپیان و به‌رده‌ره‌شان كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ را تا تاریكایی شه‌و به‌ ده‌ پێشمه‌رگــــه‌ شه‌ڕی كرد ‌و له‌شكری حمه‌ره‌زاشای كه‌ له‌ هه‌موو لاوه‌ گه‌مارۆ درا بوون تێك شكاند ، و به‌ده‌یان كه‌سیان لێ گوژتنو بریندار كردن ، ئه‌و به‌رده‌ڕه‌شه‌ی كه‌ سه‌نگه‌ری مرادی بوو ، به‌به‌ردی مرادشیرێژ ناوبانگی ده‌ر كردوو
كاك مراد قاره‌مانی شه‌ره‌كانی ساڵه‌كانی 67ـ68 بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ به‌هاری 1968 دا له‌ دۆڵی كانێ زه‌رد له‌ ناوچه‌ی به‌ریمێرگانی له‌پیرانشار ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ نێوی ئه‌حمه‌دی عه‌لی عه‌جه‌م به‌ر لــــه‌ نیوه‌‌ڕۆ له‌ لایه‌ن جاش ‌و ژاندارمه‌وه‌ ده‌وره‌یان ده‌درێ، تا ئاخیر گولله‌ شه‌ڕ ده‌كن و ئه‌حمه‌دی عه‌لی عه‌جه‌م شه‌هید ده‌بێ و مرادیش به‌ برینداری ئه‌سیر ده‌كرێ جه‌نازه‌ی مرادی به‌ پشتی وڵاغ دادێنن و له‌ شاخی دێننه‌خوار به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ شه‌هیدی ده‌كه‌ن. بۆ چاو ترسێنی خه‌ڵك ، جه‌نازه‌ی مرادی ده‌دوای ماشێن ده‌خه‌ن به‌ شاری پیرانشارو شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری‌دا راده‌كێشن . دایك‌ و بابی شه‌هید مراد شیرێژ حاجی ئه‌حمه‌د شیرێژو پور زڵه‌خا ته‌نیا قاره‌مانێكیان په‌روه‌رده‌ نه‌كردبوو ، برا گه‌وره‌ی مراد شیرێژ محه‌ممه‌د پادامی ناسراو بــه‌محه‌ممه‌د شیرێژ له‌ ساڵی 1979 دا ئه‌ویش هاته‌ رێزی حیزبی دێموكراتی کوردستان و تا پله‌ی فه‌رمانده‌ریلك چوو .كاك محه‌ممه‌د له‌گرتنی پایه‌گای گۆزه‌شكێنێ له‌ ناوچه‌ی نه‌ڵێن له‌ پیرانشار شه‌هید بو جێگای شه‌هید بوونی ئه‌و دوو برایه‌ ته‌نیا چۆمێكیان به‌ینه‌ به‌ نێوی چۆمی ئاوه‌ژه‌ڕۆیادیان پیرۆز و رێگایان به‌رده‌وام بێ

بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی