سه‌ڵماس
نحۆ پاشای

ناسراو به‌ : باپیرشكاك

خه‌ڵکی : ساكان

له ‌دایکبووی : ساكان 1926

کاتی شه‌هیدبوون : 1967.05.17

شوێنی شه‌هیدبوون : خڕه‌عه‌جه‌م

شوێنی گڵکۆ : ساكان

چۆنیه‌تی شه‌هیدبوون : دەرگیری

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی



كاك نحۆ خه‌ڵكی گوندی ساكان له‌ناوچه‌ی شكاكان بوو.نوح ناوی راستی
كاك نحۆیه‌،كه‌ له‌ ناوچه‌ی شكاكان نوح به‌ نحۆ بانگ ده‌كه‌ن ، وه‌ له‌ ناو حیزبدا به‌ باپیر شكاك ناسرابوو.باپیرشكاك ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌پیاوێكی دڵسۆز ودوژمنی زوڵم و زۆری حكوومه‌ت وده‌ره‌به‌گه‌ خائینه‌كان ناسرابوو.
ساڵی1959كه‌وته‌ به‌رپه‌لاماری سازمانی ئه‌منێه‌ت وگیرا و پاش پێنج ساڵ زیندان ئازادكرا.كاك باپیر به‌گرتن و شكنجه‌وئازاری چڵكاوخۆرانی شا چاوترسێن نه‌كرا وهاته‌وه‌ ریزی تێكۆشه‌رانی دێموكرات .
له‌هاوینی1967 له‌ ناوچه‌ی سه‌لماس له‌خڕه‌عه‌جه‌م له‌ لایه‌ن 80 ژاندارمه‌وه‌ گه‌مارۆ ده‌درێن وله‌خه‌وێدا ده‌بن كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌سترێژیان لێ ده‌كه‌ن و له‌هه‌وه‌لین ده‌سترێژدا چۆار كه‌س له‌ تێكۆشه‌ره‌كانی دێموكرات به‌ ناوه‌كانی . مه‌ڵاسمایل فه‌قێ یسی ، ناجی ، فیروز برای نحۆ. مام ره‌زا مامی نحۆ شه‌هیدكران .كاك باپیر كه‌ هێندێك دوورتر ده‌بێ و هه‌ر چوار هاوڕێ شه‌هیدبوون و به‌ ته‌نیا لێان وه‌خۆ ده‌كه‌وێ وله‌ شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌دا 16كه‌سیان لێ ده‌كوژرێ و زیاترله‌300 ژاندارم و جاش له‌ ورمێ و پاسگاكان را به‌هێلیكۆپتێر ده‌گه‌نه‌ فریای به‌كرێگیراوه‌كانی تربۆ شه‌ر ده‌گه‌ڵ یك پئشمه‌رگه‌ی كوردستان كاك نحۆ . پاش چه‌ند سه‌عات شه‌ڕ به‌ گولله‌ی ژاندارمێكی كورد شه‌هیدكرا.

بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی