مه‌هاباد
مه‌لا مه‌حمود ئه‌حمه‌د زاده

مه‌لا مه‌حمود زه‌نگه‌نه

خه‌ڵکی : قۆڵغه‌ته‌په

له ‌دایکبووی : قۆڵغه‌ته‌په ...

کاتی شه‌هیدبوون : 1967.10.13

شوێنی شه‌هیدبوون : به‌یره‌م

شوێنی گڵکۆ : مه‌هاباد

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : ده‌گیری

کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان



.



تێكۆشه‌ری ئازاو دێموكرات مه‌لا مه‌حمود ئه‌حمه‌دزاده‌ ناسراو به‌ زه‌نگه‌نه‌ له‌ گوندی قۆڵغه‌ته‌په‌ له‌ خێزانێكی جوتیار له‌ دایك بوو . هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌ حوجره‌ی فه‌قێیان ده‌رس خوێندنی ده‌ست پێكرد . له‌كاتی خوێندن و فه‌قێیه‌تی و گه‌ڕان به‌ كوردستاندا له‌ زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تی به‌كرێگیراوه‌كانی حكومه‌تی تاران ئاگادار بوو . له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچێ له‌ گوندێك ببێته‌ مه‌لا و چاوببرێته‌ زه‌كات و سه‌رفتره‌ی گه‌له‌ هه‌ژار و به‌شخوراوه‌كه‌ی رێگای ره‌زگاری و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ ونیشتمانه‌كه‌ی گرته‌به‌رو بوو به‌ ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان . كادرێكی تێگه‌یشتوو ماندونه‌ناس بوو له‌ رێكه‌وتی 1967.10.13
مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه‌ له‌ نیزیك ئاوایی به‌یره‌م توشی چه‌ند ژاندرمه‌ ده‌بێ كه‌ دوو كه‌سی بێ تاوانیان گرتبوو بۆ مه‌هابادیان ده‌بردن . زه‌نگه‌نه‌ی نه‌مروه‌ك مرۆڤێكی دڵسۆز ده‌یه‌وێ ئه‌و دوو وه‌رزێره‌ هه‌ژارو بێ تاوانانه‌ له‌ چه‌نگ ژانده‌رمه‌ جه‌رده‌كان ره‌زگار بكا. به‌ڵام چه‌ته‌كانی تاران ته‌قه‌ له‌ زه‌نگه‌نه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن مه‌لامه‌حمود شه‌هید ده‌كرێ وهه‌واڵه‌كه‌ی بریندارده‌بێ . ژاندرمه‌كان ته‌رمی بێ گیانی مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه‌ له‌ پێشی جیبێكی نیزامی ده‌به‌ستن و به‌ شاره‌كانی مه‌هاباد و نه‌غه‌ده‌ و شنۆ و پیرانشاردا ده‌گێڕن . له‌ شۆڕشی1979 محه‌ممد زه‌نگه‌نه كوڕی شه‌هید مه‌لا مه‌حمود ده‌گه‌ڵ هه‌زاران زه‌نگه‌نه‌ی دیكه‌ به‌ دژی داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ستانه‌وه‌ .

بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی