مه‌هاباد, کۆمار
محه‌ممه‌د حوسێن خان سه‌یفی ‌قازی

ناسراو به‌ : حه‌مه‌ حوسێن‌خان

له ‌دایکبووی : مه‌هاباد 1911

کاتی شه‌هیدبوون : 1947.03.30

شوێنی شه‌هیدبوون : مه‌هاباد

شوێنی گڵکۆ : مه‌هاباد

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : ئێعدام

وه‌زیری به‌رگری كۆماری كوردستان



محه‌ممه‌د حوسێن سه‌یفی ‌قازی ناسراو به حه‌مه‌حوسێن‌خان ساڵی1911له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایك بوو.میرزا حوسێن سه‌یف‌ولقوزات،باوكی حه‌مه‌حوسێن خان یه‌كێك له‌ پیاوه‌ زاناو ناسراوه‌كانی كوردستان بوو.له‌ شێعر و نوسیندا ده‌ستێكی زۆر باڵای هه‌بوو، شێعره‌كانی به‌ كوردی و فارسی له‌ كاتی خۆیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌گه‌ڕان و له‌ ناو خه‌ڵكدا زۆر به‌ نرخ بوون.حه‌مه‌حوسێن خان له‌ ژێر ده‌ستی باوكێكی ئاوا زاناو نیشتمانپه‌روه‌ر دا پێگه‌یشت بوو. ئامۆزای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی دێموكڕاتی کوردستان بوو. له‌ سه‌ر ده‌می كۆماری كوردستاندا،كرا به‌ وه‌زیری به‌رگری و تا گیران و شه‌هید بوونی هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م كاره‌ بوو.حه‌مه‌حوسێن خان له‌ دادگادا زۆر پیاوانه‌ له‌ بیرو باوه‌ڕی دێموكڕاتانه‌ی خۆی ،له‌ كۆماری كوردستان،له‌ پێشه‌وای كورد قازی محه‌ممه‌د دیفاعی كرد،وه‌ شانازی پێ ده‌كرد كه‌ له‌ سه‌ر ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێ. شه‌وی30ی3ی1947 پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و سه‌دری قازی و حه‌مه‌حوسێن خان له‌ چۆارچرای شاری مه‌هاباد له‌ سێداره‌ ده‌درێن. ئه‌م رۆژه‌ ، یانی ده‌ی خاكه‌لێوه‌ به‌ رۆژی شه‌هیدان نێودێر كراوه‌.

بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی