مه‌هاباد, کۆمار
قاسم سه‌دری ‌قازی

خه‌ڵکی : مه‌هاباد

له ‌دایکبووی : مه‌هاباد 1908

کاتی شه‌هید بوون : 1947.03.30

شوێنی شه‌هیدبوون : مه‌هاباد

شوێنی گڵکۆ : مه‌هاباد

چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون : ئێعدام

نوێنه‌ری مه‌جلیسی شورای میللی له‌ تاران



سه‌دری قازی ساڵی 1908له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایك بوو. هه‌ر له‌ مه‌هابادیش خوێندبووی. سه‌دری قازی به‌ وه‌رگێڕانی زمانی بێگانه‌ی فارسی و رێنوێنی هه‌ژار ونه‌خوێنده‌واره‌كانی بێ تاوانی كورد ،به‌ بێ هیچ موچه‌و پاره‌ یه‌ك له‌ دایره‌ ده‌وڵه‌تێكاندا یارمه‌تی ده‌كردن . له‌ ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا خاوه‌نی قه‌درو رێز و خۆشه‌ویستی بوو. سه‌دری قازی له‌ ده‌وره‌ی چۆارده‌ی مه‌جلیسی شوڕادا،به‌ نوێنه‌ری مه‌هاباد هه‌ڵبژێردرا. له‌ سه‌رده‌می جوڵانه‌وه‌ی دێموكڕاتی كوردستاندا،له‌ تاران نوێنه‌ری مه‌جلیسی شورای میللی بوو. دوای په‌ڵاماردانی كوردستان سه‌دری قازیش گیراو هێنایانه‌وه‌ مه‌هاباد. كاتێك ده‌گه‌ڵ براكه‌ی پێشه‌وا و ئامۆزاكه‌ی حه‌مه‌حوسێن خان له‌ چۆارچرای مه‌هاباد هێنایانه‌ ژێر په‌تی سێداره‌ گوتی: ئێمه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ ده‌كوژن،چونكه‌ نه‌ بووینه‌ خائینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. بمرێ شای خاین،بژی كوردستان

بگه‌ڕێوه|ده‌سپێک|بینێره‌ بۆ فه‌یس‌بوسکه‌که‌ت
ده‌ستپێک
ڕێبه‌رانی شه‌هید
ئاڵبۆمی نه‌مران
 
کۆمار
بانگه‌واز
په‌یوه‌ندی